|
به‌یادی هاورێ جمال كوردی ناسراو
به‌جمال ئه‌ویهه‌نگ پیشمه‌رگه‌ی
قاره‌مان و شورشگیری
كومه‌له‌وفه‌رمانده‌ی ده‌سته
هاوری جه‌مالی كوردی رۆپه‌ی
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی
ئاوایی ئه‌ویهه‌نگی ژاوه‌رۆ بوو،
كه‌سه‌ره‌رای زه‌حمه‌تكیش بوونی
خانه‌واده‌كه‌ی و هه‌ژاری و
نه‌داری، توانی وێڕای كار و
كوێره‌وه‌ری ژیانی
زه‌حمه‌تكیشانه، ده‌وره‌ی
سه‌ره‌تایی خوێندن
له‌ئاواییه‌كه‌یان ته‌واو بكات.
به‌ده‌ست پێكردنی راپه‌رینی
خه‌پكی ئیران دژی رژیمی شا
له‌ساپی ٥٧ دا، وه‌ك باقی
زه‌حمه‌تكیشان له‌و اعترازاته‌دا
به‌شداری كرد. پاش قیام و
هاتنه‌سه‌ركاری رژیمی جمهوری
ئیسلامی، كاتیك كه‌ده‌زگا سه‌ركوت
گه‌ره‌كانی وه‌ك ژاندارمری و جهاد
سازندگی له‌ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ
ده‌ستیان به‌كار كرد و
زه‌حمه‌تكیشانی چه‌كدار له‌لایه‌ن
ژاندارمری یه‌وه‌چه‌ك كران، هاورێ
جه‌مال و باقی زه‌حمه‌تكیشان بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان
هێرشیان برده‌سه‌ر پاسگای
ژاندارمری و چه‌كه‌كانی خویان
وه‌رگرته‌وه‌و ئه‌م
جه‌نایه‌تكارانه‌یان له‌ئاوایی
ده‌ركرد كه‌هاوری جه‌مال له‌م
حه‌ره‌كه‌ته‌دا ده‌وری به‌رچاوی
گیرا.
پاش راونانی ئه‌م
به‌كرێگیراوانه‌هاورێ جه‌مال،
له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك
له‌خه‌باتكاران و هه‌لسووراوان
ئاوایی كتیب خانه‌یه‌كیان به‌ناوی
"شه‌هید دوكتور فتح الله لوتف اله
نژادیان" دامه‌زراند كه جه‌مال
یه‌كیك له‌به‌ریوه‌به‌رانی ئه‌م
كتێب خانه‌یه‌بوو. پاش ماوه‌یه‌ك
كه‌كۆمه‌په‌مه‌قه‌ریكی له‌ئاوایی
ئه‌ویهه‌نگ دانا به‌ئاشنا بوونی
زیاتری به‌ئامانج و سیاسه‌تی
كومونیستی، بوو به‌هه‌لسوراوای
كومه‌له‌و هاتو چوی مه‌قه‌ڕی
ده‌كرد.
هاورێ جه‌مال له‌و ساپانه‌دا بۆ
په‌یداكردنی پێویستی یه‌كانی
ژیانی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ستی كرد
به‌كرێكاری و، وه‌با وه‌كوو
ته‌مه‌نی كه‌بوو به‌پام ره‌وانه‌ی
شاره‌كانی تری ئیران بوو،
وه‌له‌شیركه‌ته‌كاندا كرێكاری
ده‌كرد و هاوینانیش بۆ كریكاری بۆ
شاری ده‌ماوه‌ند ده‌چوو. له‌و
شوێنه‌ش دا سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كومه‌له‌ی ته‌بلیغ
ده‌كرد و نه‌شریاتی كومه‌له‌ی
له‌نێو كریكاران دا بپاو
ده‌كرده‌وه.
سه‌رئه‌نجام به‌هاری ساپی ١٣٦١
هاته‌ریزی پێشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌په‌و پاش ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی ئامووزشی سیاسی - نیزامی
له‌هێزی شورشدا سازمان درا. هاورێ
جه‌مال له‌ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی
دا و له‌مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدا بێ
باك و جه‌سوور بوو.
هه‌پسوراوانه‌له‌ته‌واوی
شه‌ڕه‌كاندا قاره‌مانانه‌به‌شداری
ده‌كرد و له‌به‌رامبه‌ر دوژمن دا
قایم و راوه‌ستا و جه‌نگی.
له‌ماوه‌ی پیشمه‌رگایه‌تی
یه‌كه‌یدا له‌به‌ر لیاقت و
كارزانی له‌كاروباری نیزامی‌دا بوو
به‌معاونی فه‌رمانده‌ی
ده‌سته‌پاشان به‌فه‌رمانده‌هی
نیزامی ده‌سته‌ی رێكخستن
هه‌پبژێردرا.
له‌و ماوه‌یه‌دا له‌زۆر شه‌ڕی
قاره‌مانانه‌دا وه‌ك
عه‌مه‌لیاته‌كانی جاده‌ی مه‌ریوان
- سنه‌له‌سالی ١٣٦١،
به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ل هیرشى
به‌ربپاوی رژیم بۆ ژاوه‌رۆ
له‌به‌هاری ساپی ١٣٦٢، گرتنی
پایگای تازاوای چل گه‌زی و
شه‌ره‌كانی ئالانی سه‌رده‌شت و
شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی كرماشان وه‌ك
قه‌پا زنجیر و قه‌پخانی و عه‌مان
و قه‌ره‌ته‌وه‌ره‌و داپاهۆ و دۆپی
ده‌ری به‌شداری كرد. وێرای
كارزانی و لێهاتوویی له‌كاروباری
نیزامی‌دا هاورێ جه‌مال توانایی و
لێهاتووی خۆی له‌كاروباری
سیاسیش‌دا نیاشن دا. ته‌بلیغی
سوسیالیزم یه‌كیك له‌و كارانه‌بوو
كه‌جه‌مال شیلگیرانه‌ئه‌نجامی
ده‌دا و وه‌ك تاكه‌رێگای رزگاری
زه‌حمه‌تكێشان هه‌میشه‌به‌خه‌پكی
ده‌ناساند.
رۆژی ١٨ی گوپانی ساپی ١٣٦٤له
شه‌ری حیزبی دمكرات له گه ل کومه
له له نه‌رمه‌پاس و به‌رده‌ره‌ش،
گیانی له‌ریگای گه‌یشتن به‌ئازادی
و به‌رابه‌ری وحكومه‌تی كارگه‌ری
وپاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی شورشی
كوردستاندا فیدا كرد و چووه‌ریزی
گیان به‌خت كردووانی رێبازی سووری
سوسیالیزم.
دریژه‌دان به‌ریگای سوروی، ریز
گرتن له‌یادی ئه‌م هاورێ گیان
به‌خت كردووه‌یه.
|