بەرێز بێت یاد و بیره‌وه‌ری
هاورێ ئەنوەری ئادمی سیمای
ناسراووخۆشەویستی زه‌حمه‌تکیشانی
ناوچه‌ی سه‌قز، ئەندامی حیزبی
کومونیستی ئیران وپێشمه‌رگەی
کۆمه‌ڵە
هاورێ ئه‌نوه‌ر ساڵی ١٣٣٥ هەتاوی
لە شاری سەقز چاوی بە ژین
هەڵهێناوە ، هەر لەو شارە دەچێتە
مەدرەسە ، پاش تەواوکردنی دەورەی
ناوەندی بۆ درێژەدان بە خوێندن
دەچێتە دانشسەرای تربیت موعەلیم
لە شاری خۆی ، پاش تەواو کردنی
دەورەی دانشسەرا لە یەکیک لە
ئاواییەکانی ناوچەی سەقز دەبێتە
موعەلیم . هه‌ل و مه‌رج وره‌وتی
ژیانی هاوری ئه‌نوه‌ر به جۆریک
بوو که هه‌ر له سه‌ره‌تای
منداڵییه‌وه له گه‌ڵ گه‌لیک
ده‌رد و ره‌نجی زه‌حمه‌تکیشان
ئاشنا بوو.
هاورێ ئەنوەر لە دانشسەرا لە گەڵ
مەسایلی سیاسی ئاشنا دەبێت ولە
گەڵ کۆمەلێک لە هاوربیرانی خۆی
موتالعه‌ی کتیبی سیاسی یان
ده‌کرد ورادەی وشیاری سیاسی خۆی
دەبردە سەر.
هه‌ر له‌و دورانه دا بوو که
هاوینان به مه‌به‌ستی کاری سیاسی
ده‌چووە ئاوایی یه‌کان و شان به
شانی زه‌حمه‌تکیشان کاری ده‌کرد ،
پێوەندییەکی نزیک و دوستانەی
لەگەڵ پێک دەهێنان و تێدەکۆشا بە
ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆیان
ئاشنایان بکات و رێگای خەبات لە
دژی نابەرابەری و بێعەداڵەتی نێو
کۆمەڵگای سەرمایەدارییان نیشان
بدات ، بە هۆی دڵسۆزی و
لێزانییەوە لە ماوەیەکی کۆرت دا
بووە هاورێ و کەسێکی جێگەی متمانە
یان ، بە دڵ ئاوالیەوە گوییان بۆ
رێنوینیەکانی دەگرت و سفرەی دڵیان
لە لا دەکردەوە .
راپەرینی جه‌ماوه‌ری ساله‌کانی
١٣٥٦ و٥٧ لە دژی رژیمی دیکتاتۆری
شا ئەو مەیدانە بوو کە هاورێ
ئەنوەر وه‌ک سیمایەکی ناسراو
بەشداری تێداکرد و ئه‌و په‌ری
توانای خۆی بۆ بردنە پێش و
گه‌شه‌دارتر کردنی ئه‌و خه‌باته
خسته کار، یەکێک لە سازمان دەران
و بەرێوەبەرانی خۆپیشاندانەکانی
ئەو دەورەیە لەشاری سەقز بوو .
پاش راپەرین و بەدەستەوە گرتنی
دەسەڵات لە لایەن کۆماری
ئیسلامییەوە بە ناسینی ناوەرۆکی
دژی کرێکاری و کۆنەپەرەستانەی ئەو
رژیمە لێبراوانە درێژەی بە خەباتی
سیاسی خۆی دا . لە پێک هێنانی
جەمعیەتی موعەلیمانی تێکۆشەر
دەوری بەرچاوی گێرا و یەکێک لە
ئه‌ندامانی رێبه‌ری ئه‌و
جه‌معییتە بوو. هاوری ئه‌نوه‌ر
هه‌ر له‌و ده‌ورانه‌دا په‌یوه‌ندی
سیاسی خۆی به کۆمه‌ڵه‌وه گرێدا.
به‌شداری کردن له پوچه‌ل
کردنه‌وه‌ی پیلانی
ده‌ره‌به‌گه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز ،
بۆ وێنه‌ی بەشداری کردن لە شه‌ری
که‌ره‌فتو و به‌شداری کردنی له‌رێ
پێوانی تێکۆشەرانی شاری سه‌قز
بەرەو مه‌ریوان بۆ پشتیوانی لە
کۆچی مێژویی خەڵکی تێکۆشەری ئەو
شارە ، به‌شیک له کار نامەی
خه‌باتکارانه‌ی هاورێ ئه‌نوه‌ری
ئاده‌می له‌و دەورەیە دایه.
له گه‌ل یه‌که‌م هیرشی ج.ا بو
سه کوردستان و داگیرکردنه‌وه‌ی
شاره‌کان، هاوری ئه‌نوه‌ر له
لایه‌ن ته‌شکیلاته‌وه له
کومیته‌ی شاری سه‌قز سازمان درا و
له شار مایه‌وه ، له
گه‌شه‌پیدانی خه‌باتی خه‌ڵکی
سه‌قز له دژی داگیرکه‌ران و
هه‌ڵسووران له به‌شه جوراو
جوره‌کانی ته‌شکیلات دا، یه‌کیک
له سیما ناسراوه‌کانی کۆمه‌ڵه
بوو.
جاریک له لایه‌ن بەکرێگیراوانی
کۆماری ئیسلامییەوە دەسگیر دەکرێت
و ماوه‌ی مانگیک خستیانه ژیر
توند‌وتیژترین ئه‌شکه‌نجه‌ی
جه‌لادانی ج.ا یەوە به‌لام
راوه‌ستاوی و وره‌ی شۆرشگیرانه‌ی
به راده‌یه‌ک لە سه‌ره‌وه بوو
که هیچ زایناری یه‌ک نه‌که‌وته
ده‌س جه‌لادان رژیم.
هه‌ر بویه‌ش ئازادیان کرد‌و
خستیانه ژیر چاوه‌دیری. به‌ڵام
هاورێ ئه‌نوه‌ر ئه‌م پیلانه‌ی
رژیمی بۆ روون بووه‌وه و له شار
هاته ده‌ر و به ریزی
پێشمه‌رگەکانی کۆمەڵە په‌یوه‌ست
بوو.
له سه‌ره‌تای پیشمه‌رگایه‌تیدا
به هوی شاره‌زایی له بواری
ته‌بلیغ و تیکه‌ڵاوی له گه‌ڵ
زه‌حمه‌تکیشان، له کومیته‌ی
به‌ش‌دا سازمان درا. هاوری
ئه‌نوه‌ر له و ماوه‌یه‌دا که
له کومیته به‌ش دا کاری ده‌کرد
گەلێک ئەرکی پێ سپێردراوی بە
لێزانی و وریاییەوە بە ئەنجام
گەیاند.
هارێ ئەنوەر ئینسانیکی
هونه‌رمه‌ند وهونه‌ر دۆست بوو.
له کۆر و کۆمه‌ڵی خه‌ڵک و
پێشمه‌رگه‌دا شیعر‌ی ده‌خوێندوه‌و
ئاهه‌نگی داده‌نا و به ده‌نگی
گرم و خۆشی کۆری هاورییانی گه‌رم
ده‌کرد.
چه‌ندین سه‌عات ریگا رویشین و
دوای ماندوویه‌تی زور، ته‌نیا
ئه‌وە ندە به‌س بوو له کۆری
هاورییانیدا دەنگ هەڵبری بە دەنگە
خۆشەکەی شه‌که‌تی و هیلاکی
له‌شیان دەرکات .
له مه‌یدانی نیزامی شدا
شه‌هامه‌ت و جه‌ساره‌تی به‌رچاو
بوو. له زور شەری حه‌ماسی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه چالاکی و
لێهاتویی لە خۆی نیشان دا.
به داخه‌وه ئه‌م یار و
یاوه‌ره‌ی زه‌حمه‌تکیشان، ئه‌م
کومونیسته فیداکاره ریکه‌وتی 21ی
مانگی رێبەندانی سالی 1364 له
جه‌ریانی شه‌ر له گه‌ڵ هێزە
داگیرکه‌رانی کۆماری ئیسلامی له
ئاوایی حسین ئاوای دیوانده‌ره
گیانی لە پێناو رزگاری کرێکاران و
بەشمەینەتان به‌خت کرد.
بە گیان لە دەست دانی هاوری
ئەنوەر زەحمەتکێشانی ناوچەی سەقز
یار ویاوەریکی دڵسۆز و کۆمەڵە و
حیزبی کومونیستی ئێران کادرێکی
لێهاتوو وبە ئەزمونیان لە دەست دا
.
یادی هاوری ئه‌نوه‌ری ئاده‌می به
درێژه‌دانی رێگای سووری رێز لێ
ده‌گرین
|