به‌رز و
به‌ڕێز بێت یادی
پێشمەرگەی
شوڕشگێر و ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاورێ
حامدی ڕه‌زایی
ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك وه‌ك هه‌ور
له سه‌ر ئاسمانی ئێران
ده‌یگرماند. شاری سه‌قزیش شوێنی
له دایك بوونی هاوڕێی حامد شاهدی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بوو.
حامد تازه له
مه‌دره‌سه پێنجه‌می سه‌ره‌تایی
ته‌واو ده‌كرد، تازه لاوێكی ١٢
ساڵه‌ی هوشیار و به ئستعداد بوو
و له زۆربه‌ی خۆپیشاندان و
اعترازاته‌كاندا به‌شداری گه‌رم و
گۆڕی ده‌كرد.
باوكی به‌نا بوو،
له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه له
باوش ده‌رد و ڕه‌نجدا گه‌وره
بوو، له سه‌رده‌می قیامدا فه‌زای
سیاسی ناو ماڵی خۆیان ته‌ئسیری
له سه‌ر دانا و ئه‌ویشی كێشایه
نێو مه‌یدانی خه‌باتی
سیاسییه‌وه، به‌دوای قیامدا ساڵی
58 بوو به هەڵسوراوی كۆمه‌ڵه‌و
له گه‌ڵ ته‌شكیلات پێوەندی گرت.
هه‌ر چه‌ند ماوەیە‌كی كه‌م له
ژیانی تێده‌په‌ڕی. به‌ڵام به
عه‌ڵاقه‌یه‌كی زۆره‌وه ئاماده‌ی
به‌ڕێوه بردنی هه‌ر كارێ كه
ته‌شكیلات پێ سپاردبا دەبوو.
له شه‌ڕی 4
ڕۆژه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز له دژی
داگیر كرانی ئیسلامی دا چالاكانه
به‌شداری كرد. هه‌روه‌ها له
هێرشی دووباره‌ی ج.ا. بۆ سه‌ر
كوردستان له به‌هاری 59دا وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌كی لاو به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد و به‌دوای داگیر
كردنی شاری سه‌قزدا وه‌ك
هه‌ڵسووڕاوێكی كاری نه‌هێنی به
شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستی به
كار كرد.
و له درێژه‌ی
فه‌عالیه‌تی خۆیدا وه‌كوو
مه‌سئوولی هه‌سته‌یكی دانش
ئامووزی له مه‌دره‌سه‌ی ڕاهنمایی
قانع سازمان درا. هه‌ر له‌م
ماوه‌یه‌دا بوو كه له مه‌درسه
اخراجیان كرد. پاییزی ساڵی 60 به
مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تی له شار
هاته ده‌ر. به‌ڵام به هۆی
ته‌مه‌نی كه‌میه‌وه وه‌رنه‌گیراو
گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوشار و وه‌كوو
پێشوو درێژه‌ی به هه‌ڵسووڕانی
سیاسی خۆی دا.
دوای ساڵێك له
لایه‌ن ڕژیمه‌وه شناسایی كرا
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بیگرن له شار
هاته ده‌ر و دوای ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی سیاسی ـ نیزامی به ڕیزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
له ماوه‌یه‌كی
كورتدا توانی سه‌رنجی ته‌شكیلات و
هاوڕێیان به‌ره‌و لای خۆی
ڕاكێشێت.
ئێستا به‌شێك له
نامه‌كه‌ی حامد كه بۆ خوشكی
هاوسه‌نگه‌ری تازه هاتوه ڕێزی
كۆمه‌ڵه‌وه پێكه‌وه
ئه‌خوێنینه‌وه.
خۆشكی خۆشه‌ویستم
سڵاوێكی گه‌رم و گه‌شت پێشكه‌ش
هیوام وایه ئه‌م
نامه بتوانێ قه‌ره‌بووی دووریم
بكاته‌وه ، خۆشكی ئازیزم له
قووڵایی دڵمه‌وه بۆ ڕیزی
پێشمه‌رگایه‌تی به خێر بیت.
خۆشكی ئازیزم
سه‌روچاوی باوكمت له بیره كاتێك
تۆز و خۆڵی كاری لێده‌نیشت و
ئێواران شه‌كه‌ت و ماندوو
ده‌گه‌ڕایه‌وه. محه‌به‌تی باوكم
و دایكمت له بیره كه
زاخاوده‌ری دڵمان بوو. له هه‌مان
كاتدا ژیان چه‌نده سه‌باره‌ت
به‌وان بێ محه‌به‌ت بوو.
له بیرته تۆ و
هه‌موو كچ و ژنانی گه‌ڕه‌ك
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و زۆڵمانه،
زۆڵمی ژن بوونیشتان لێ ده‌چوو،
ئێستا ئێمه له گه‌ڵ كاروانێكی
به‌رین كه‌وتوین كه زنجیری
دیلیه‌تی ئه‌م ژیانه‌یان له
ئه‌ستۆ داڕنیوه‌و ده‌ڕۆن تا
سۆسیالیزم وه دنیا به كامی
زه‌حمه‌تكێشان دامه‌زرێنن. ده‌ست
و چه‌كت ماچ ده‌كه‌موو له ئامێزی
خۆشه‌ویستیت ده‌گرم. براو هاوڕێت
حامد.
دۆستی نزیكی
زه‌حمه‌تكێشان بوو وه بۆ
په‌یوه‌ست كردنیان به ته‌شكیلات
تێده‌كۆشا.
جۆزه‌ردانی ساڵی
63 به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران ناسرا.
له مه‌یدانی كاری
نیزامی دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی
جه‌سوور و فه‌رمانده‌یه‌كی
خۆشه‌ویست بوو.
به‌شداری له
شه‌ڕه‌كانی گڵو‌ڵان له به‌هاری
62دا عه‌مه‌لیاته‌كانی جاده‌ی
سه‌قز بانه، تۆرجان بۆكان، له
هاوینی 62دا به‌شداری شه‌ڕه‌كانی
چه‌ند ڕۆژه‌ی موكریان له
خه‌رمانانی 62دا شه‌ڕه‌كانی
ئالانی سه‌رده‌شت، و چه‌ندین
شه‌ڕی گه‌وره‌و بچووكی تر چه‌ند
مه‌یدانێك له زاهێر بوونی ئه‌و
هاوڕێ خۆشه‌ویسته له كاری
نیزامیدان.
ئاخرین
مه‌سئولیه‌تی فه‌رمانده‌هی
ده‌سته بوو كه توانی
سه‌ركه‌وتوانه له ئه‌ستۆی بێت.
ئاخر ڕۆژه‌كانی
پاییز هاوڕێیانی گوردانی 26 له
سه‌ر جاده‌ی سنه سه‌قز ،
عه‌مه‌لیاتیان به ده‌سته‌وه
بوو. سازمان ده‌ی شه‌ڕه‌كه له
پێشدا كرابوو.هاوڕێ حامد
فه‌رمانده‌ی كه‌مین ئه‌سڵییه.
خۆیان گه‌یانده
ژێر پردێك، دوور له چاوی
پایگاكانی دوژمه‌ن و چاوه‌ڕێ
فه‌رمانی فه‌رمانده بوون. زۆر
ستوون و هێزی دوژمن ویستیان له
جاده‌كه تێپه‌ڕن. غافڵ له‌وه‌ی
كه ئاگرێك له ژێر پێیان دا
هه‌یه.
شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد
هاوڕێیانی پێشمه‌رگه به
فه‌رمانی هاوڕێ حامد هێرشیان
كرده سه‌ر دوژمن و دوای
زه‌ربه‌یه‌كی قورس پاشه‌كشه‌یان
كرد. ئاخریین مه‌یدانی چالاكی و
له‌خۆبردوویی هاوڕێ حامد شه‌ڕی
حیزبی دمكرات له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
ڕێكه‌وتی 10ی
مانگی
گۆڵانی ساڵی ١٣٦٤ له ئاوایی
به‌غڵووجه‌ی ناوچه‌ی بۆكان بوو
كه به‌و په‌ڕی فیداكارییه‌وه
گیانی به‌خت كرد.
یادی
به‌رز و رێگای پڕ رێبوار بێت
|