بەرز و بەرێز بێت یادی هاورێ ئه‌رسه‌لانی ره‌حیمی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێر و هه‌ڵمه‌ت به‌ری کۆمه‌ڵه
هاورێ ئه‌رسه‌لان له ئاوایی بنه‌خویی، ناوچه‌ی بانه لە کۆشی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش چاوی بە ژین هەڵهێناوە . خۆی منداله زه‌حمه‌تکیش بوو وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه زولم و زور و بێ بژیوی ژیان له چوار چیوه‌ی نیزامی سرمایه‌داری دا هه‌ست پی ده‌کرد. تا دووهه‌می ده‌بیرستان له ئاوایی یه‌که‌ی خویان و لە شاری بانه ده‌رسی خویند ، له جه‌ریانی راپەرینی شکۆداری کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی رژیمی دیکتاتۆری شا لێبراوانە به‌شداری کرد . پاش راپەرین وبەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ناسینی ناوەرۆکی کۆنەپەرستانە و دژی کرێکاری ئەو رژیمە درێژەی بە هەڵسورانی سیاسی خۆی دەدا، پاشان بە هەڵسەنگاندنی سیاسەت ورێبازی هێزە سیاسیەکانی کوردستان ئامانج و ئارەزووەکانی خۆی لە رێبازی کۆمەڵەدا دیتەوە ، ساڵی ١٣٦١ پێوەندی بە ریزەکانی کۆمەڵەوە دەگریت و لەو کاتەوە بە شێوەیەکی رێکخراو هەڵسورانی شۆرشگێرانەی درێژە پێدا و لەبڵاوکردنەوەی نەشریاتی کۆمەڵە لەو ناوچەدا دەورێکی بەرچاوی گیرا . لەدرێژەی کار وتێکۆشانی شۆرشگیرانەی ساڵی ١٣٦٢ لە بەشی نهینی تەشکیلات لە شاری بانه سازمان درا. له‌و ماوه‌یه‌دا هاوری ئه‌رسه‌لانی ره‌حیمی وه‌ک زه‌حمه‌تکیشکی وشیار له جێ به جێ کردنی ئه‌رکه پی سپیردراوه‌کانی کۆمه‌ڵه دا دڵسوز و فیداکار بوو گەلێک ئەرکی تەشکیلاتی بە وریاییەوە بە ئەنجام گەیاند . ئه‌و هاوری یانه که
ئه‌و سه‌رده‌م له په‌یوه‌ندی ته‌شکیلات له گه‌ل ئه‌و کاریان ده‌کرد، گه‌لیک بیره‌وه‌ریی شیرین یان له راوه‌ستاوی و ماندوویی نه‌ناسی هاوری ئه‌رسه‌لان لە بیرە . ئه‌و ده‌یزانی بوچ ئامانجیک خه‌بات ده‌کا، ده‌یزانی ده‌بی له ناو شۆرشی کوردستان دا ریزی سه‌ربه‌خۆی کریکاران و زه‌حمه‌تکیشان به هێز بێت ، هه‌ر بویه‌ش هه‌رگیز له وشیار کردنه‌وه وئاشنا کردنی هاوچارەنوسانی و خەڵکی زەحمەتکێش بە سەرچاوەی نابەرابەری وهەڵاواردنی نێو کۆمەڵگا ماندوو نه‌ده‌بوو. هاوینی سالی 63 بوو که بۆپەیدا کردنی کار چووە تاران و له‌وی ده‌ستی دایه کریکاری. له جه‌ریانیکی ئیعترازیی کرێکاراندا به‌شداری هه‌ڵسوراوانه‌ی کرد به جوریک که دوای ته‌واو بوونی ئیعترازه‌که بەهۆی ئەوەی له لایه‌ن کارفه‌رماوه ناسرا بوو،لەکارەکەی ده‌ریان کرد. دوای گه‌رانه‌وه‌ی بو کوردستان، له سه‌ره‌تای پاییزی ساڵی ١٣٦٣ دا به ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو‌و دوای تێپه‌رکردنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئامووزشی سیاسی- نیزامی، له گوردانی بانه سازمان درا هاوری ئه‌رسه‌لان بە هۆی مەتانەت ، فیداکاری و دلسوزی بو ته‌شکیلات و هاوسه‌نگه‌رانی ، کردەوەی مەسئولانە لە حاست کۆمەڵانی هەژار و چەوساوە ، تێکۆشان بۆ بردنە سەری وشیاری سیاسی خۆی و هاوسەنگەرانی ، جەسارەت وفیداکاری لە مەیدانی شەری شۆرشگێرانە و هەر وەها کۆمەلێک کردەوەی شۆرشگێرانە لە ماوەیەکی کورت دا بوو بە هاورێیەکی جێگەی متمانە و خۆشەویستی هاورییانی . هه‌ر بویه‌ش جیگای ریز و خوشه‌ویستان بوو. لە ماوەی کۆرتی پێشمەرگایەتی دا بە ورەیەکی بەرزەوە لە چەندین شەری گەورە وبچوک دا لێبراوانە بەشداری کرد و گەلێک شانوی لە قارەمانی و فیداکاری لە خۆی نیشاندا ، عه‌مه‌لیاتی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له ده‌راوی قامیشه‌له و لیدان له مەقه‌ری جندواله له ناو شاری مه‌ریوان، گرتنی پایگاکانی ره‌شه‌دی و گه‌وناوی له ناوچه‌ی مه‌ریوان، چه‌ند مه‌یدانیک له هه‌ڵسوورانی نیزامی هاوری ئه‌رسه‌لانن. به داخه‌وه ئه‌و هاوری خوشه‌ویسته، ریکه‌وتی 5ی مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٦٤ هەتاوی له جه‌ریانی شه‌رە گه‌وره‌که‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له دژی هیرشی ج.ا بو سه‌ر ئاوایی قووڵه‌ستیر له ناوچه‌ی بانه، له کاتی هه‌ڵمه‌ت بو سه‌ر سه‌نگه‌ری دوژمن که‌وته به‌ر
گولله و گیانی لە پێناو رزگاری کرێکاران و بەشمەینەتان به‌خت کرد. یادی هاورێ ئه‌رسه‌لانی ره‌حیمی له دڵماندا زیندووە |