حمید حاجی میرزایی

 
 

تاریخ جانباختن: 1364.06.11

محل و نحوه جانباختن: گلین (کامیاران) ـ درهم شکستن محاصره نیروهای رژیم و کمین نیروهای حزب دمکرات

 

 

به‌ریز بێت یادی ئازیزی هاوری حه‌میدی حاجی میرزایی فه‌رمانده‌ی

جه‌سوور و پێشمه‌رگه‌ی کارزانی کۆمه‌ڵه


هاورێیه‌کمان له‌ بیره‌وه‌رییه‌ک دا له‌ سه‌ر هاوری حه‌میدی حاجی میرزایی ئاوای نووسیوه‌ ، هاوینی ساڵی ١٣٦١ هەتاوی بوو. مقه‌ریکمان له‌ ئاوایی هه‌شه‌میز بوو. ده‌مویست بۆ مه‌ئموورییه‌تیک بچم و له‌ مقه‌ر هاتبوومه‌ ده‌ر له‌ جه‌نگه‌ی رویشتن دا ده‌نگیکی ئاشنا بانگی کردم. کاتیک ئاورم داوه‌، لاویکی 18، 19 ساڵه‌ بوو که‌ له‌ یه‌که‌م سه‌رنج دا نه‌هاته‌وه‌ بیرم کێیە به‌ره‌و لای من ده‌هات. به‌ یه‌که‌وه‌ ماڵمان له‌ گه‌ره‌کیک بوو، زیاتر له‌ 2 سال بوو ئه‌وم نه‌دیتبوو. کاتیک لیم نزیک بووه‌ ناسیمه‌وه‌. حه‌مید بوو، به‌ گه‌رمی یه‌کترمان له‌ ئامیز گرت و هه‌ر ته‌نیا ئه‌م پرسیاره‌م لێ کرد، که‌ چونه‌ رووی له‌و ناوه‌ کردووه‌؟ وه‌ک بیهه‌وی هه‌موو تووره‌یی و بیزاری له‌م نیزامه‌، له‌م یه‌که‌م دیداره‌دا بو من هه‌لریژی ده‌ستی پی کرد.
هاتووم به‌ ریزی ئیوه‌ په‌یوه‌ست بم. ژیان له‌ ژیر ده‌سه‌لاتی ره‌شی ئه‌م رژیمه‌دا یه‌کجار دژواره‌. به‌ تایبه‌ت بو که‌سیکی وه‌ک من که‌ له‌ م چه‌ند ساڵه‌ی شۆرشی کوردستان دا له‌ ژیر ته‌ئیسری کۆمه‌ڵه‌دا ئه‌م نیزامه‌ ده‌ناسم. حه‌مید ئه‌و قسانه‌ی به‌ وه‌ها ئیحساساتیکه‌وه‌ ده‌درکاند که‌ هه‌ر له‌و سه‌ره‌تای پێشمه‌رگایه‌تیدا وه‌ک نموونه‌ی زه‌حمه‌تکیشکی وشیار و لێبراو خۆی ده‌نواند.
هاوری حه‌میدی حاجی میرزایی له‌ بنه‌ماله‌یه‌کی زه‌حمه‌تکیشی ئاوایی باوره‌یز له‌ دایک بووە. ده‌ورانی سه‌ره‌تایی خوێندنی له‌ ئاواییەکەی خۆیان تەواو کردووە ، پاشان بنە ماڵەکەیان دەچێتە شاری سنە و له‌ گه‌ره‌کی فه‌یزاوا نیشته‌جی بوون و له‌ بنه‌ماله‌ خوشه‌ویست و ناسراوه‌کانی ئه‌و گه‌ره‌که‌ بوون. هە ر لەو شارە دەست بە کار دەبێت وماوه‌یه‌کی زۆر شاگرد شوفیری دەکات .
هاوینی ساڵی 61 به‌ مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ شار هاته‌ ده‌ر و دوا ی تێپەرکردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی و نیزامی ، له‌ هیزی شوان دا سازمان درا. هاوری حه‌مید به‌ هوی خسووسییاتی شۆرشگێرانه‌ی ، سه‌میمی بوون و دڵسوزی و هه‌ستی نزیکایه‌تی له‌ گه‌ل هاورێیانی، له‌ ماوه‌یه‌کی که‌م دا له‌ نێو دڵی هاوسەنگەرانیدا جیی خۆی کرده‌وه‌. شیلگیری و ماندووی نه‌ناسی ئه‌و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ دوای 2 مانگ وه‌ک مه‌سئوولی ته‌داره‌کاتی ده‌سته‌ دیاری بکری.
هه‌ر وا ده‌هات هاوری حه‌مید وه‌ک یاریکی جێ متمانه‌ و ماندووی نه‌ناس، له‌ دڵی هاوسه‌نگه‌رانی و ته‌شکیلات دا جیی ده‌کرده‌وه‌. له‌ مه‌یدانی نیزامیش دا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی وشیاری کۆمه‌ڵه‌ جه‌ساره‌ت و کارزانی لە خۆی نیشان دەدا . نه‌ ته‌نیا هیچ پیلانیکی دوژمن و هیچ شه‌ریکی قورس و ده‌سته‌ویه‌خه‌ وره‌ی پولائینی ئه‌وی کز نه‌ دەکرد، به‌ڵکوو جار له‌ گه‌ل جار شۆرشگێرتر له‌ جاران لە مه‌یدانه‌کانی شه‌ردا چالاکی ده‌نواند. تا به‌م شێوه‌ فه‌رمانده‌یی ده‌سته‌یه‌ک له‌ هاوریانی پی سپیردرا. هاورێ حه‌مید بەرە بەرە بەهۆی هەڵسورانی بێ وچانی لە مەیدانی شەری شۆرشگێرانە دا بوو بە فه‌رمانده‌یه‌کی کارزانی کۆمەڵە . له‌ ماوه‌ی هه‌ڵسوورانی پێشمه‌رگانه‌ی دا لە ناوچه‌کانی سنه‌، کامیاران، سه‌رده‌شت و بانه‌ و کرماشان گەلێک شانوی لە ئازایەتی و فیداکاری ولێزانی لە خۆی نیشان دا ولە دەیان شەری گەورە وبچوک وەک پێشمەرگەیەکی ئازا ولەخۆ بوردو و وەک فەرماندەیەکی لێزان و کارامە بەشداری کرد . به‌راستی وینه‌ی تێکۆشه‌رێکی رەزمه‌نده‌ و کار لیهاتوی ریی رزگاری کۆمه‌لانی به‌شمه‌ینه‌ت بوو. هه‌ر بویه‌ش رۆژ لە رۆژ گەشەی دەکرد و مەسئەلییەتی زیاتری پێ دەسپێردرا . شانبەشانی بەشداری چالاکانەی لە شەری شۆرشگێرانە وهەڵسورانی بێوچانی لەو بوارەدا ، هەمو کات هەوڵی دەدا وشیاری سیاسی خۆی بەرێتە سەر ، لە پێوەند لە گەڵ زەحمەتکێشانی شوێنی هەڵسورانی ، هاورییەکی نزیک یان بوو وپێوەندییەکی دوستانە و گەرمی لە گەڵیان پێک دەهێنا و بە خەم دەرد و مەینەتەکانی ژیانیانەوە بوو .
بە داخەوە هاورێ حەمید رێکەوتی ١١ی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٤ له‌ شه‌ری حیزبی دیموکرات و هیزه‌کانی ج.ا له‌ گه‌ل کۆمه‌ڵه‌ له‌ نێوان ئاواییه‌ کانی سو و گه‌ڵین، سه‌ربه‌رزانه‌ گیانی لە پێناو ئازادی وسوسیالیسم دا به‌خت کرد
‌ یادی هاوری حه‌میدی حاجی میرزایی بە دریژه‌پیدانی رێبازەکەی تا گەیشتن بە ئاواتەکانی بەرز رادەگرین