|
یادی خالد ئه‌رغه‌وانی ئه‌ندامی
تیكوشه‌رو سه‌میمی حیزبی
كۆمونیستی ئیران و یاری دیرینه‌ی
كۆمه‌ڵه، پزشكیاری دڵسۆز و
فیداكار، سیمای ناسراو و
خۆشه‌ویستی به‌شێكی زۆر له
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشانی
ناوچه‌كانی بۆكان، سه‌قز وشیمالی
كوردستان. بۆ هه‌میشه له‌ناو دڵی
هاوسه‌نگه‌رانی وهه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی له‌نزیكه‌وه
ده‌یانناسی، زیندووه‌و له‌بیر
ناچیته‌وه
هاوری خالد ساڵی ١٣٤١ له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوه‌نجی له‌شاری
سه‌قز له‌دایك بوو. خویندنی هه‌تا
ده‌وره‌ی هونه‌رستان هه‌ر له
شاری سه‌قز دریژه پی دا. ئه‌و
كات كه له هونه‌رستان ده‌رسی
ده‌خویند، جۆش و خرۆشی
خه‌باتكارانه‌ی كۆمه‌لانی به‌رینی
خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی
پاشایه‌تی ده‌ستی پی كرد. هاوری
خالد هه‌ر له یه‌كه‌م
ته‌زاهوراتی شاری سه‌قزه‌وه كه
لاوان ودانش ئامووزان شار
وه‌رییان خست،هاته مه‌یدانی
خه‌بات و تیكوشان و له‌و كاته‌وه
وه‌ك تیكوشه‌ریكی هه‌ڵسووراو
ده‌وری خۆی له هیدایت و رابه‌ری
هه‌موو ته‌زاهورات و میتینگه‌كانی
شاری سه‌قز دا گیرا. پاش راپه‌رین
هاوری خالد دریژه‌ی فه‌عالیه‌تی
شورشگیرانه‌ی خۆی به‌جه‌معییه‌تی
دیفاع له مافی زه‌حمه‌تكیشانی
سه‌قزه‌وه گری دا‌و هه‌ر
لیره‌وه‌یش له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و
ئامانجی كۆمۆنیستی كۆمه‌له ئاشنا
بوو.
به‌شداری كردن له مه‌راسمی
جوراوجوردا، كۆكردنه‌وه‌ی
یارمه‌تی ماڵی بۆ خه‌ڵكی
تیكوشه‌ری شاری سنه له‌كاتی
شه‌ری نه‌وروزی خویناوی ساڵی
٥٨دا، به‌شداری كردن له‌مانگرتنی
كریكارانی به‌شه
جوراوجۆره‌كاندا، چوون بۆ
مه‌ریوان له‌لایه‌ن
جه‌معییه‌ته‌وه بۆ به‌شداری كردن
له كۆچی میژوی خه‌ڵكی تیكۆشه‌ری
مه‌ریوان، له‌زومره‌ی ئه‌و
خه‌باته به نرخانه‌یه كه
هاوری خالد تی یاندا به‌شدار بوو
و به‌وپه‌ری فیداكاری
ودلسوزیه‌وه به‌ریوه‌ی ده‌بردن.
له‌كاتی هیرشی درندانه‌ی رژیم بۆ
سه‌ر كوردستان. هاوری خالد وه‌ك
لایه‌نگریكی كۆمه‌له له‌شار
مایه‌وه وه یه‌كیك له‌و
كه‌سانه بوو كه له خه‌باتی
خه‌لكی شاری سه‌قزدا له‌دژی بوونی
هیزه داگیركه‌ره‌كانی رژیم
فه‌عالانه به‌شدار بوو. بیجگه
له‌م فه‌عالیه‌تانه له‌ریكخستنی
ئه‌عترازاتی دانش ئاموزی له
هۆنه‌رستان, بلاو كردنه‌وه‌ی
خه‌به‌ر نامه‌و ئیعلامیه‌كانی
كۆمه‌ڵه وه‌ك ئه‌ندامی
هه‌سته‌یه‌كی دانش ئامووزی
لایه‌نگری كۆمه‌له ده‌وری
به‌رچاوی بوو. پاش گرتنه‌وه‌ی
شاره‌كان به‌ده‌س خه‌لك وهیزی
پیشمه‌رگه هاوری خالدی
ئه‌رغه‌وانی له كومیته‌ی دانش
ئامووزی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه
له‌شاری سه‌قز دریژه‌ی به
فه‌عالیه‌ت دا به‌هاری سالی ٥٩
له جه‌ریانی هیرشی درندانه‌ی
رژیم بۆ سه‌ر شاری سه‌قز هاوری
خالد لیهاتووی خۆی له‌مه‌یدانی
جۆراوجوردا نیشان دا‌و پاشانیش
وه‌زیفه‌ی په‌یوه‌ندی هیزی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له‌ی له
مه‌نته‌قه‌ی سه‌قز گرته ئه‌ستۆ
وه‌سه‌ر ئه‌نجام پاش ماوه‌یه‌ك
هاته ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له له‌ناوچه‌ی سه‌قز و به‌م
جۆره هه‌لسوورانی كۆمۆنیستی
هاوری خالد به‌رینتر بوو وه
كه‌وته قوناغیكی تازه تره‌وه.
له‌رۆژه‌كانی ئاخری ساڵی ٥٩دا
كاتیك له‌ناوچه‌ی بۆكان هیزی
پیشره‌و پیك هات له‌م هیزه‌دا
سازمان دراو له هه‌موو
هه‌ڵسوورانیكی ئه‌م هیزه‌دا
چالاكانه به‌شداری كرد. ساڵی ٦١
له بیمارستانی كۆمه‌له ده‌وره‌ی
پزشكیاری ته‌واوی كرد‌و پاشان
گه‌رایه‌وه مه‌قه‌ری هیزی
پیشره‌و له‌ئاوایی وته‌میش وه
له ده‌رمانگای ئه‌م دێ یه دا
ده‌ستی به‌كار كرد.
به‌هاری ساڵی ٦٣ له‌گه‌ڵ په‌كیك
له هاوریانی پیشمه‌رگه چوونه
شیمالی كوردستان. پاش سازماندانی
گوردانی ٢٢ ورمیه هاوری خالد بوو
به مه‌سئوولی پزشكی گوردان
وهه‌روه‌ها مه‌سئوولیتی سیاسی
ده‌سته‌یه‌ك له‌پیشمه‌رگه‌كانی
وه‌ئه‌ستو گرت.
تیكۆشانی كۆمۆنیستی هاوری خالد
هه‌ر چه‌ند كورت بوو به‌لام پر
له لیهاتووی وئه‌حساس
مه‌سئوولیه‌ت وفیداكاری وه‌فاداری
به ئارمانی كۆمۆنیستی ورزگاری
چینی كریكار له چنگ كۆت وبه‌ندی
نیزامی پیچه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌داری
بوو. زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌كانی
ناوچه‌ی سه‌قز و بۆكان وه‌ك
سه‌رشیۆ. فه‌یزالله به‌گی،
گه‌وه‌رك، ته‌ره‌غه، تورجان چۆمی
مه‌جید خان و زۆر یه‌ك له
زه‌حمه‌تكیشانی شیمالی كوردستان
هاوری خالد ئه‌رغه‌وانی ده‌ناسن.
هاوری خالد له مه‌یدانی كار
وهه‌لسوورانی نیزامیشدا
هاورییه‌كی قاره‌مان و جه‌سوور
بوو له‌ماوه‌ی ژیانی
پیشمه‌رگایه‌تی دا له زۆر
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره‌و بچوك دا
چالاكانه به‌شداری كرد.
عه‌مه‌لیاتی نیۆشاره‌كانی سه‌قز،
بۆكان، مهاباد و ورمی عه‌مه‌لیاتی
سه‌رجاده‌كانی سه‌قز بانه سه‌قز
بۆكان میاندواو بۆكان و سه‌رده‌شت
بانه. شه‌ره‌كانی به‌هاری ساڵی
٦٢ له‌مه‌نته‌قه‌ی بوكان
,عه‌مه‌لیاته‌كانی هیزی پیشره‌و
له‌ساڵی ٦٠ و ٦١ دا شه‌ره‌كانی
گوردانی ٢٢ ورمیه له‌سالی ٦٣ و٦٤
دا وده‌یان شه‌ری گه‌وره‌و بچوكی
تر هه‌موویان مه‌یدانی لیهاتووی
وفیداكاری هاوری خالد ئه‌رغه‌وانی
بوون.
ئاخرین مه‌یدانی فیداكاری ئه‌م
هاوری به نرخه‌مان رۆژی ٢٢ی
خه‌زلوه‌ری ساڵی ٦٤ بوو كه له
مه‌نته‌قه‌ی مه‌رگه‌وه‌ر له
شه‌ریك دا له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكرات
گیانی به‌خت كرد و گیانی نایه
پیناو رزگاری كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان و دریژه‌ی ریگاكه‌ی
به ئیمه سپارد.
به‌رز وبه‌ریز بی یادی هاوری
خالدی ئه‌رغه‌وانی
|