به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاوریی شۆرشگیر و کومونیست ، پێشمەرگەی
فیداکاری کۆمەڵە ، جه‌مالی بابایی یان
هاورێ جه‌مالی باباییان سالی 1345 له خانه‌واده‌یه‌کی زه‌حمه‌تکیش له شاری سه‌قز له دایک بووە. ژیانی سه‌رده‌می منداڵی هاوری جه‌مالیش وه‌ک هه‌موو منداڵه هه‌ژاره‌کانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری تێکه‌ڵ به گه‌لیک ره‌نج و کویره‌وه‌ریی و هه‌ژاری بوو. پاش راپەرینی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی رژیمی شا له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه ئاشنا بوو وه به پیی توانای وه‌ک هه‌ڵسووراوی کۆمه‌ڵه کاری ده‌کرد. دوای هیرشی رژیم بو سه‌ر کوردستان و له جه‌ریانی شه‌ری ناو شاری سه‌قز دا کاک جه‌مال به چالاکی و فیداکارییه‌کی شۆرشگیرانه‌وه به‌شداری گه‌رمی کرد و له گه‌یاندنی ته‌قه‌مه‌نی و خواردن بو سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کان ، گه‌لیک له خۆ بوردوویی له خۆی نیشان دا. له جه‌ریانی ئه‌و شه‌ره‌دا بوو که براو هاوریی خوشه‌ویستی عه‌لی بابایی گیانی به‌خت کرد. دوای داگیرکرانه‌وه‌ی شاره‌کان، هاوری جه‌مال له ناو شاری سه‌قز له په‌یوه‌ند له گه‌ل ته‌شکیلات کۆمه‌ڵه دریژه‌ی به هه‌ڵسوورانی شۆرشگیرانه‌ی دا. هاوینی ساڵی 58 که باوکیشی له ده‌سدا، بو دابین کردنی بژیوی مال ئه‌رکی زیاتری که‌وته سه‌رشان. سالی 59 که ده‌وری دووهه‌می هێرشی ج.ا بو سه‌ر کوردستان ده‌ستی پێکرده‌وه، ئه‌مجارەیان چالاکه‌نه‌تر له پێشووتر به‌شداری شه‌ری ناو شاری سه‌قزی کرد، وه دوای داگیر کردنه‌وه‌ی سه‌ر له نویی شاره‌کان له لایه‌ن داگیرکه‌رانی ج.ا یه‌وه، وه‌ک هاوری یه‌کی ته‌شکیلاتی له شار مایه‌وه. ئه‌و سه‌رده‌مه چه‌ند جار به مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تی له شار هاته ده‌ر. به‌لام به هوی که‌م ته‌مه‌ن بوونیه‌وه وه‌ر نه‌ده‌گیراو بو شاری سه‌قز به‌ری ده‌کرایه‌وه. هاوری جه‌مالی بابایی یان هه‌روا له سه‌ر به‌ریوه‌بردنی ئه‌رکی شۆرشگیرانه‌ی به‌ده‌وام بوو. هاوینی سالی 62 به مه‌به‌ستی
پێشمه‌رگایه‌تی به ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو. دوای ئه‌وەی که ده‌وره‌ی ئاموزشی تیپه‌ر کرد، له گوردانی 31ی بۆکان سازمان درا. جه‌نگاوره‌یی و روحییه‌ی فیداکاریی و بێ باکی له مه‌یدانی شه‌ردا له خوسووسییاتی به‌رز و به‌ر چاوی ئه‌و لاوه کومونیسته بوون. دوای ئه‌وه‌ی که بو مه‌ئمورییه‌ت له گه‌ل واحیدیک له هاوریانی چوو بو ناوچه‌ی مه‌هاباد و شنو، وه پاش گه‌رانه‌وه‌ی بو ناوچه‌ی بوکان، به هوی توانایی نیزامی و جه‌ساره‌تی شۆرشگیرانه وه‌ک معاونی فه‌رمانده ده‌سته دیاری کرا. له زۆر شه‌ری قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه لە دژی جەنایەتکارانی ج.ا دا به‌شداری چالاکانه‌ی کرد. به داخه‌وه ئه‌م هاوری خوشه‌ویستمان ریکه‌وتی 5ی مانگی رەزبەری ساڵی 1364 هەتاوی له جه‌ریانی بەرپەرچدانەوەی هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئاوایی قووڵه ئه‌ستیر له ناوچه‌ی بانە بریندار بوو و دوای چه‌ند سه‌عات به هۆی کاری بوونی برینەکه‌ی گیانی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی به‌خت کرد. یادی هاوری جه‌مالی بابایی یان به‌ریزه و رێگای پر رێبواره
|