بەرێز بێت یادی هاورێ ئەشرەفی
حسین پەناهی زەحمەتکێشی وشیار و
پێشمەرگەی تێکۆشەری کۆمەڵە
هاوری ئه‌شره‌فی حسین په‌ناهی
سالی 1341 له کۆشی بنە ماڵەیەکی
هه‌ژار و زه‌حمه‌تکیشی شاری سنه
چاوی بە ژین هەڵهێناوە . هەرله
سه‌رده‌می مندالی یه‌وه له گه‌ل
ده‌رد و ره‌نجی کومه‌لگای
سه‌رمایه‌داری ئاشنا بووە و وەک
زوربەی منداڵانی بنە ماڵەی
کرێکاری و زەحمەتکێشی لە
خۆشییەکانی دەورانی مەنداڵی بێبەش
بووە . سه‌ره‌رای هه‌موو
هه‌ژارای و نه‌داری یه‌ک تا
دووهه‌می ده‌بیرستان ده‌رسی خویند
و له ته‌عتیلاتی مه‌ده‌رسه‌شدا
کریکاری ده‌کرد.
له جه‌ریانی راپەرینی شکۆداری
کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی
نیزامی پاشایەتی له گه‌ل
خه‌باتی سیاسی ئاشنا بووە و لە
خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی ئەو
دەورە بەشداری کردوە ، راپەرین بۆ
هاورێ ئەشرەف مەدرەسەیەک بوو کە
تێدا دەرسی خەبات و تێکۆشان فێر
بوو و گەلێک دەرس و ئەزمونی
شۆرشگێرانەی لێ فێر بوو ، لە باری
سیاسیەوە گەشەی کرد و و رەوت
وبٶچونە جوراوجورەکانی ئەو
سەردەمەی ناسی و هەڵسورانی
شۆرشگیرانەی خۆی بە رێکخراوێکەوە
گرێدا کە تێدا قازانج و
بەرژەوەندییەکانی چینی کرێکار و
بەشمەینەتانی نێو کۆمەڵگای
سەرمایەداری تێدا بە دی دەکرد .
پاش راپەرین وهێرشی کۆماری
ئیسلامی بۆ سەر کوردستان بە
ناسینی ناوەرۆکی دژی کرێکاری و
کۆنەپەرستانەی ئەو رژیمە درێژە بە
هەڵسورانی شۆرشگیرانەی خۆی دەدات
. هاوری ئه‌شره‌ف له شاری
دیوانده‌ره له گه‌ڵ کۆمه‌لێک
له هاورییانی کۆریک لە
هەڵسوراوانی کۆمه‌ڵه‌یان پێک
هێناو ده‌ستیان دایه تیکۆشان.
به‌و بۆنه‌وه لە لایەن
بەکرێگیراوانی رژیمەوە ناسرا و
چه‌ندین جار گرتیان و زیندانیان
کرد . به‌لام له به‌رانبه‌ر
ئه‌شکه‌نجه و فشاری ئه‌واندا
راوه‌ستاو کاتیک له زیندانیش
ئازاد بوو، سه‌ر له نوی قورس و
قایمتر له جاران ده‌ستی دایه‌وه
هه‌ڵسووران.
سالی 62 له لایه‌ن رژیمه‌وه به
سه‌رباز گیرا. به‌ڵام پاش
ماوه‌یه‌کی کورت ، له سه‌ربازی
خوی ده‌رباز کرد و به ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له
ناوچه‌ی دیوانده‌ره په‌یوه‌ست
بوو و پاش تێپەرکردنی دەورەی
سیاسی نیزامی ، چەکی دیفاع لە
قازانج و بەرژەوەندییەکانی
کرێکاران و خەڵکی چەوساوەی کردە
شان و لە یەکێک لە واحیدە
نیزامییەکانی کۆمەڵە لە ناوچە
دیواندرە سازمان درا . پیش
قه‌ده‌م بوون له کارداو فه‌عال
بوون له جێ به جێ کردنی
مه‌ئموورییه‌کاندا و دڵسۆز بون لە
حاست خەڵکی زەحمەتکیش و هاورییانی
پێشمەرگە ، ئه‌و خوسووسیاتانه
بوون که له سه‌ره‌تاوه هاوری
ئه‌شره‌فی حسین په‌ناهی بیجگه
له ته‌بلیغی ئامانج سیاسەتەکانی
کۆمەڵە له ناو خه‌لکی
زه‌حمه‌تکیش وئاشناکردنیان بە ماف
و بەژەوەندییەکانیان و تیکه‌لاوی
له گه‌لیاندا لە خۆی نیشان دا ،
ئه‌و خوشه‌ویسته‌مان له مه‌یدانی
کاری نیزامی شدا چالاک و جه‌سوور
بوو وه له زوربه‌ی شه‌ره‌کانی
ناوچه‌ی هه‌وشاردا به‌شداری
هه‌ڵسووراوانه‌ی هه‌بوو. سالی 64
وه‌ک معاون فه‌رمانده‌ی ده‌سته
له گوردانی 22ی ورمی سازمان درا.
به داخه‌وه ریکه‌وتی 22ی
خەزەڵوەری سالی 1364 له شمالی
کوردستان له جه‌ریانی شه‌ریکدا
له گه‌ل هیزه‌کانی حیزبی
دیموکرات، گیانی له پیناو
ئامانجی به‌رزیدا به‌خت کرد.
یادی هاوری ئه‌شره‌فی حوسین
په‌ناهی به دریژه‌دانی ریگای ریز
له ده‌گرین
|