به‌یادی زه‌حمه‌تكێشی وشیار و
پێشمه‌رگەی شۆرشگیر هاورێ
جه‌لالی شه‌ریفی ناسراو به
جه‌لال بنه‌خوێیی
هاورێ جه‌لال له بنەماڵەیەکی
زه‌حمه‌تكێش له ئاوایی بنه‌خوێی
ناوچه‌ی بانه له دایك بوو. هه‌ر
وه‌ك زۆربه‌ی مناڵانی دەسکورت و
زه‌حمه‌تكێش له سه‌ره‌تای
ته‌مه‌نیه‌وه ده‌با له گه‌ڵ
كاری تاقه‌ت پڕوكێن و ژیانی سه‌خت
ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كا. كار
له دێ دا بۆ منداڵان سات و كات
ناناسی. حه‌سانه‌وه بی مانایه و
هه‌میشه به‌جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و
ماندووه‌وه، ده‌بێ سه‌ر كاته
سه‌ر سه‌رین. جه‌لالیش له‌و
منداڵه هه‌ژارانه بوو كه ئه‌و
ژینه به به ژنی خانه‌واده‌ی بڕا
بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری له
ته‌مه‌نی ٦ ساڵیدا چووه
مه‌دره‌سه. به‌ڵام توانی ته‌نیا
چوار ساڵ ده‌رسی بخوینی و ده‌س
كورتی مه‌ودای پێ نه‌دا و ده‌ستی
له‌خوێندن هه‌ڵگرت و ناچار بوو بۆ
یارمه‌تی دان به باوكی كار بكا.
به‌دوای قیامی ساڵی ٥٧دا و هاتنه
سه‌ر كاری رژیمی ج.ا ودەسپێکردنی
بزوتنەوەی شۆرشگیرانەی خەڵکی
کوردستان و هات وچوی پێشمەرگەکانی
کۆمەڵە بۆ ئاواییەکەیان ، هاورێ
جه‌لال كه تازه لاوێكی وشیار
بوو. لە گەڵ سیاسەت و
ئامانجەکانی كۆمه‌ڵه ئاشنا
دەبێت . ئه‌و به نزیك بوونه‌وه
له كۆمه‌ڵه توانی له‌وه بگا
كه زه‌حمه‌تكێشان ته‌نیا به‌هێزی
خۆیان رزگار ده‌بن و ده‌بێ له
ریزی یه‌كگرتوودا خه‌بات بكه‌ن.
هه‌ر بۆیه‌ش له‌هاوینی ٦٣دا
بڕیاری دا كه به ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی كومه‌له
په‌یوه‌ست بێت و چه‌كی
پێشمه‌رگایه‌تی بكاته شانی.
یه‌كێك له هاوری یانی سه‌باره‌ت
به‌و سه‌رده‌مه كه هاورێ جه‌لال
بۆ پێشمه‌رگایه‌تی هاتبوو
ده‌گێرێته‌وه: كاتێك یه‌كترمان
ناسیه‌وه لێم پرسی لێره چ
ده‌كه‌ی؟ ده‌س به جی وه‌لامی
دامه‌وه، هاتووم ده‌بمه
پێشمه‌رگه‌ی كومه‌له. به دڵسوزی
یه‌كه‌وه وتم: جه‌لال بڵێی
ته‌مه‌نت ئه‌وه‌نده هه‌ڵكشا بێ،
بتوانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بی.
دیار بوو ئه‌م پرسیاره‌ی به دڵ
نه‌بوو. به نیگه‌رانییه‌وه وتی:
من له خۆم راده‌بینم. وه نه‌بێ
هه‌روا ملی ریم گرتبی و هاتبم بۆ
پێشمه‌رگایه‌تی. من كۆمه‌ڵه باش
ده‌ناسم له سیاسه‌ته‌كانی
ئاگادارم كاتێك چووه سه‌ر باسی
كۆمه‌ڵه و شۆرشی زه‌حمه‌تكیشان
وه‌ها به گه‌رمی قسه‌ی ده‌كرد
كه سه‌ره‌تا پێم وا بوو ئه‌و
قسانه‌ی له به‌ر كردوون و له
ماناكه‌یان تێ ناگا. دوایی بۆم
روون بووه‌وه، جه‌لال ده‌زانێ
خه‌ریكی چییه و بۆ ده‌بێته
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه. دوای
ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی
سیاسی – نیزامی كه به حه‌ق
سه‌رکه وتووانه به سه‌رئه‌نجامی
گه‌یاند،ـ به‌ڕی كرایه‌وه بۆ
ناوچه‌ی بانه.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رز و
به‌رچاوی جه‌لال وره‌ی بەرزی له
مه‌یدانی شه‌ڕی و سه‌میمییه‌تی
له‌گه‌ڵ هاورێیانی، خوو و ئاکاری
شۆرشگیرانه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكیش و هاوسه‌نگه‌رانی
بوو.
به داخه‌وه هاوری جه‌لال
نه‌یتوانی ئیستعداد و لیهاتوویی
خۆی زیاتر گه‌شه پێ بدا و مه‌رگی
ناوه‌خت. ده‌ره‌تانی گه‌شه و
هه‌ڵدانی زیاتری لێ ته‌نی و له
رۆژی ٧ی مانگی پوشپەری ساڵی ٦٤دا
له كاتی په‌لامار بۆ سه‌ر پایگای
تازه دانراوه‌ی گه‌وناوێ له
ناوچه‌ی مه‌ریوان، كه‌وته به‌ر
گولله‌ی پارێزه‌رانی جه‌هل و
سه‌رمایه و دڵی پڕ له هیوای بۆ
هه‌میشه له لێدان كه‌وت
یادی هاوری
جه‌لالی شه‌ریفی به‌رزە ورێگای پڕ
رێبوار
|