به یادی هاورێ
تێکۆشه‌ر و کوموینست ، پێشمەرگەی
وشیار وماندویی
نەناسی کۆمەڵە جه لیل زه‌که‌ریایی
هاوری جه‌لیلی زه
که‌ریایی سالی 1342 له شاری سنه
له دایک بوو.
فه‌زای سیاسی
بنەماڵە کەی ئه‌و ئیمکانه ی بۆ
رەخساند له ته مه نیکدا که
هیشتا تازه لاو بوو، ناوەرۆکی
دژی ئینسانی وزاڵمانەی نیزامی
گه‌نده‌ڵی سه‌ر مایه داری بناسی.
له‌و په‌یوه‌نده‌دا تیگه‌یشت
که دەبێ دژی زوڵم و زۆر خه بات
بکا ، و بۆ نه‌هیشتنی هه‌رچه‌شنه
زوڵم و هه ڵاواردنیک و
بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دور لە
ستەم وچەوسانەوە وئازادی
وبەختەوەری بۆ ئینسانەکان
تێبکۆشی.
کاتیک راپەرینی
کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی
رژیمی دیکتاتۆری شا دەستی پێ‌کرد ،
تەمەنی هاورێ جەلیل لە ١٥ ساڵ
تێنەدەپەری ، بەڵام به گه‌رمی
له خۆپیشآندان و نارەزایەتیەکانی
خەڵکی تێکۆشەری شاری سنە بەشداری
کرد و لە مەدرەسە لە ریزی
خویندکارە پێشرەو وهەڵسوراوەکاندا
بوو .له جه‌ریانی ئه‌و
خه‌باته‌دا زیاتر له گه‌ل مه
سایلی سیاسی ئاشنا بوو و لە
درێژەی ئەو رەوتەدا خەبات
وتێکۆشانی خۆی بەکۆمەڵەوە گرێدا و
لێبراوانە سیاسەت وئامانجەکانی
ئەو رێکخراوەی تەبلیغ دەکرد ، پاش
راپەرێن وبەدەستەوە گرتنی دەسەڵات
لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە
ناسینی ناوەرۆکی کۆنەپەرستانەی
ئەو رژیمە درێژەی بە هەڵسورانی
سیاسی خۆی دا و له به‌شی دانش
ئاموزیی دا له شاری سنه بێ‌وچان
کاری کرد .
له جه‌ریانی
راپه‌رین دا گه‌لیک ده‌رسی به‌نرخ
فیر بوو. هه‌ر چه‌ند ته‌مه‌نی
که‌م بوو، به‌لام وه‌ک کومونیستکی
خاراو له جێ به جێ کردنی
ئه‌رکه‌کانیدا شیلگیر و ماندوویی
نه‌ناس بوو. کاتیک که ج.ا هیرشی
کرده سه‌ر کوردستان و شورشی
چه‌کدارانه هه‌لگیرسا، هاوری
جه‌لیل وه‌ک هه‌ڵسووراویکی
کومونیست له به شی نه هینی
ته‌شکیلات له شاری سنه له‌و
په‌ر ی فیداکاری و دڵسوزی دا
خه‌ریکی هه‌لسوورانی سیاسی بوو.
له دریژه‌ی
هه‌لسوورانیدا هاوینی ساڵی 59 له
لایەن جاسوسانی ج.ا.یه‌وه
شناسایی کراو و گیرا. موحیتی
زیندان مه‌یدانیکی تازه بوو که
ده‌بوایه له‌و مه‌یدانه شدا
عه‌زم و ئیراده‌ی کومونیستی خۆی
نشان بدات . ماوه‌یه‌ک له
زیندانی سنه پاشان له گه‌ڵ
ژماره‌یه‌کی دیکە له
زیندانییه‌کان بو زیندانی ئیوینی
تاران گویزه‌ران .
هاوری جه‌لیلی
زه‌که‌ریایی له و په‌ری فیداکاری
و راوه‌ستاویی دا له به‌رانبه‌ر
هه‌ر چه‌شنه شکه‌نجه و پیلانیکی
رژیم دا راوه‌ستاو دوژمنی ناکام
هیشته‌وه. له ناو هاورییانیدا
وه‌ک سیمایه کی جێی متمانه
وپێشره‌و ده‌دره‌وشایه‌وه، وه‌ک
پاڵ پشتیکی دڵسوز و روخساریکی
خۆشەویست و هانده‌ر خۆی ده‌نواند.
سه‌رنجام دوای سالیک بی ئه‌وه‌ی
جه‌لادانی رژیم بیجگه‌له ناوی
خۆی زانیارییه‌کیان ده‌س که‌وتبی
له زیندان ئازاد کرا.
دوای هاتنه ده‌ری
له زیندان، سه‌ر له نوی له
به‌شی نه‌هینی ته‌شکیلات سنه دا
سازمان درایه‌وه. دوای ماوه‌یه‌ک
هه‌ڵسووران و تیکوشان، گیانی
که‌وته مه ترسی و چوو تاران و
له ته شکیلات ئه‌وی دا ده‌ستی
به کار کرد. پاش ماوه‌یه‌ک
هەڵسورانی بێ‌وچان له ته شکیلاتی
تاران، بە هۆی کیروگرفتی
ئەمنیەتییەوە ناچار بوو شاری
تاران بەجێ بهێڵی و هاوینی ساڵی
١٣٦١ بە ریزی ته شکیلاتی
عه‌له‌نی کۆمەڵە پەیوەست بوو.
له سه‌ره‌تای
په‌یوه‌ست بووینه‌وه به به شی
عه‌له‌نی ته‌شکیلات، له هه‌ر
شوینیک کاری دە کرد ، گه‌لیک
بیروه‌ریی شیرینی بو هاورییانی
بە جی هیشتوه.
به هوی وره‌ی
خه‌باتکارانه و سه‌میمییه‌ت و
ره‌فاقه‌ت و کومه‌لیک خوسوسییانی
کومونیستی یه‌وه، وه‌ک ئه‌ندامی
حیزبی کومونیستی ئیران ناسرا.
هاوری جه‌لیل چ ئه و کاته
مه‌سئوولی بی سیمی مه لبه‌ندی
موکریان و چ ئه‌و کاته مه
سئوولی سیاسی ده‌سته یه‌ک له
پیشمه‌رگه‌کان له ناوچه‌ی سنه
بو، نموونه‌ی شۆرشگیریکی بە ئیمان
ولە خۆبوردوبوو. ولە گەلیک
مەیدانی جوراوجور جەسارەت
وفیداکاری لە خۆی نیشان دا .
به داخه‌وه
ریکه‌وتی 11 ی مانگی خەرمانانی
ساڵی 1364 له جه‌ریانی شه‌ری
حیزبی دموکرات و ج.ا له گه‌ل
کومه‌له له نیوان ئاوایەکانی سۆ
و گه‌لین دا گیانی به‌خت کرد و بە
رێزی گیان به‌ختکردوانی ریگای
رزگاری چه‌وساوەکان و بێ به‌شان
پەیوەست بوو.
یادی هاوری جه
لیلی زه‌که‌ریایی بۆ هه‌میشه
له دلماندا زیندوه
|