|
به‌یادی پێشمه‌رگه‌ی شوشگێرو
فیداكاری كۆمه‌ڵه هاوری جلیل
سالحی ناسراو به جه‌لیلی
ده‌ره‌ویان ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و فه‌رمانده‌ی
ده‌سته
هاورێ جه‌لیلی سالحی له‌كۆشی
خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار و ده‌ست
ته‌نگی ئاوایی ده‌ره‌ویانی شێخ
له‌به‌شی خورخوره‌ی سه‌قز چاوی
به ژین پشكوت. جه‌لیل هیشتا
منداڵ بوو كه بۆ یارمه‌تی باوك و
دایكی چه‌ند ساڵ ناچاربه كاری
سه‌ختی وه‌ك شوانی بكات .
به‌وحاڵه‌ش و به‌هه‌ر مه‌ینه‌تێك
بوو توانی تا كه‌لاسی سێهه‌می
راهنمایی ده‌رس بخوێنی. به‌لام
فه‌قیری و نه‌داری زیاتر له‌وه
مه‌جای دریژه به خۆیندنی
پینه‌دا . جه‌لیل ده‌ربه‌ده‌ر
به‌شوێن كاردا ده‌گه‌را تا
سه‌رئه‌نجام وه‌ك زۆربه‌ی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان
كوردستان ره‌وانه‌ی شاره‌كانی تری
ئیران بوو، وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر
له شركه‌ته ساختمانی یه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كریكاری كرد.
هاوری جه‌لیل سالحی به دیتنی
زه‌حمه‌تكێشانێك كه شه‌و و رۆژ
وه‌ك ئه‌و كاریان ده‌كرد و قه‌ت
هیچیان نه‌بوو، هه‌ستی به
هاوچاره‌نووس بوون له‌گه‌ڵیان
ده‌كرد. زۆر جار له‌گه‌ڵ
هاوچاره‌نووسه‌كانی باسی
ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه چۆن ده‌بێ
له‌م ژیانه پر له مه‌ینه
رزگاریان بێ . ئیعترازاتی خه‌ڵكی
بێ به‌ش و سته‌مدیده‌ی ئێران دژی
رژیمی شا ده‌ستی پێكردو شورش،
جه‌لیلی زه‌حمه‌تكیشی په‌روه‌رده
كرد وله گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی
تیكه‌ڵ بوو. له‌ده‌ورانی ئه‌و
ئیعترازات و خۆپێشاندانانه‌دا
له‌گه‌ڵ هاورێ گیان به‌خت كردوو
"نیزامی حه‌سه‌نی" په‌یوه‌ندی
نزیكی گرت. ئه‌م په‌یوه‌ندیه
بووه هۆی ئه‌وه كه هاورێ
جه‌لیلی ده‌رویان زیاتر له‌گه‌ڵ
خه‌بات و نیزامی پر له سته‌م و
چه‌وسانه وه‌ی سه‌رمایه‌داری
ئاشنا بێت و باشتر‌و زیاتر
بیناسێ. ساڵی 58 بۆه ماوه‌یه‌ك
له سازمانی چریكه فیدایی یه‌كان
لایه‌نگری كرد. به‌ڵام پاش
ماوه‌یه‌كی كورت، خه‌باتی خۆی به
كۆمه‌ڵه‌وه گرێدا‌و وه‌ك
هه‌ڵسوراویك بۆ وه‌دیهاتنی
ئامانجی به‌رزی چینی كرێكار هه‌ڵ
ده‌سورا. زستانی ساڵی 60 جه‌لیل
راسته‌وخۆ به‌ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له له‌ناوچه‌ی دیوانده‌ره
په‌یوه‌ست بوو.
ساڵی 62 بۆ ناوچه‌ی سه‌قز به‌رێ
كرا‌و له‌گوردانی 26ی سه‌قز دا
سازمان درا. به هۆی هه‌ڵسوراوی
فیداكاری و له‌به‌ر كرده‌وه‌ی
شورشگێرانه‌ی، زستانی ساڵی 62 بوو
به معاونی فه‌رمانده‌ی ده‌سته.
زه‌حمه‌تكێشانی به‌شه‌كانی
گه‌ورك، خورخوره، فه‌یزوڵابه‌گی
وبه‌شێك له‌خه‌لكی سه‌رشێو، هاورێ
جه‌لیلیان به‌باشی ده‌ناسی،
له‌ناو دڵیان داجێگای خۆی
كردبووه‌و یادی
له‌بیرنابه‌نه‌وه. به‌هاری ساڵی
63 بووبه ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران و هاوكات له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانده‌ی ده‌سته
بوو، له‌لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه
به ئه‌ندامی گروهی شناسایی
گوردانی 26 سه‌قزیش هه‌ڵبژیردرا.
جه‌لیل ته‌واوی ئه‌و ئه‌رگانه‌ی
كه له‌لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه پێ
ی ده‌سپێردرا به‌باشی وشێلگیرانه
ئه‌نجامی ده‌دا.
به‌داخه‌وه هاورێ جه‌لیلی
سالحی ناسراو به جه‌لیل
ده‌ره‌ویان له شه‌رِی
داسه‌پاوی رۆژی 8ی ئوردیبهشتی
ساڵی 64 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
حیزبی دیموكرات له‌ئاوایی
"باغڵوجه گیانی له رێگای
گه‌یشتن به ئازادی و سوسیالیزم
وه له‌رێگای دیفاع له
ده‌سكه‌وته‌كانی شورشی كوردستان
وپاراستنی قازانجی كریكاران
وزه‌حمه‌تكیشان دا فیداكرد.
یادی به‌رێز و رێگای سووری
به‌رده‌وامه. |