به‌ریز بیت
یادی هاوری كه‌مالی ره‌سوول پوور
ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران و
فه‌رمانده‌ی په‌ل
و پیشمه‌رگه‌ی جه‌سووری كۆمه‌ڵه
هه‌ر كه‌س
له‌جه‌ریانی شورشی كوردستاندا چ
له ناو ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه و چ
له ناو كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكیشدا
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بو یه‌ك جار
هاوری كه‌مالی دیتبی، بی شك
شه‌خسییه‌تی ئه‌و به چه‌شنیك له
زه‌ینی دا
جیگیر بوه
و له بیری ناچیته‌وه. ئه‌وانه‌ی
له نزیكه‌وه ده‌یانناسی، وه بیر
هێنانه‌وه‌ی روخساری ئه‌و، ده‌رسی
جه‌نگاوه‌ری، فیداكاری، سه‌راحه‌ت
، مەتانه‌ت و راوه‌ستاوی
و قایم بوون له‌سه‌ر ریبازی سووری
زه‌حمه‌تكیشان زیندوو
ده‌كاته‌وه.
هاوری كه‌مه‌ل
هه‌رچه‌ند به‌ته‌مه‌ن هیشتا لاو
بوو، به‌لام سیمای كومونیستیكی
به‌رجه‌سته وپیشره‌وی رێگای
رزگاری چینی كرێكار و
زه‌حمه‌تكیشان بوو. هاوری كه‌مال
كورپه‌ی خیزانیكی كریكاریی له‌ناو
شاری مهاباد بوو. ژیانی ئه‌و وه‌ك
هه‌موو منداله كریكار و
زه‌حمه‌تكیشیكی ئه‌م كومه‌لگایه
تیكه‌ل به دونیایه‌ك ره‌نج و
كویره‌وه‌ریی و بی به‌شی بوو.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مندالی یه‌وه
ویرای باوكی كریكاری ده‌كرد.
سه‌ره‌رای ده‌س
ته‌نگی چووه مه‌دره‌سه و تا
كه‌لاسی سیهه‌می راهنمایی ده‌رسی
خویند.
هاوری كه‌مالیش
وه‌ك هه‌زاران لاوی تر
په‌روه‌رده‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی
و قیامی سالی ٥٧ بوو. له‌و
سه‌رده‌مه‌وه له‌گه‌ل خه‌باتی
سیاسی تیكه‌ل بوو و، له‌گه‌ل
په‌ره‌گرتنی خه‌باتی سیاسی
وشورشگیرانه له زومره‌ی
یه کیک له
هه‌ڵسووراوانی
خه‌باتی دانش ئاموزیی بوو.
دوای ئه‌وه كه
شۆرشی كوردستان هه‌لگیرساو ج.ا له
شكه ركيشى بو سه‌ر كوردستان ده‌س
پیكرد، هاوری كه‌مالى ره‌سوول
پوور بوو به فه‌عالی كۆمه‌ڵه
وكاتیك شاری مهاباد له‌لایه‌ن
هیزه‌كانی رژیمه‌وه داگیركرا،
له‌خه‌باتی دانش ئاموزی دا
هه‌ڵسووراو و تیكوشه‌ر بوو.
هاوری كه‌مال
به‌هاری ساڵی٦٢ له‌شار هاته‌ده‌ر
و دوای ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی
ئامووزشی پێشمه‌رگایه‌تی، وه‌ك
پێشمه‌رگه له گوردانی ٣١ی بۆكان
دا سازمان درا.
له‌و كاته‌دا كه
مه‌یدانی شه‌ر وسه‌نگه‌ر بوو،
هاوری كه‌مال وه‌ك جه‌نگاوه‌ریكی
لیهاتوو چالاكی ده‌نواند. ئه‌و
كاته كه له مالی زه‌حمه‌تكیشان
میوان ده‌بوو، گه‌لیك مه تين
وئارام ئه‌وانی له‌گه‌ل
به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی چینایه‌تی
یان ئاشنا ده‌كرد وه ریی رزگاری
نیشان ده‌دان.
ئه‌م كۆمه‌ڵه
خوسووسییاته‌ی بوو به هۆی
ئه‌وه‌ی كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م
دا كه به‌ریزی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست ببوو، وه‌ك ئه‌ندامی
حیزبی كومونیستی ئیران بناسری.
هاوری كه‌مال ماوه‌ی دووسالیش
له‌شمالی كوردستان فه‌عالییه‌تی
كرد. له‌زوربه‌ی شه‌ره‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی گوردانی ٢٢ی ورمی دا
به‌شداری جه‌سوورانه‌ی كرد. كاك
كه‌مالی ره‌سوول پوور له‌ره‌وتی
ژیانی پیشمه‌رگانه‌یدا روو له
گه‌شه‌و هه‌وڵدان بوو ،
به‌تایبه‌ت له مه‌یدانی كاری
نیزامی دا ئاسویه‌كی گه‌ش
چاوه‌روانی ده‌كرد. له‌معاونی
ده‌سته‌وه مه‌سئوولییه‌تی پیدراو
هه‌تا معاونی په‌ل چووه سه‌ر.
ئاخرین شه‌ریك
كه‌هاوری كه‌مال تییدا به‌شدار
بوو، شه‌ری قاره‌مانانه و
حه‌ماسى پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له
له ئاوایی پیر يونس له‌به‌شی
فه‌یزواله به‌گی بۆكان بوو كه
فه‌رمانده‌هی به‌شی ئه‌سلی
شه‌ره‌كه له‌سه‌ر به‌رزایی
قه‌ڵاته ره‌ش له‌سه‌ر شانی ئه‌و
بوو.
له‌جه‌ریانی ئه‌و
شه‌ره‌دا كه‌هه‌موو خه‌لكی
فه‌یزاله‌به‌گی شاهدی بوون و
حه‌ماسه‌ی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌یان دیت و بیست، هاوری
كه‌مال بریندار بوو و، دوای ٢٠
سه‌عات ده‌س وپه‌نجه نه‌رم كردن
له‌گه‌ل مه‌رگ، گیانی به‌خت كرد و
به‌و شیوه‌یه ئاخرین ده‌رسی له
فیداكاری وراوه‌ستاویی به‌یادگار
بۆ به جی هیشتین.
یادی هاوری كه‌مالی
ره‌سوولی پوور بو هه‌میشه له
دلماندا زیندوه و ریگای پیروزی
به‌رده‌وامه
|