به‌رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداکاری کۆمه‌ڵه
هاورێ بیهروزی که‌ره‌می
هاورێ بهروز سالی 1345 هەتاوی له کۆشی بنه‌ماله‌یه‌کی نه‌داری شاری سه‌قز له دایک بوو. ژیانی سه‌رده‌می منداڵی ئه‌ویش لێوالێو کویره‌وه‌ری و رەنج کیشانه. سه‌ره‌رای هه‌موو مه‌ینه‌تیک له شاری سه‌قز چووە مه‌دره‌سه و تا پۆلی دووهه‌می ده‌بیرستان ده‌رسی خوێند. بێ بژیوی و ره‌نج کیشانی بێ به‌رهه‌م هه‌ر له ده‌ورانی لاویتی دا گه‌لێک پرسیاری بی وه‌ڵامی له مێشکی دا وروژاند، پێی خوش بوو سه‌ر له‌م دونیایه ده‌ربینی، که به‌شی زوری کۆمه‌ڵ وه‌ک باوکی کار ده‌که‌ن و ئاره‌ق ده‌ریژن که چی خۆیان له ره‌نجی ده‌ستیان بی به‌هره‌ن. پێی خوش بوو بزانی که‌ی ئه‌م حال و گوزه‌رانه کوتایی پێ دی و کێ و به چ شیوه‌یه‌ک ئه‌م ده‌ورو دووکانه ده‌گۆری. به‌لی ژیانی تال و سفره‌ی به‌تال له ره‌وتی ته‌مه‌نی دا قین و بێزارییه‌کی قووڵی له‌م نیزامه له دەروونیدا په‌روه‌رده کرد. وابوو که له گه‌ڵ سه‌ر هه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری له ئیران دا بیهروزیش وه‌ک لاوێکی تێکۆشه‌ر هاته مه‌یدان و له زۆر شانوی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا فیداکاری نواند. به شوین قیام دا هیچ ئال و گۆریک له ژیانیاندا پێک نه‌هات، هەر بۆیە بۆ خه‌بات له دژی رژیمی ئیسلامی قۆلی هیمه‌تی هه‌ڵماڵی. ساڵی 58 خه‌باتی خۆی به کۆمه‌ڵه‌وه گرێدا و له‌و دورانه‌دا یه‌کێک له هاورێیانی هه‌ڵسووراوی کۆمه‌ڵه بوو که له بڵاو کردنه‌وه‌ی نه‌شریات و نووسینی شیعار و هاندانی دوست و ئاشناکانی بو په‌یوه‌ست بوون به کۆمه‌ڵه هەڵسوراو و ماندووی نه‌ناس بوو. سالی 59 کاتێک له ده‌بیرستان ده‌رسی ده‌خوێند به تاوانی لایه‌نگری کردن له کۆمه‌ڵه له لایه‌ن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی یه‌وه گیرا و دوای 15 روژ ئه‌شکنجه و ئازار که هیچ یان لێ ده‌س نه‌که‌وت ئازاد کرا. هاو کەلاسی یه‌کانی له بیریانه که چۆن ملی به سیاسه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کانی پاسدار موعه‌لیمه‌کان له مدره‌سه نه‌ده‌دا و هاورێیانی بۆ به ره‌نگاری له گه‌ل ئه‌م وه‌زعه هان ده‌دا. ساڵی 60 بو هه‌میشه له مه‌دره‌سه ده‌رکرا و خستانه ژیر چاودیری جاسووسه‌کانه‌وه به دوای ده‌رکردن له مه‌دره‌سه دا بۆ پەیداکردنی کار چووە تاران ولەوی دەستی دایە کرێکاری . دوای چه‌ند مانگ کرێکاری له تاران، گه‌رایه‌وه سه‌قز و سه‌ر له نوی بۆ وشیار کردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌تکیشان و کار له ناویان دا تێدەکۆشا. یه‌کیک له کاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه دروست کردنی کتیبخانه له چه‌ند گه‌ره‌کی شاردا به یارمه‌تی چه‌ند که‌س له هاورێیانی بوو. زستانی ساڵی 61 دیسان له لایه‌ن رژیمه‌وه ده‌گیری به‌لام هه‌ر ئه‌و روژه له حه‌وشی مقه‌ری سپای پاسدارانه‌وه چالاکانه خۆی ده‌رباز ده‌کا و له شار ده‌چیته ده‌ر و به ریزی پیشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست ده‌بی. روخساری مه‌تین و ئارام و عه‌لاقه به تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ هه‌ژاره‌کان، سیمایه‌کی خۆشه‌ویستانه‌ی پیدا بوو. له به‌ریوه بردنی ئه‌رکه پێ سپیردراوه‌کانی دا به شه‌هامه‌ت و له خۆ بوردوو بوو. له ده‌یان شه‌ر گه‌وره و بچووک دا له دژی داگیرکه‌رانی کۆماری ئیسلامی به‌شداری کرد و چالاکی نواند. هاوری بیهروز سه‌ره‌تای زستانی ساڵی 64 له ئیرتبات له گه‌ل ته‌شکیلات دا به شیوه‌ی نهینی چووه ناو شاری سه‌قز. روژی 18 مانگی بەفرانباری سالی 64 له کاتی ئه‌نجام دانی مه‌ئموورییه‌تیک دا تووشی ده‌سته‌یه‌ک گه‌شتی سارولای رژیم ده‌بی و له گه‌ڵیان ده‌رگیر ده‌بی و چالاکانه خۆی ده‌رباز ده‌کا. ئیواره‌ی رۆژی 22ی مانگی رێبەندانی ساڵی 64 به مه‌به‌ستی هاتنه ده‌ر له شار رێ ده‌که‌وی که دیسانیش له شوینیکی دیکه تووشی گه‌شتی سارولا ده‌بی و له گه‌ڵیان ده‌رگیری ده‌بێ. ئه‌م جار دوژمن هیزی کۆمه‌کی دینیته مه‌یدانی شه‌ر و دوای شه‌ریکی قاره‌مانانه گیانی خۆی له پیناو رزگاری به‌ش مه‌ینه‌تان به‌خت ده‌کا و دریژه‌ی ریگای به ئیمه سپارد.
یادی هاوری بیهروز که‌ره‌می بۆ هەمیشە له دلمان دا زیندووە |