هاوری هووشه‌نگی موقبلی ساڵی 1345
له شاری سه‌قز له دایك بوو. له
ته‌مه‌نی 7 ساڵی دا چووه
مه‌دره‌سه و هاوینانه بۆ دابین
كردنی خه‌رجی خویندن كاری ده‌كرد.
هێشتا تازه لاو بوو كه
جوولانه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری له دژی
رژیمی په‌هله‌وی ده‌ستی پێ كرد.
هووشه‌نگیش وه‌ك خویندكاریكی
تێكۆشه‌ر شان به‌ش انی هاوكلاسی
یه‌كانی له خه‌باتی خویندكاران
دا هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد.
تێكه‌لاوی ئه‌و له‌گه‌ل مه‌سایلی
سیاسی و به بینینی ئه‌وگشته
نابه‌رابه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه
و ئه‌و هه‌موو بێ عه‌داڵه‌تی و
هه‌ڵاواردنه‌ی كه له كۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌دار دایه، خۆی له ریزی
كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكیش و
چه‌وساوه‌دا بینی یه‌وه و له‌م
رێبازه‌دا له‌گه‌ڵ ماركسیزم،عیلمی
رزگاری كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان
ئاشنا بوو.
به
دوای قیامی 57دا و كاتێك هێزه
سیاسی یه‌كان له ئیران ده‌ستیان
به هه‌لسووران كرد، هاورێ
هووشه‌نگ له درێژه‌ی هه‌ڵسوورانی
سیاسی دا په‌یوه‌ندی خۆی به
سازمانی په‌یكاره‌وه گرێ دا.
هاورێ هووشه‌نگ له ماوه‌ی
هه‌ڵسوورانی دا له‌گه‌ڵ سازمانی
په‌یكار رِاده‌ی تێگه‌یشتوویی
سیاسی چووه بوه سه‌ر و زیاتر
له گه‌ڵ وه‌زع و گوزه‌رانی
خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت ئاشنا بوو.
كاتیك سازمانی په‌یكار تووشی
بوحران بوو، هاورێ هووشه‌نگ وه‌ك
زۆربه‌ك له تێكۆشه‌رانی ریزی
ئه‌و سازمانه جیگای خۆی له ناو
ریزی ماركسیزمی شورشگیردا
دیته‌وه و له‌وه به‌دوا وه‌ك
فه‌عالی كۆمه‌ڵه له به‌شی
ته‌شكیلاتی شاردا درێژه‌ی
به‌هه‌ڵسووران دا. له
ده‌ورانه‌دا هاورێ هنووشه‌نگ رۆژ
به رۆژ له‌مه‌یدانی تیكوشانی
سیاسی دا زۆرتر ده‌خارا. وابوو
كه هاوینی 63 به مه‌به‌ستی
په‌یوه‌ست بوون له ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له له شار
هاته ده‌ر و ده‌وره‌ی ئامووزشی
پیشمه‌رگایه‌تی سه‌ركه‌وتوانه
تێپه‌ر كرد.
ساڵی
64 له گوردانی 31ی بوكان سازمان
درا. هه‌ر چه‌ند ده‌ورانی
پیشمه‌رگایه‌تی هاورێ هووشه‌نگ
كه‌متر له ساڵیكی خایاند، به‌ڵام
له‌و ماوه كورته‌دا زۆر
بیره‌وه‌ری شیرینی له خۆی به
یادگار بۆ هاروێ یانی جێ
هیشتووه.
هه‌روه‌ها له مه‌یدانی نیزامی یش
دا پیشمه‌رگه‌یكی جه‌سوور بوو.
به
داخه‌وه ئه‌و هاورێ
خۆشه‌ویسته‌مان به دوای شه‌ری
حیزبی دیموكرات له گه‌ل كومه‌له
له "میرگه نه‌خشینی " له‌گه‌ڵ
هاورێ ره‌سوولی فه‌یزی بریندار
بوو بۆ ئیستراحه‌ت و سارێژ
بوونه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی له ژیر
چاوه‌دیری پزشكی هاورێ عومه‌ری
محمه‌دی له ئاوایی قازڵیان
مابوه‌وه، كه رژیمی ئیسلامی به
شوینه‌كه‌یان ده‌زانی ودوای
گه‌مارۆ دانیان به‌و په‌ری وه‌حشی
گه‌ری یه‌وه تیر بارانیان ده‌كا.
به‌و جۆره هاورێ هۆوشه‌نگی
موقبلی گیانی خۆی نایه پیناو
تێكۆشانی شۆرشگیرانه بۆ رزگاری
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان.
یادی
هاورێ هووشه‌نگی موقبلی به‌رز و
ریگای تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام
بێ.