|
به‌رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی
جه‌سوور و فیداكاری كۆمه‌ڵه
وئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئێران،
هاورێ بێهزادی مراد وه‌یسی
كاتێك كه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له
دژی رژیمی سه‌ڵته‌نه‌تی له ساڵی
57 دا په‌ره‌ی گرت، هاورێ بهزاد
به شور وشه‌وقێكی زۆره‌ه‌وه
تێیدا به‌شداری كرد. ئه‌و له‌م
ده‌ورانه‌دا نیزامی چینایه‌تی
ناسی و گه‌لێك ئه‌زموونی
به‌كه‌ڵكی وه‌رگرت. هاتنه
سه‌ركاری رژیمی جمهوری ئیسلامی
نه‌ك به‌مانای ته‌واو بوونی
خه‌باتی ئه‌و نه‌بوو. به‌ڵكو
به‌مانای ده‌ست پێكردنی
ده‌وره‌یه‌كی نوێ له ژیانی سیاسی
هاورێ بهزاد بوو. ده‌وره‌یه‌ك كه
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌دا په‌یوه‌ندی
گرت و له گه‌ڵ ماركسیزم ئاشنا
بوو و هاته نێو كۆڕی خه‌باتێكی
شورشَگێرانه
و جه‌ماوه‌ری.
هاورێ بهزاد مرادوه‌یسی له‌ساڵی
1340 له‌شاری سنه له دایك بوو و
تا كه‌لاسی سێ ی ده‌بیرستان له‌م
شاره‌دا درێژه‌ی به‌خویندن دا.
له پاش راپه‌رینی 57 و له
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه دا له كومیته‌ی
خویندكارانی شاری سنه‌دا ده‌ستی
دایه تیكۆشان. له شه‌ری حیماسی
24 رۆژه‌ی شاری سنه‌دا له ساڵی
59، شان به شانی پێشمه‌رگه‌كانی
وخه‌باتكارانی دیكه‌ی شار له
به‌رانبه‌ر هێزه داگیركه‌ره‌كانی
جمهوری ئیسلامی دا راوه‌ستا و
گه‌لێك فیداكاری نواند. له پاش
داگیركردنی شار له‌لایه‌ن هێزه
جنیایه‌تكاره‌كانی جمهوری ئیسلامی
یه‌وه هاورێ بهزاد له گه‌ڵ
هاروێیانی پێشمه‌رگه‌دا له‌شار
وه‌ده‌ر كه‌وتبوو، به‌لام پاش
ماوه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی
درێژه‌دان به‌كار وتیكوشانی
شورشگیرانه بۆ نیۆ شار
گه‌ڕایه‌وه. زستانی ساڵی 60
له‌لایه‌ن جاسوسه‌كانی جمهوری
ئیسلامی یه‌وه ده‌ستگیر كرا و
له پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرا.
هاورێ بهزاد ی مرادوه‌یسی پاییزی
ساڵی 61 هاته نیو ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی هه‌ڵسوڕان له نێو
هێزی پێشمه‌رگه‌دا تاده‌هات
بهزادی خاراوتر ده‌كرد. له گه‌ل
كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشانی
ناوچه‌ی سنه، به تایبه‌ت
زه‌حمه‌تكیشانی به‌شه‌كانی
"كه‌ڵاته‌رزان" و كۆماسی و
به‌رپله‌ی ساراڵ، ئه‌ویان دۆستێكی
دڵسۆز و سه‌میمی خۆیان دزانی
وگیرو گرفته‌كانی خۆیانیان له
گه‌ڵ دا باس ده‌كرد.
هاورێ بهزاد ساڵی 62 له گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له هاورێ یانی به
مه‌به‌ستی مه‌ئموورییه‌تێك بۆ
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به‌ڕێ كرا، كه
به ته‌واو بوونی
مه‌ئموورییه‌ته‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ
بۆ ناوچه‌ی سنه گه‌ڕایه‌وه و
له هاوینی سالچی 63 دا بووبه
ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئیران.
له‌م ده‌ورانه‌دا بوو كه
مه‌سئولییه‌تی جۆراوجۆری وه‌ك
مه‌سئوولی تیم له‌ناوچه‌ی سنه و
جیگری فه‌رمانده‌هی وادرێك له
هاورێیانی پێشمه‌رگه‌ی پێ
سپێردرا.
هاوری بهزاد له مه‌یدانی شه‌ری
چه‌كدارانه‌ش دا هاورێیه‌كی ئازا‌و
لێهاتوو بوو. به‌شداری كردن له
گه‌لێك له عه‌مه‌لیاته‌كانی
گوردان ئارێز له‌ساڵه‌كانی 62 و
63 له به‌شه‌كانی كه‌ڵاته‌رزان و
كۆماسی دا، مقه‌ری هیزه‌كانی
جمهوری ئیسلامی له ئاوایی
"خواشت" له‌به‌شی ژاوه‌رۆ، گرتنی
مقه‌ر پایگای هیزی جمهوری ئیسلامی
له ئاوایی له‌به‌شی كه‌ڵاته‌رزان
گرتنی پایگای "گۆریچه" له به‌شی
به‌رپله‌ی ساراڵ، نیشانده‌ری
ئازایه‌تی و فیدكاری ئه‌م هاورێ
خۆشه‌ویسته‌ن. هاورێ بهزاد له
یه‌كێك له‌م عه‌مه‌لییاتانه‌دا
بریندار بوو و له‌پاش چاك
بوونه‌وه به شوور وشه‌وقێكی
زۆرتره‌وه گه‌رایه‌وه سه‌ر
هه‌لسوورانی پیشمه‌رگه‌كانی.
سه‌رئه‌نجام هاورێ "بهزادی مراد
ویسی" له جه‌ریانی شه‌رێكدا له
گه‌ڵ هێزه‌كانی حیزبی دیموكرات
له رژوی یه‌كی موردادی ساڵی
64دا، دڵی پڕ له ئومیدی به‌رز
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان له
لێدان كه‌وت و بۆ هه‌میشه كۆڕی
هاورێیانی به‌جێ هێشت. هه‌ر بژی
یادی خۆشه‌ویستی ورێگای سووری
به‌رده‌وام بێت.
|