به‌رز وبه‌رێز بێت یادی هاورێ
اشرف ی رحیمی
(ئه‌شره‌ف
مه‌ڵه‌كشان)
ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئیران
هاورێ ئه‌شره‌ف له‌ساڵی ١٣٣٨
له‌خانه‌واده‌یه‌كی فه‌قیر و
زه‌حمه‌تكێش له‌ئاوایی
مه‌ڵه‌كشانی ناوچه‌ی سنه له‌دایك
بوو و وه‌ك هه‌ر منداڵه
هه‌ژارێكی تر ژیانی تێكه‌ڵ به
نه‌داری و فه‌قر بوو.
له‌سه‌ره‌تای نه‌وجه‌وانی یه‌وه
به مه‌به‌ستی دابین كردنی بژیوی
خانه‌واده، ره‌وانه‌ی شاره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بوو و له
كارگا و شركه‌ته جۆراوجۆره‌كاندا
ده‌ستی ده‌دایه كاركردن.
له‌ساڵی ٥٤ه‌وه له‌گه‌ڵ
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی
گرت و ده‌ستی دایه كار
ته‌شكیلاتی. له‌م ده‌ورانه‌دا له
اعترازاتی كریكاران له‌شاره‌كانی
تاران و سه‌قز بۆ زیادكردنی
حه‌قده‌سته‌كان به‌شداری
چالاكانه‌ی بوو وبه تایبه‌ت له
رابه‌ری كردنی اعترازاتی
كریكارانی سه‌دی سه‌قز دا نه‌قشی
به‌رچاوی هه‌بوو.
هاورێ ئه‌شره‌ف له‌كاتی قیامیش دا
شان به‌شانی خه‌ڵكی شورشگێڕ له
اعترازاتی جه‌ماوه‌ری دا به‌دژی
رژیمی
شا به شداری كرد.
له‌پاش قیامیش زۆر زوو ناوه
رۆكی رژیمی جمهوری ئیسلامی ناسی و
بێ هیچ دوو دڵی یه‌ك ده‌ستی دایه
خه‌بات له دژی. هه‌روه‌ها
له‌خه‌باتی جوتیارانی فه‌قیر له
ده‌وروبه‌ری مه‌له‌كشان له‌ساڵی
٥٨ له رێزی پێشه‌وه‌دا بوو و
چالاكانه له‌رێك خستن و جه‌هه‌ت
پێدانی ئه‌م خه‌باته له دژی
خاوه‌ن موڵكه‌كان، به‌شداری كرد.
ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییانه
له
هاورێ
ئه شره ف
سیمایه‌كی خۆشه‌ویستی دروست كرد
و ببووه جێی متمانه‌ی خه‌ڵكی
شورشگێڕ و زه‌حمه‌تكێش .
هه‌روه‌ها ببووه هۆی رق و
توڕه‌یی له راده‌به‌ده‌ری
عاملینی رژیم. سه‌ركوتگه‌رانی
جمهوری ئیسلامی كاتی هێرش
هێنانیان بۆ سه‌ركوردستان له‌ساڵی
٥٨دا، هاورێ ئه‌شره‌فیان
له‌كۆخێكی ده‌وروبه‌ری ئاوایی
"كێڵانه" دا كه خه‌ریكی پشوودان
بوو خسته نێو ئه‌ڵقه‌ی
موحاسره‌وه، به‌ڵام ئه‌م هاورێه
یه ئازایه به‌ڵێهاتوویی توانی
ئه‌لقه‌ی موحاسره‌ی رژیم بشكێنێ و
خۆی ده‌رباز بكات.
به به‌رین بوونه‌وه‌ی زیاتری
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌كوردستان،
هاورێ ئه‌شره‌ف هاته نێو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه و
به‌م شێوه‌یه له‌م سه‌نگه‌ره پڕ
له شانازی یه‌وه درێژه‌ی به
خه‌باتی شێلگیرانه‌ی خۆی دا. له
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ش
له مه‌سئولییه‌تی جۆراوجۆردا له
گه‌لیك ناوچه‌ی كوردستان، حووزوری
هه‌بوو.
هاورێ ئه‌شره‌ف به‌كارزانی
وجه‌ساره‌تی خۆی له فه‌رمانده‌هی
نیزامی دا و هه‌روه‌ها نه‌قشی
فه‌عال و به‌رچاوی له
مه‌سئولییه‌تی سیاسی گوردان دا،
ئه‌وه‌نده‌ی تر ببووه
جێی متمانه‌ی هاورێیانی.
له به‌هاری ساڵی ٦٤ دا هاورێ
ئه‌شره‌ف له سێهه‌مین ده‌وره‌ی
مه‌دره‌سه‌ی حیزبی ئوكتوبردا
به‌شداری كرد و پاشان وه‌ك
مه‌سئولی سیاسی گوردانی ئارێز
هه‌ڵبژێردرا.
هاورێ ئه‌شره‌ف یه‌كێك له كادره
فیداكار و فه‌عاله‌كانی كومه‌له
و حیزبی كومونیستی ئێران بوو كه
سه‌ر ئه‌نجام
21-11-1364 له‌جه‌ره‌یانی تۆپ
بارانی هێزه‌كانی جمهوری ئیسلامی
دا له ئاوایی برینجارانی بانه
گیانی له‌ده‌ست دا وبه‌م شێوه
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان
رابه‌رێكی دڵسۆز و به
نرخی
خۆیان له‌ده‌ست دا. یادی ئه‌م
هاورێ خۆشه‌ویسته بۆ هه‌میشه
له دڵماندا ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر
بژی
یا
دی ئازیزی.
|