برێز بێت یادی هه‌لسووراوی فیداكار و
وشیاری كۆمه‌ڵه وخۆشه‌ویستی
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌ی تیكاب
ودیوانده‌ره ، هاوری جه‌لالی ئه‌فسایی
هاوری جه‌لال یه‌كیك له هه‌ڵسوراوانی
به‌شی هه‌وه‌تووی ناوچه‌ی دیوانده‌ره بوو. له ئاوایی
قوچاغ له‌دایك بوو و له‌مندالییه‌وه کەوتە ژێر باری‌كار
. ٩ ساله بوو، كه‌باوكی له‌ده‌سدا. مه‌رگی باوكی زیاتر
ژیانی لی تاڵ كردن و بوخه‌رجی ماڵ ناچار بوو زیاتر كار
بكا.
هه‌ر چه‌ند جه‌لال خۆی له‌سه‌خت ترین كار
ده‌داو ره‌نجی زوری ده‌كیشا، به‌لام به پیی یاسای
گه‌نده‌لی ناو كۆمه‌ڵ، به‌هوی مندال بوونیه‌وه نیوه‌كريی
كریكاریكی پی ده‌درا. له ٥ كه‌لاس به‌و لاوه نه‌یتوانی
ده‌رس بخوینى. له گه‌ل به‌ره‌و سه‌ر چوونی ته‌مه‌نی
كۆمه‌لیك پرسیار
له‌میشكیدا
ده‌هاتن وده‌چوون.
به‌چاوی خۆی ده‌یدیت كه‌له‌م دنیایه‌دا
كرده‌ی ئه‌مان وبرده‌ی کەسانی دیکەیە. هه‌ر ئه‌م
راستیانه‌ی ناوكۆمه‌ڵگا بناغه‌ی رق و
قینیکی
قووڵی له دڵیدا دامه‌زراند و به‌م ژیان وگوزه‌رانه
موعته‌رز بوو و گه‌لیك جار له گه‌ڵ ده‌ره‌به‌گ و مەلا
وشیخ به‌كیشه ده‌هات. گه‌شه‌ی بیری چینایه‌تی هاورێ
جه‌لال زورتر له‌سه‌ر ده‌میكدا بوو كه بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری له ئیران ده‌ستی پیكرد. ویرای ئه‌وه كه خۆی
به‌شداری گه‌رمی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی ده‌كرد، بو هاو
چاره‌نووسانیشی هانده‌ر بوو.
به‌دوای قیامدا له‌گه‌ڵ پێك هاتنی
یه‌كیه‌تی جووتیاران، هه‌ڵسوورانی سیاسی هاوری جه‌لال
زیاتر گه‌شه‌ی كرد و یه‌كیك له هه‌ڵسووراوانی ناو
یه‌كیه‌تی جووتیاران بوو.
ئه‌و خۆی سه‌ر به‌چینی هه‌ژار و نه‌داری
كۆمه‌ڵگا بوو،هاوچاره‌نووسه‌كانی خۆش ده‌ویست و بۆ یه‌كگر
تووكردنیان هه و‌ڵی بی وچانی ده‌دا.
له دریژه‌ی هه‌ڵسوورانی سیاسی دا‌و
به
فیر بوونی عیلمی رزگاری ده‌ری كریكاران،
وه‌ك رابه‌ریكی جه‌سوور و لیوه‌شاوه‌ی ناو ئاوایی یه‌كه‌ی
خویان ودیهاتی ده‌وروبه‌ر ده‌ناسرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه بو دوژمنانی
زه‌حمه‌تكیشان و عاملینی ج.ا یش ناسرا بوو
وده‌یانزانی
كه چه‌نده جی بروای خه‌ڵكه و خوشه‌ویسته. پاییزی سالی
٦٣ له‌لایه‌ن جاسووسانی ج.ا یه‌وه گیرا.
به‌دوای گیرانیدا خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌ی
خۆیان ودیهاتی ده‌وروبه‌ر، به‌ئیعتراز به‌وكاره‌ی رژیم،
تیكرا چوون، بو ئیتلاعاتی تیكاب.
هاوری جه‌لال ئه‌فسایی خوشه‌ویستی خه‌لك
بوو. ٨ مانگ له‌زیندانی ورمی گیراو دوایی ئازاد كرا. ئازاد
بوونی ئه‌و له‌زیندان شه‌وقی خسته ناو دڵی خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیشی ئه‌و به‌شه‌وه. هاوری جه‌لال هه‌ر له سه‌ر
ره‌وتی پیشوو له ناو هاوزنجیره‌كانیدا ده‌ستی دایه‌وه
تیكۆشان. ئه‌و ئیتر ریگای رزگاری به‌باشی ده‌ناسی و
زه‌حمه‌تكیشانى بو په‌یوه‌ست بوون به‌و ریگایه هان ده‌دا.
رژیم نه‌یتوانی بوونی پیشه‌نگیكی وه‌ك ئه‌و له‌ناو
زه‌حمه‌تكیشاندا ته‌حه‌مول بكا و سه‌ر له‌نوی گرتیانه‌وه.
دوای ئازادبوون له‌زیندان ماوه‌یه‌ك له‌ئاواییكه‌ی خویان
دوور كه‌وته‌وه. پاش چه‌ند مانگیك گه‌رایه‌وه ئاواییرکەی
خۆیان ، به‌لام عامیلنی رژیم له‌و په‌ری جینایه‌تكاری دا
ریكه‌وتی 24ی سەرماوەزی سالی ١٣٦٤ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی
هینایانه ده‌رو به‌ر ده‌سریژیان دا‌و به‌م جوره گیانی
به‌خت كرد. خه‌لك به ئیعتراز به‌و جینایه‌ته‌ی رژیم له
چه‌ند ده‌سته‌ی جیاجیادا چوونه دیوانده‌ره وتیكاب و
داوای موجازاتی عاملینی ئه‌و جینایه‌ته‌یان كرد. هاوری
جه‌لال گیانی له‌ریگای ئامانجی رزگاری زه‌حمه‌تكیشاندا
فیداكرد و ئیستا له ناو یارانیدا نه‌ماوه، به‌لام یاد
وریگای ئه‌و له دڵى كۆمه‌ڵیكی به‌رین له زه‌حمه‌تكیشاني
هه‌وه‌توودا هه‌ر وا زیندوه‌و به‌ره‌و خه‌باتی رزگاریبه‌خش
هانیان ده‌دا.
یادی هاوری جه‌لال ئه‌فسایی به‌ریزە و
رێگای به‌رده‌وامه
|