به‌رز
وبه‌ریز بێ یاد و بیره‌وه‌ری
هاورێ حسین معماری ئه‌ندامی
هه‌ڵسووراوی حیزبی كۆمۆنیستی
ئیران وپێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاورێ حسین معماری
ساڵی ١٣٣٥ له‌خێزانێكی
زه‌حمه‌تكیشى ناو شاری بوكان دا
له‌دایك بوو. ویرای ده‌ست
وپه‌نجه نه‌رم كردن له گه‌ڵ
هه‌ژاری چووه مه‌دره‌سه و تا
ئاستی فه‌وقی دیپلوم له
دانشسه‌رای راهنمایی "ورمێ"
ده‌رسی خویند و پاشان له‌شاری
بوكان بوو به مو‌عەلیم له
مه‌دره‌سه راهنمایی. هاورێ حسین
كه‌خۆی له‌ده‌ورانی منداڵی و
ره‌وتی ده‌رس خویندنی دا گه‌لێك
بیره‌وه‌ری تاڵی له‌فه‌قیری
ونه‌داری هه‌بوو، به‌باشی وه‌زعی
زۆربه‌ی خویندكاره‌كانی كه سه‌ر
به چینی هه‌ژار و نه‌داری
كوردستان بوون، هه‌ست پێ ده‌كرد و
هه‌وڵی ده‌دا به‌زمانی خۆیان
راستی یه‌كانی كۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری یان پێ بناسێنی و
هه‌تا بۆی بكری وه‌ك یار
ویاوه‌رێكی نزیكیان دوستایه‌تی
یان له‌گه‌ڵ گه‌رم بكا.
پیش قیامی ٥٧
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌هاوری یانی
له‌شاری بوكان مه‌حفه‌لێكی سیاسی
یان پێك هێنا و هه‌ر له‌و
ساڵانه‌دا له‌گه‌ل ماركسیزم ئاشنا
بوو و وه‌ك تێكۆشه‌رێكی شاری
بوكان له خه‌باتی ئیعترازی و
جووڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاردا ده‌وری
شۆرشگیرانه‌ی گێرا. به‌دوای
قیامدا كه فه‌زایه‌كی ئازاد
له‌ئیران به‌رپا بوو، زیاتر
له‌جاران به شوین ناسینی زیاتری
مارکسیزم وەک
عیلمی رزگاری
به‌خشی كریكارانه‌وه بوو و بۆ
هه‌ڵسوورانی شۆرشگیرانه‌ش
په‌یوه‌ندی خۆی به جه‌معییه‌تی
دیفاع له مافی زه‌حمه‌تكیشانی
كوردستانه‌وه گرێ دا. كاتیك
رژیمی ئیسلامی یه‌كه‌م هێرشی
كرده سه‌ر كوردستان، له‌ده‌وری
یه‌كه‌می خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی
خه‌ڵكی كوردستان دا هاورێ حسین
شان به‌شانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
له‌دژی ئه‌م رژیمه خه‌باتی كرد.
كاتێك رژیمی ئیسلامی پاشه‌كشه‌ی
كرد وشاره‌كان كه‌وتنه‌وه ده‌ست
پێشمه‌رگه وخه‌ڵك ، وه‌ك
هه‌لسووراوێكی كۆمه‌ڵه له
ته‌شكیلاتی موعه‌لیمانی
هه‌ڵسووراوی كۆمه‌ڵه له‌شاری
بوكان كاری ده‌كرد.
كاتیك رژیمی
ئیسلامی هێرش درندانه‌ی كرده‌وه
سه‌ر كوردستان وشاری بوكان هاورێ
حسین به‌هۆی ناسراو بوونیه‌وه،
نه‌یتوانی له‌شار بمێنێته‌وه و
به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی کۆمەڵە
په‌یوه‌ست بوو. هه‌ر له
سه‌ره‌تای
پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه‌به‌هۆی
خسووسییاتی شۆرشگێرانه‌یه‌وه،
له ناو هاورێیانی دا جێی خوي
كرده‌وه. دواتر هاورێ حسین
له‌كومیته‌ی به‌شی "ته‌ره‌غه" دا
سازمان دراو له‌و ده‌ورانه
له‌كاری دا وه‌ك رۆڵه‌ی زۆربه‌ی
خیزانه زه‌حمه‌تكیشه‌كانی ئه‌و
به‌شه ناسرا.
له‌ماوه‌ی
پێشمه‌رگایه‌تی دا به‌رده‌وام
خسووسییاتی شۆرشگێرانه‌ی
گه‌شه‌دارتر ده‌بوون و
به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ناوی حسین له
گه‌ڵ دڵسۆزی، سه‌بر و تاقه‌ت،
سه‌داقه‌ت و فیداكاری، گفت شیرینی
وماندووی نه‌ناسی وه بیر
ده‌خسته‌وه. هه‌ر به‌و پێی یه
له ناو هاوسه‌نگه‌رانی دا
خۆشه‌ویست وجێ متمانه بوو.
هاوینی ساڵی ٦٢ بۆ
مه‌ئمورییه‌ت چوو بۆ شیمالی
كوردستان، سه‌ره‌تا وه‌ك
مه‌سئوولی كومیته‌ی به‌شی
"شپیران" ده‌ستی به‌هه‌ڵسووران
كرد.
له شیمالی
كوردستانیش له‌ناوچه‌كانی
"شپیران" و "كه‌نار به‌رۆژ" و
"سۆما" هه‌ر له سه‌ر ره‌وتی
پێشوو به‌زوویی له‌ناو دڵی خه‌ڵكی
بێ به‌ش و زه‌حمه‌تكیش ئه‌و
به‌شانه‌دا جێی كرده‌وه و بوو
به خۆشه‌ویستی زۆربه‌ی ماڵه
هه‌ژاره‌كان. خه‌ڵكی ئه‌و
ناوچانه ئێستاش سیمای هاوری حسین
یان هه‌ر له بیره‌كه له‌كاتی
قسه‌وباس و سوخه‌نرانی یه پڕ
سۆزه‌كانی دا چه‌ند له‌ناخی
دڵه‌وه باسی مه‌ینه‌ته‌كانی
نیزامی سه‌رمایه‌داری وباسی
شێوه‌ی گه‌یشتن به رزگاری و
به‌كۆمه‌ڵگایه‌كی سوسیالیستی
ده‌كرد. به‌ڵێ ئیدی هاورێ حسین
ئه‌ندامێكی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
و كادرێكی پیشره‌وی كۆمه‌ڵه و
زه‌حمه‌تكشان بوو. له هه‌ر شوینی
و له هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێ وجوودی
پێویست بوایه به شه‌وق
وكارزانيیه‌وه كاره‌كانی
به‌ره‌وپیش ده‌برد.
پاییزی ساڵی ٦٤
سه‌ر له‌نوێ له‌ناوچه‌ی بوكان
وبه‌شی ته‌ره‌غه‌دا سازمان
درایه‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌و
خۆشه‌ویسته‌مان پیش ئه‌وه‌ی له
شوینی كاری تازه‌ی ده‌ست، به‌كار
بێته‌وه، رێكه‌وتی ٨ی مانگی
سەرماوەزی ساڵی ٦٤ له جه‌ریانی
شه‌ره حه‌ماسی و به‌ناو
بانگه‌كه‌ی ئاوایی كانی شێته‌دا
كه‌وته به‌ر گولله‌و دڵی كه‌یلی
خۆشه‌ویستی چه‌وساوانی بۆ
هه‌میشه له‌لێدان كه‌وت.
یادی هاورێ حسین ی
معماری له دڵمان دایه و له
سه‌رریگای به‌رده‌وامین
|