به‌رز
وبەرێز بێت
یادی هاورێ عه‌زیزی سولیمان زاده
پێشمه‌رگه‌ی
فیداکاری کۆمه‌ڵه
هاوری عه‌زیز
ساڵی 1337 له کۆشی
خانه‌واده‌یه‌کی هه‌ژار و
زه‌حمه‌تکیشی یه‌کیک له
ئاواییه‌کانی ده‌ور و به‌ری شاری
ورمی له دایک بووە. له
سه‌ره‌تای ژیانیەوە ده‌روازه‌ی
کاری سه‌ختی لێ کرایه‌وه و وێرای
خانه‌واده‌که‌ی بو کار رویان کردە
ده‌ور و به‌ری شارەکانی ماکۆ و
خۆی و شان به شانی دایک و باوکی
دەستی دایە کاری تاقه‌ت پروکین
بۆ دابین کردنی بژیوی
بنەماڵەکەیان .
هه‌تا ده‌هات
ته‌مه‌نی ده‌چووە سەری و زیاتر
هه‌ل و مه‌رجی مه‌ینه‌تباری ژیان
به سه‌ر شانیه‌وه قورسایی
ده‌کرد. ته‌مه‌نی 17 سالانه بوو
که ئێتر وه‌ک کرێکاریک ده‌بوایه
بۆ بژیوی خۆی و بنەماڵەکەی به
شوین کاردا په‌ریوه‌ی ئه‌م شار و
ئه‌و شار بێت.
کار کردن له
شیرکه‌ته جۆراو و جۆره‌کان
به‌شێکی زۆر له ژیانی ئه‌و
هاورییه‌مان پێک دینن. هاوری
عه‌زیز له جه‌ریانی راپەرینی
کۆمەلانی خەڵکی ئێران لە دژی
رژیمی شا لە ساڵەکانی ٥٦ و ٥٧ دا
بە هیوای گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی
ئازاد و دور لە ستەم و چەوسانەوە
، به گه‌رمی به‌شداری کرد. ئەویش
وەک زۆربەی کرێکاران و خەڵکی
چەوساوەی ئێران چاوەروانی ئەوە
بوو کە پاش روخانی حکومەتی شا ،
نیزامیک دابمەزری کە ئازادی و
ژیانیکی شیاوی ئینسان بۆ خەڵکی
وەڵات دابین بکات ، بە دەستەوە
گرتنی دەسەڵات لە لایەن کۆماری
ئێسلامییەوە نە تەنیا نە بووە هۆی
وەدی هاتنی ئاواتەکانی خەڵکی
چەوساوەی ئێران ، بەڵکو ژیانیکی
لەرادەبەدەر خراپتری بە سەر خەڵکی
چەوساوەی ئێران دا ، داسەپاند و
هەر لە سەرەتای بە دەستەوە گرتنی
دەسەڵات بۆ سەندنەوەی
دەسکەوتەکانی راپەرین هێرشی کردە
سەر کرێکاران و هێزە چەپ
ورادیکاڵەکان . بۆ کریکارێکی وەک
هاورێ عەزیز ناسینی ناوەرۆکی
کۆنەپەرەستانەی ئەو رژیمە کاریکی
دوژوار نە بوو ، هەر بۆیە درێژەی
بە هەڵسورانی سیاسی لە دژی ئەو
رژیمەدا وکاتیک هێزەکانی کۆماری
ئیسلامی هێرشیان کردە سەر
کوردستان ، ولە گەڵ مەقاومەتی
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و هێزی
پێشمەرگە روبەرو بوو ، سه‌رنجی
هاوری عه‌زیزیش وه‌ک کریکاریک که
سه‌رتاسه‌ری ژیانی له به‌ش
مه‌ینه‌تی و ره‌نج دا تێ په‌ر کرد
بوو، بو لای خۆی راکیشا، له
جه‌ریانی ئه‌و شورشه دا
کۆمه‌ڵه‌ی وه‌ک ئالا هه‌ڵگری
به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران و
زه‌حمه‌تکیشان ناسی و خەباتی خۆی
به کۆمەڵەوە گرێدا.
به‌هاری سالی 62
به ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. بۆ هاوری عه‌زیزی
سولیمان زاده که سه‌رتاسه‌ری
ژیانی له گه‌ل سه‌دان ته‌نگ و
چه‌ڵه‌مه‌و گیر‌و گرفتی ئه‌م
نیزامه به‌ره‌و روو ببوو،بۆ ئه‌و
که بی‌کاری و هه‌ژاری به‌رده‌وام
ده‌ستی له به‌روکی ژیانی مه‌مره
و مه‌ژییان گیر کردبوو، فیر بوونی
هه‌ر چی زیاتری عیلمی
رزگاریبه‌خشی کرێکاران کارێکی
دوژوارنه بوو.
ئه‌و خه‌ڵکی
زه‌حمه‌تکیشی خۆش ده‌ویست. ئه‌و
خۆشه‌ویستی یه له روانگه‌ی
هاوری عه‌زیزه‌وه مانای ئاشنا
کردنیان به قازانج و
بەرژەوەندییەکانیان، ناساندنی
کومونیزم به ئه‌وان، وه نیشان
دانی رێگەی رزگارییان بوو. چوو
بایه هه‌ر شوینی، ته‌بلیغی
ئامانجه‌کانی رزگاری ده‌ری
کومونیستی ده‌کرد. له هه‌مان
کاتدا له بردنه سه‌ری پله‌ی
وشیاری سیاسی خۆیشی دا تیده‌کوشا.
هه‌وڵی ده‌دا ئه‌وه‌ی فیر ده‌بی،
به کرده‌وه به کاری بینی.
نه‌زم و ئییزبات،
دلسوزیی و ماندویی نه‌ناسی،
خوسووسیاتی ئه‌و کرێکاره وشیاره
بوون که له پیناو وه‌دی هینانی
ئامانجی چینایه‌تی خوی و
هاوچینه‌کانیدا وشیارانه به
کاری دینان.
هاورێ عه‌زیزی
سولیمان زاده له مه‌یدانی کاری
نیزامیشدا پێشمەرگەیەکی جه‌سوور و
فیداکار بوو. له زوربه‌ی
شه‌رەکانی پێشمه‌رگه‌کانی
کومه‌له له شیمالی کوردستان له
ساله‌کانی 62،63 و 64 دا به‌ش
داری چالاکانه‌ی هه‌بوو.
ئه‌م ئازیزه‌مان
هه‌روا ده‌هات وه‌ک کرێکاریکی
وشیار زیاتر گه‌شه بکا و له
جیهه‌ت خزمه‌ت به بەرەوپێش چونی
ئامانجی ده‌ور بگێری که به
داخه‌وه، ریکه‌وتی 22ی
گه لا ریزان
سالی 1364 له جه‌ریانی شه‌ری
حیزبی دیمکرات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه
له شیمالی کوردستان، فیداکارانه
گیانی له پێناو ئامانجی
چه‌وساوه‌کاندا به‌خت کرد.
یادی هاورێ
عه‌زیزی سولیمان زاده به
درێژه‌دانی رێگای پڕ لە شانازی
رێز لێ ده‌گرین
|