حمید یاسی

 
 

تاریخ جانباختن: 1364.06.11

محل و نحوه جانباختن: گلین (کامیاران) ـ درهم شکستن محاصره نیروهای رژیم و کمین نیروهای حزب دمکرات

 

 

به‌ یادی پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداکاری کۆمه‌ڵه‌

هاورێ حه‌مید ی یاسی


هاورێ حه‌میدی یاسی له‌ کۆشی بنه‌ماله‌یه‌کی دەستەنگی شاری سنه‌ چاوی بە ژین هەڵهێناوە ، هەر وەک زۆربەی منداڵانی بنە ماڵەی زەحمەتکێسان شان بە شانی دەرس خوێندن بۆ یارمەتی دان بە دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکەی کاری دەکرد و لە سەرەتای لاوییەوە تامی تاڵی ستەم و چەوسانەوەی چێشت .
راپەرینی شکۆداری کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی رژیمی دیکتاتۆری شا ئەو مەجالەی بۆ هاوری حەمید رەخساند کە هەڵسوروانە لە خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی خەڵکی تێکۆشەری شاری سنەدا بەشداری بکات ، راپەرین بۆ ئەویش وەک مەدرەسەیەک وابوو کە تێدا درسی خەبات و تێکۆشان فێر بوو گەشەی کرد ووشیاری سیاسی چووە سەر وخۆی بۆ خەبات لە دژی ستەم و چەوسانەوە ئامادە کرد .
پاش راپەرین وبە دەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن کۆماری ئێسلامییەوە و هیرشی ئەو رژیمە بۆ سەر کرێکاران و هێزە سیاسییە چەپ و رادیکالەکان بۆ وەرگرتنەوەی دەسکەوتەکانی شۆرش ، هاوری حه‌مید کە به‌ هیوای کوتایی هاتن به‌ ستەم و چەوسانەوە و گەیشتن بە ئازادی ، به‌شداری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری دژی رژیمی په‌هله‌وی کردبوو ، لە درێژەی رەوتی رو لە گەشەیدا درێژەی بە خەبات و هەڵسورانی خۆی دا و بە هەڵسەنگاندن و وردبینییەوە لە هێزە سیاسییەکانی فەعال لە گۆرەپانی سیاسی ئەو دەورەیە دا خەبات وتێکۆشانی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێدا و هەڵسوراوانە لە بواری بڵاوکردنەوەی ئامانج وسیاسەتەکانی کۆمەڵەدا تێدەکۆشا . له‌ بلاو کردنه‌وه‌ی نه‌شرییاتدا هه‌ڵسووراو بوو، له‌ شه‌ری مێژویی و موقاومەتی 24 روژه‌ی هێزی پێشمەرگە و خەڵکی شۆرشگێری شاری سنه‌ دا چالاکانە بەشداری کرد .
پاش داگیرکرانی شاری سنە لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامییەوە و هاتنە دەرەوەی هێزی پێشمەرگە لە شاری سنە لە شار مایەوە ودرێژەی بە خەباتی شۆرشگیرانەی خۆی دا . ساڵی ١٣٦٢ لە لایەن بەکرێگیراوانی رژیمەوە دەسگیر دەکریت و پاش ٤٠ رۆژ ئەشکەنجە و ئەزیەت و ئازار بە هۆی ئەوەی نەیانتوانی هیچ بەڵگەیەکی لێ بەدەست بێنن ، ئازادی دەکەن سه‌ره‌نجام پاییزی ١٣٦٢ لە شار دێتە دەر و بە ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ پەیوەست دەبێت و دوای تێپەرکردنی سەرکەوتوانەی ده‌وره‌ی ئامووزشی سیاسی نیزامی له‌ گوردانی ئاریز سازمان درا.
دوای نزیک به‌ سالیک هەڵسوران لە گوردانی ئارێز و بەشداری کردن لە چەندین شەری گەورە و بچوک و تێکۆشان لە بواری کاری سیاسی ، لە‌ گوردانی شوان سازمان دەدرێت . شه‌هامه‌ت و جه‌ساره‌تی هاوری حه‌مید له‌ میدانی کاری نیزامی دا به‌رچاو بوو. به‌رانبه‌ر به‌ دوژمنان جه‌سوور و سه‌ر سه‌خت بوو.
له‌ زور شه‌ری گه‌وره‌ و بچووکدا چالاکی نواند. بو وینه‌ لە گرتنی پایگای دوژمن له‌ خواشت و گوریچه‌دا گه‌لیک فیداکاریی له‌ خۆی نیشان دا. هاورێ حه‌مید هه‌ر وا ده‌هات تا زیاتر چ له‌ باری سیاسی و چ له‌ باری نیزامی یه‌وه‌ گه‌شه‌ی دەکرد . به‌لام به‌ داخه‌وه‌ له‌ جه‌ریانی شه‌ری حیزبی دیموکرات له‌ گه‌ل کۆمه‌ڵه‌ لە ئاوایی سۆ له‌ به‌شی ژاوه‌روی سنه‌ روژی 11 مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٤ هەتاوی به‌ دیل گیرا و روژی دواتر گیانی له‌ پیناو ئازادی وسوسیالیسم دا فیدا کرد و چووە نێو کاروانی گیان به‌خت کردوانی ریبازی رزگاری به‌ش مه‌ینه‌‌تانه‌وه‌.
یادی ئازیزی هاوری حه‌مید یاسی به‌رز و به‌ریز بیت

 

 


این زندگی نامه کوتاه از طرف جمعی از نزدیکان و هواداران کومله در شهر سنندج و تهران تهیه شده

 یادی از رفیق جان باخته "حمید یاسی"

 

نام: حمید یاسی

تاریخ تولد: 1345

سال جانباختن: بهار سال 1364

 

حمید یاسی در سال 1345 در میان خانواده ای فقیر و دست تنگ در سنندج، چشم به جهان گشود. پدر وی جمشید یاسی، اهل کرمانشاه است و مادر ایشان نصرت، اهل سنندج. حمید یک ساله بود که پدر و مادر او از هم جدا شدند. بعد از جدا شدن والدین ایشان و با وضع نابسامان مالی که داشتند، مادر ایشان نصرت خانم مسولیت نگهداری ایشان را به عهده گرفت. گرامی یاد حمید در سن شش سالگی در شهر سنندج، پا به دبستان گذاشت و در همین ایام بود که مادرش از سر ناچاری تن به ازدواج مجدد داد و جانباخته حمید یاسی از این پس با پدر خوانده و مادرش زندگی تازه ای را شروع کرد. حمید 9 ساله بود که پدر خوانده اش که عضو تشکیلات مخفی کومله بود را به جرم همکاری با کومله در شهر سنندج دستگیری می کنند و یک سال بعد ایشان را در زندان اعدام می کنند. بعد از این حادثه ناگوار درد و رنجهای حمید 9 ساله بیشتر  میشود و او مجبور می شود برای جور کردن مخارج زندگی خود و مادرش، دست به کارکردن دهد. از همان زمان ایشان مجبور می شوند که روزانه بعد از مدرسه در کفاشیی در شهر سنندج، شروع به کار کنند برای اینکه امرار معاش خودش و مادرش را جور کند. با وجود مشقات زیاد زندگی و سختی کار برای کودکی مثل ایشان، در سن 11 سالگی موفقانه دوران دبستان را به پایان می رسانند و وارد دوران راهنمایی می شوند. در سن 15 سالگی دوران راهنمایی را نیز به پایان میرساند و وارد دبیرستان میشود. ایشان سال دوم دبیرستان بودند که نیروهای اطلاعات ایشان را به جرم همکاری با کومله دستگیر و روانه زندان می کنند. جان باخته حمید بعد از 40 روز بسر بردن در زندان سنندج و با تلاش پی در پی مادر گرامی ایشان، با قید ضمانت از زندان آزاد می شود. از آنجایی که قلب سرشار از مبارزاتی و روحیه انقلابی گری ایشان برای آزادی ستمدیدگان و فقرای کردستان می تپید و از سر اینکه ایشان در خانواده ای انقلابی و شهید پرور، پرورده شده بودند، در سال 1362 تصمیم به پیوستن به صف پیشمرگان کومله می گیرد. دایی ایشان نیز یکی از پیشمرگهای فداکار کومله بودن که شهید می شوند. در نیمه شبی تاریک در بهار سال 1364 ایشان در کمین حزب دمکرات گیر می کنند و جان خود را از دست میدهند. و به این شیوه با خون خود به همسنگرهایش این پیام را میرساند که جنبش مبارزاتی حق خواهانه کومله و حزب کمونیست ایران برای دستیابی به دنیایی بهتر برای آدمهای ستم دیده و فقیر ادامه خواهد داشت.

 زنده باد یاد رفیق جانباخته "حمید یاسی"

 و تمام کسانی که برای آزادی و سوسیالیزم در صفوف کومله و حزب کمونیست ایران جان خود را از دست داده اند

زنده باد کومله، زنده باد حزب کمونیست ایران

 این زندگی نامه کوتاه از طرف جمعی از نزدیکان و هواداران کومله در شهر سنندج و تهران تهیه شده است.