|
به رێز بێ یاد وبیره‌وره‌ی هاورێ
"ئه‌مینی ئیمام قولی" ناسراو به
"فوئاد مامۆخ" به ئه‌ندامی حیزبی
كومونیستی ئیران و پیشمه‌رگه‌ی
جه‌سووری كۆمه‌ڵه
هاوری "ئه‌مینی ئیمام قولی" كه
له ناو هیزی پیشمه‌رگه و
خه‌ڵكدا به "فوئاد مامۆخ"
ده‌ناسرا ساڵی 1344 له ئاوایی
مامۆخی سنه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تێكیش و هه‌ژار دا له
دایك بوو.
له ئاوایی یه‌كه‌ی خۆیان چووه
مه‌دره‌سه و سه‌ورانی سه‌ره‌تایی
ته‌واو كرد.
دوای ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی
سه‌ره‌تایی ده‌رس خویندن چوو بۆ
شاری سنه، به‌ڵام ئیتر نه‌یتوانی
دریژه‌ی خویند بدا‌و ناچار ده‌ستی
دایه كریكار. هه‌ر چه‌ند به
ته‌مه‌ن لاو بوو به ڵام بۆ
ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی ده‌بوای
ه سه‌خت ترین كار بكا. فوئاد
كریكاری ساختمانی بوو، هه‌موو
له‌حزه‌یه‌كی ژیانی قینیكی قوول
بوو له‌و شێوه ژیان و دنیایه
كه هێشتا نه‌ی ده‌ناسی، فوئادیش
وه‌ك هه‌موو مناڵه هه‌ژاره‌كانی
كوردستان خولیای ده‌یان ئاواتی
له میشكی دا ده‌هات و ده‌چوو
به‌ڵام هه‌رگیز تاقه ئاواتیكی شی
له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌هاته دیی.
قیامی ساڵی 57 هات. هاورێ فوئادیش
له جه‌ریانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
دا به‌شداری كرد، به دوای قیامدا
و له گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆرشی
كوردستان، هاورێ فوئاد كۆمه‌له‌ی
ناسی و بوو به فه‌عالی كومه‌له
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش هه‌ر كریكار
بوو.
هاوكاره‌كانی خۆشیان ده‌ویست و
متمانه‌یان پێ ده‌كرد. به دوای
چه‌ند ساڵێك دا كه ئیدی دریژه‌ی
كار له شا دا بۆی مومكین نه‌بوو،
پاییزی 61 به ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
ماوه‌یه‌ك له گوردانی ئاریز دا
له به‌شی مخابرات دا كاری
ده‌كرد. هاوری فوئاد به هو لێ
هاتوویی و دلسوزیی بۆ
زه‌حمه‌تكیشان له به‌هاری 62 دا
بوو به به‌رئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران. ئه‌وسا به هۆی
خسوسیاتی به‌رزی له ناو
كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تیكشدا وه‌ك
ده‌ستیاری ده‌سته‌ی سازمانده‌ی
"ساراڵ" دیاری كرا. یه‌كیك له
هاورێ یانی ده‌گێرێته‌وه:
"كه‌جاری وا هه‌بوو به دوای رێگا
رویشتنیكی دوور و دریژدا كاتێ
هه‌موومان ماندوو هیلاك بووین،
فوئاد چه‌ندین سه‌عات له‌گه‌ڵ
زه‌حمه‌تیكشان سه‌باره‌ت به
ده‌رد و ره‌نج و رێگای رزگاری یان
ده‌داو".
به‌ڵێ ئه‌و هه‌رگیز له كار له
نیو هاوچاره‌نووسانی دا ماندوو
نه‌ده‌بوو. هاورێ فوئاد سه‌ره‌رِای
ئه‌و خۆشه‌ویستی و دلسوزی یه كه
له ناو كۆمه‌لانی زه‌حمه‌تكیشدا
هه‌ی بوو له مه‌یدانی كاری
نیزامیشدا جه‌سوور و فیداكار بوو.
له زۆربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی
جنووب دا به شدار كردوو
جه‌ساره‌تی له خۆی نواند. شه‌ری
"هاڵیه‌یه‌ره" و تیك شكاندنی
گروهی زه‌ربه‌ت، شه‌ره
گه‌وره‌كانی "سه‌رده‌سپی" چه‌ند
مه‌یدانێك له‌هه‌لسوورانی نیزامی
هاورێ فوئادن.
|