|
به ریز بێ یادی هاوری عه‌لی
ئه‌شره‌فی سه‌یفوڵلاهی
پیشمه‌رگه‌ی دلسۆز و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
ئه‌م هاوری یه‌شمان ناوی عه‌لی
ئه‌شره‌فی سه‌یف وڵلاهی بوو،
له‌ناو شاری سنه له‌كۆشی
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش له
دایك بوو. مناڵ بوو كه دایكی
له‌ده‌ست دا.
سه‌ره‌تای ژیانی ئارق رشتن بۆ
دنیای سه‌رمایه‌داری بوو. عه‌لی
ئه‌شره‌ف كه‌ده‌ی بینی زۆریك
له‌هاوته‌مه‌نه‌كانی ده‌چنه
مه‌دره‌سه و ده‌رس ده‌خوینن،
ئه‌ویش شه‌وانه ده‌رسی خویند و
رۆژانه‌ش كاری ده‌كرد،
حه‌سانه‌وه، ژیانی ئاسووده
وسفره‌ی رازاوه هه‌رگیز نه‌بوون
به میوانی ژیانیانى و به سه‌د
چه‌رمه‌سه‌ره ده‌یتوانی بژیویكی
مه‌مره و مه‌ژی بۆ مالیان دابین
بكه‌ن،
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران
ئه‌ویش وه‌ك كریكاریكی قین له دڵ
له‌م نیزام و ژیانه به دنیایه‌ك
ئاواته‌وه به‌شداری ئه‌و
خه‌باته‌ی كرد. به‌لام ژیان به
دوای رووخانی رژیمی په‌هله‌وی و
هاتنه سه‌ركاری ج.ا هه‌روا پرِ
مه‌ینه‌ت و دژوار مایه‌وه.
به‌ڵام عه‌لی ئه‌شره‌ف له‌و
ره‌وته‌دا ئه‌وه فێر ببوو كه‌تا
دابین كردنی ژیانیكی تێر‌و ته‌سه‌ل
ده‌بی ئه‌م خه‌باته درێژه پێ
بدا. به‌تایبه‌ت كه بزووتنه‌وه‌ی
چه‌كدارانه‌ی كوردستان به‌رپا بوو
ئه‌م هیوایه له‌ده‌ڵی دا زیاتر و
ریشایه‌وه.
ساڵی ٥٩ له‌گه‌ڵ كۆمه‌له
په‌یوه‌ندی گرتوو و له ارتبات
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ته‌بلیغی سیاسه‌ت
و ئامانجه‌كانی ده‌كرد. دوای
ئه‌وه كه بۆ ده‌وره‌ی دووهه‌م
شاره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن ج.ا
یه‌وه داگیر كرانه‌وه، ئه‌ویش
بۆ ماوه‌یه‌ك له‌شار هاته ده‌رو
پاشان گه‌رایه‌وه ناو شار وه
له هه‌سته‌یه‌كی شورِشگیردا
درێژه‌ی به‌هه‌ڵسوورانی خۆیدا.
به‌هاری ساڵی ٦٢ بوو كه به‌هۆی
شناسایی كرانی یه‌وه له‌لایه‌ن
جمهوری ئیسلامی یه‌وه له شار
هاته ده‌ر و به ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له
په‌یوه‌ست بوو. وه له‌گوردانی
چیادا سازمان درا.
هه‌ر له سه‌رتاوه له‌ناو دڵی
هاوسه‌نگه‌رانی دا جێی كرده‌وه و
بوو به خۆشه‌ویستیان.
له‌خسووسیاتی به‌رز و به‌رچاوی
هاوری عه‌لی ئه‌شره‌ف پیشقه‌ده‌م
بوون بۆ كاری ته‌شكیلات بوو.
به‌دڵی ئاوه‌لا و ئیمانی
پته‌وه‌وه بۆ جی به جی كردنی
مه‌ئموورییه‌تی ته‌شكیلاتی
تێده‌كۆشا. له مه‌یدانی كاری
نیزامیشدا له خۆ بوردوو فیداكار
بوو.
به‌داخه‌وه هاورێ عه‌لی ئه‌شره‌ف
كه ئه‌وكات معاونی فه‌رمانده
ده‌سته بوو، له ریكه‌وتی ٥ی
شه‌هریوه‌ری ٦٤ دا له‌جه‌ریانی
شه‌ری حیزبی دیموكرات له‌گه‌ل
كومه‌له له لای ئاوایی
"جه‌وشه‌ن" گیانی به‌خت كرد.
دریژه‌ی ریگای به‌رزترین یاد لێ
كردنێتی.
|