|
به‌ریز بی یادی وبیره‌وه‌ری
ئازیزی هاورێ ئیبراهیم ی
كه‌مانگه‌ر ناسراو به خسره‌و
بزوه‌ش ئه‌ندامی وشیاری حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و پیشمه‌رگه‌ی
جه‌سووری كۆمه‌له
هاورێ ئێبراهیمی كه‌مانگه‌ر
ناسراو به خسره‌و بزوه‌ش له
خێزانێكی ده‌سته‌نگی ئاوایی
"بزوه‌ش" ی كامیاران دا له‌دایك
بوو. ئه وخوشه ویسته له ئاوایی
بزوه‌ش و شاری كامیاران ده‌وره‌ی
سه‌رتایی وراهنمایی خویندنی
تێپه‌ر كرد وپاشان بۆ درێژه‌ی
خویندن چوو بۆ هونه‌رستانی
سه‌نعه‌تی سنه. له جه‌ریانی
ژیانی پركه‌ندوكۆسپی دا گه‌لێك
ره‌نج و كویره‌وه‌ری له‌م
كۆمه‌ڵگایه‌دابینی و چێشت.
چه‌وسانه‌وه وهه‌ڵاواردن و فه رق
و جیاوازی ژیانه‌كان ئه‌وی له‌م
نیزام وگوزه‌رانه بێزار كرد
وئاواتی گۆرینی ئه‌م وه‌زعه‌له
ناومیشک و دڵی دا نه خشی به‌ست .
هاوری ئێبراهیم له ماوه ی
ته‌مه‌نی دا و له هاتنه گوریه ی
قیامی شكۆداری ساڵی ٥٧دا له
گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی تێكه‌ڵاو بوو
و یه‌كێك له‌و خویندكاره
تێكوشه‌رانه‌ی خه‌باتی
خویندكارانی ناو شاری سنه، له‌و
سه‌رده‌مه‌دا بوو.
ئه و كه له مێژ بوو به شوین
چاره سه ری ده‌ردی گرانی ژیانی
خۆی و هاوچینه‌كانی یه‌وه بوو،
به دوای قیام دا ماركسیزمی وه‌ك
عیلمی رزگاری به‌خشی
به‌شمه‌ینه‌تان ناسی و قه‌بوولی
كرد. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بوو
كه په‌یمانی به‌ست رێبوارێكی
تاسه‌ری خه‌بات دژی به دنیزامی
سه‌رمایه‌داری بێ و له‌هیچ هه‌وڵ
و تێكۆشانێك بۆ وشیار
كردنه‌وه‌وریکخستنی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكیشان، درێغ نه‌كا.
سالی ٥٩ له‌گه‌ڵ ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی گرت و كاری
خۆی به‌شێوه‌ی ته‌شكیلاتی ده‌ست
پێ كرد. هاورێ ئیبراهیم له‌و
سه‌رده‌مه‌دا په‌یوه‌ندی خۆی
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زیاتر
له‌كرێكاران په‌ره‌پێدا و له‌ناو
موزاییك سازی یه‌كان، سه‌نگ بڕی و
ته‌نانه‌ت كانه به‌ردی "قوروه"
گه‌ڵێك دۆستی كریكاری هه‌بوو
وسه‌ری لێیان ده‌دا و له‌و
په‌یوه‌ندی یه ئاسایی و
دۆستانه‌یه بۆ وشیار كردنه‌وه و
گه‌یاندنی نه‌شریات ی ته‌شكیلاتی
به‌ده‌ستیان كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت.
ماوه‌یه‌ك له چایخانه‌یه‌كی
ناو شاری سنه‌كاری ده‌كرد. زۆر
ئیمكاناتی بۆ ته‌شكیلات فه‌راهه‌م
كرد وخۆشی له‌به‌ره‌وپێش بردنی
ئه‌ركه ته‌شكیلاتی یه‌كان دا
هاورێ یه‌كی جه‌سوور و ماندووی
نه‌ناس بوو.
دوای چه‌ند ساڵ هه‌ڵسووران له
ته‌شكیلاتی نهێنی دا به هۆی
مه‌ساییلی ئه‌منییه‌تی یه‌وه
له‌شار هاته ده‌ر و به ریزی
ته‌شیكلاتی عه‌له‌نی کومه له وه
په‌یوه‌ست بوو. یه‌كه‌م مه‌یدانی
كاری ئه و مه‌سئوولییه‌ت له
ته‌داروكاتی جنووبی كوردستان بوو،
که به دلسۆزی وجیدییه‌تێكی
كۆمۆنیستی یه‌وه له به‌ره‌و پێش
بردنی ئه‌ركه‌كانی دا
هه‌ڵسووراوانه كاری تید ا
دا‌كرد.
دوای ماوه‌یه‌ك وه‌ك بووبه
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
و له‌كومیته‌ی به‌شی "بێڵه‌وار"
له ناوچه‌ی كامیاران دا سازمان
درا. له‌و ده‌ورانه‌دا كه له‌م
به‌شه هه‌ڵده‌سوورا، نیشانی دا
كه رێبه‌رێكی لێهاتوو و كه سیكی
وشیار و كارزانه. له‌قوولایی دڵی
هه‌ژارانی ئه‌و به‌شه‌دا جێی
كرده‌وه و به جۆرێك تێكه‌لاوی
ژیان وخه‌باتیان بوو كه‌ته‌نانه‌ت
زۆر جار بۆ گیروگرفتی
بنه‌ماڵه‌كه‌یان یارمه‌تی یان لێ
وه‌رده‌گرت.
به‌داخه‌وه مه‌رگی به په له و
سه‌ربه‌رزانه مه‌وادی نه‌دا
هه‌تا زیاتر له هێز و توانای
هاورێ ئێبراهیم له‌پێناو ئامانجی
به‌رزی رزگاری كرێكاران و
جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكیش دا كه‌ڵك
وه‌رگێری و رێكه‌وتی ١١ی
فه‌روه‌ردینی ٦٤ له‌جه‌ریانی شه
ری حیزبی دیموكرات له‌گه‌ل
كومه‌له له سه‌رشیوی سه‌قز گیان
له پیناو ئامانجی به‌رزی دا
به‌خت كرد.
یادی هاوری
ئێبراهیمی كه‌مانگه‌ر ناسراو به
خسره‌و بزوه‌ش بۆ هه‌میشه
له‌دڵمان دا زیندووه.
|