به‌ریز بیت یادی پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه هاورێ فارووقی
قوربانی
ناسراو به فارووق بزوه‌ش
هاورێ "فارووقی قووربانی" ناسراو
به "فارووق بزوه‌ش" ساڵی ١٣٤٦
له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی
ئاوایی بزوه‌ش له ناوچه‌ی
كامیاران له دایك بوو. ژیانی
هاورێ فارووق وه‌ك هه‌زاران رۆڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشی تر، تێكه‌ڵ به
ره‌نج و مه‌ینه‌ت بوو. هه‌ر له
سه‌ره‌تای مناڵی یه‌وه له
حاڵێكدا هێشتا زۆر كه‌م ته‌مه‌ن
بوو، به هۆی ده‌رد و مه‌ینه‌ت
وهه‌ژاری خانه‌واده‌یه‌وه، به
مه‌به‌ستی یارمه‌تی دان به‌بژیوی
ماڵیان به شوێن كاردا به‌ره‌و
شاره‌كانی ئێران، وه‌ك تاران
وشیراز
وه ری که وت
. سه‌رتاسه‌ری ژیانی هاورێ فارووق
تیكه‌ڵ به ره‌نج و مه‌راره‌ت بۆ
به‌ری
چوونی ژیان بوو، وه هه‌ر
بویه
له ره‌وتی ژیانی دا قین وبێزاری
یه‌كی چینایه‌تی ده‌ر حه‌ق به‌م
نیزامه له‌دڵی
دا په‌روه‌رده كرد و پێی خۆش بوو
وڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت
به‌م
کۆمەڵگایە
وه‌ربگرێته‌وه.
به‌دوای قیامی ساڵی ٥٧ دا و كاتێ
هێزه سیاسییه‌كان له‌كوردستان
ده‌ستیان به هه‌ڵسووران كرد و
به‌تایبه‌ت به‌شوێن هه‌ڵگیرسانی
شۆرش چه‌كدارانه‌ی كوردستان دا
ساڵی ٥٩ ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی
ده‌ورانی
ژیانی له‌ناو رێباز و
سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
دۆزیه‌وه. به‌م شێوه‌یه خه‌باتی
خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵسوورانی
سیاسی كۆمه‌ڵه تاسیری له‌سه‌ر
دانا‌و، وه‌ك فعالێكی كۆمه‌ڵه،
وێرای ئه‌وه‌یكه پله‌ی وشیاری
سیاسی وچینایه‌تی خۆی ده‌برده
سه‌ر، ته‌بلیغی ئامانجه‌كانی چینی
كرێكار و كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكیشی
ده‌كرد. له‌درێژه‌ی هه‌ڵسوورانی
شۆرشگیرانه‌ی دا وه‌ك هه‌ڵسووراوی
كۆمه‌ڵه، به‌هاری ٦٤ به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو، و دوای تێپه‌ر
كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی
پێشمه‌رگایه‌تی، له‌گووردانی
شاهۆدا سازمان درا. ئه‌و ماوه‌یه
كه له ئامووزشگای
پێشمه‌رگایه‌تی بوو، زۆر زیاتر
له جاران ئه‌م نیزامه‌ی ناسی،
باشتر له‌كومونیزم حاڵی بوو،وه‌ك
زه‌حمه‌تكێشێكی وشیار، چه‌كی
كرده شان.
به‌داخه‌وه ژیانی پێشمه‌رگانه‌ی
هاورێ فارووق زۆری نه‌خایاند و
رێكه‌وتی ١٨ی مانگی گۆڵانی ساڵی
٦٤ له‌جه‌ره‌یانی شه‌ری حیزبی
دیموكرات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه گیانی
له پێناو ئازادی و سیوسیالیزم دا
به‌خت كرد.
یادی به‌رز و رێگای به‌رده‌وام بێ
|