|
به‌رز و به‌ریز بی یادی هاورێ
ئه‌حمه‌دی به‌هیشتی ناسراو به
یوسف پیشمه‌رگه‌ی جه‌سووری
كۆمه‌له و ئه‌ندامی چالاكی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران
هاوری ئه‌حمه‌دی بهشتی ساڵی 1336
له بنه‌ماله‌یه‌كی هه‌ژاری ناو
شاری سه‌قز له دایك بوو. دیپلومی
هه‌ر له‌و شاره وه‌رگرت و پاشان
بۆ دریژدان به خویندن چووه
دانشسه‌رای راهمانیی له شاری
ورمێ.
سه‌ره‌تای تیكه‌ل بوونی له گه‌ل
خه‌باتی سیاسی ده‌گه‌رێته‌وه
سه‌ر ئه‌و سالانه كه له
دانشسه‌را ده‌رس ده‌خویند. هاورێ
ئه‌حمه‌د به هۆی ئه‌وه‌وه كه
سه‌ر به خانواده‌یه‌كی هه‌ژار
بوو، زه‌مینه‌ی ئیعتراز به‌م
نیزامه‌ی تیدا بوو. هه‌ر بۆیه‌ش
به زوویی توانی هۆی ئه‌و گشته
ده‌رد و ره‌نج و كویره وه‌ری
یه‌ی زه‌حمه‌تكیشان فێر بێ.
وا بوو كه له گه‌ل ده‌ست پێ
كردنی جووڵانه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری
دژی رژیمی په‌هله‌وی به ته‌واوی
رووی كرده خه‌باتی سیاسی و
یه‌كیك به پیشرهوان و ئاڵا
هه‌ڵگرانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له
شاری سه‌قز بوو.
به دوای روخانی رژیمی پاشایه‌تی
ساڵی 58 خه‌باتی خۆی به
كۆمه‌له‌وه گرێ دا و به‌دوای
هێرشی جمهوری ئیسلامی بۆ سه‌ر
كوردستان و داگیر كردنی شاره‌كان
هاورێ ئه‌حمه‌د وه‌ك ته‌شكیلاتی
له شار مایه‌وه‌و ده‌ستی دایه
تیكۆشان.
له بردنه پیشی ئه‌ركه پێ
سپیردراوه‌كانی ته‌شكیلات دا به
ئینزبات و دلسۆز و ماندووی نه‌ناس
بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه هاورێ
ئه‌حمه‌د له به‌شی نیزامی
ته‌شكیلاتی شاردا سازمان درابوو.
ساڵی 61 به هۆی هیندیك مه‌سایلی
ئه‌منییه‌تی یه‌وه هاوری
ئه‌حمه‌د له لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه ئینتقال درا بۆ
شاری مهاباد. له ته‌شكیلاتی ناو
شاری مهاباد دا به یوسف
ده‌ناسرا.
یوسف روخساری خۆشه‌ویستی هاورێ
یانی بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك
كریكاریكی نه‌قاش ساختمانی
به‌رده‌وام خه‌ریكی كاری
ته‌شكیلاتی بوو. له گه‌ل
ژماره‌یه‌كی زۆر له كریكاران
رابیته‌یه‌كی نیزیكی هه‌بوو و زور
جار له سه‌ر وه‌زعی مه‌ینه‌تباری
ژیانیان و چۆنیه‌تی رزگاری له‌م
وه‌زعییه‌ته قسه‌ی بۆ ده‌كردن.
ئه‌و خۆشه‌ویسته‌مان سه‌ره‌رای
ئه‌وه كه مه‌سئوولی سیاسی كۆرێك
له هاورێ یانی ته‌شكیلاتی بوو،
له به‌شی نیزامیش دا كاری
ده‌كرد.
به‌هاری 62 به هۆی ئه‌وه‌وه كه
له لایه‌ن جاسوسه‌كانی جمهووری
ئیسلامی یه‌وه شناسایی كرا بوو
له شار هاته ده‌ر و ئه‌وسا
به‌ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له
په‌یوه‌ست بوو. یه‌كه‌م كاریك كه
له ته‌شكیلات عه‌له‌نی دا پێی
سپیردرا، په‌یكی نێوان مه‌ڵبه‌ندی
جنووب و ناوه‌ندی كۆمه‌له بوو.
پاشان بوو به به‌ر ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئیران و
له‌ده‌وره‌ی دووهه‌می مه‌دره‌سه
حیزبی ئوكتوبردا به‌شداری كرد و
به سه‌ر كه‌وتنه‌وه ته‌واوی كرد
و به‌هاری 63 بوو به ئه‌ندامی
ره‌سمی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران.
دوایی ئینقتال درایه ناوچه‌ی
مه‌ریوان و له گوردانی كاك فوئاد
دا سازمان درا.
به‌داخه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویسته‌مان
رێكه‌وتی 2ی ئابانی 64 له
جه‌ریانی شهر له گه‌ڵ
داگیركه‌رانی جمهوری ئیسلامی دا
له به‌رزای یه‌كانی "گویزه
كویره و وه‌سنه" دا گیانی به‌خت
كرد.
یادی ئه‌و له دڵماندا ده‌ژی.
|