|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی
كۆمۆنیستی ماندوویی نه‌ناس هاورێ
له‌تیفی نی‌ك په‌ی
هاورێ له‌تیف نی‌ك په‌ی ساڵی ١٣٣٦
له ئاوایی نه‌نه‌ی شامیانی
مه‌ریوان له‌دایك بوو.
ده‌وره‌كانی خۆیندنی سه‌ره‌تایی و
ناوه‌ندی له‌شاری مه‌ریوان ته‌واو
كرد و به شوێن ئه‌وه‌دا چووه
دانشسرای راهنمایی سنه و تا
وه‌رگرتنی فه‌وقی دیپلوم، خویندنی
دریژه پیدا.
هاورێ له‌تیف له‌ده‌ورانی خوێندنی
ناوه‌ندی یه‌وه له شاری
مه‌ریوان سه‌رنجی به‌ره‌و
مه‌سه‌له سیاسی یه‌كانی راكێشرا.
خه‌باتی جوتیاران و
زه‌حمه‌تكیشانی دارسێران و
مه‌ریوان له‌دژی گه‌وره
مڵكداره‌كان و مه‌ئموورینی شا له
ساڵی ٥٢دا، سه‌رنجی هاورێ
له‌تیفی به‌ره‌و خه‌باتێكی جیددی
راكێشا و ئه‌وی به‌ره‌و تێكۆشانی
به كرده‌وه و وشیاری ده‌رانه
پاڵ پێوه‌نا.
له‌ساڵی ٥٧دا و هاوكات له‌گه‌ڵ
گه‌شه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
له‌دژی رژیمی سه‌ره‌رۆی شا، هاوری
له‌تیف بۆ سه‌رباز گیرا.
له‌مه‌وبه‌دوا سه‌ربازخانه بوو
به مه‌یدانێكی دیكه‌ی هه‌ڵسورانی
سیاسی هاورێ له‌تیف و لێره‌ش دا
وه‌ك ئینسانێكی به شوور و شه‌وق
ده‌ستی دایه ته‌بلیغ وكاری
وشیاری ده‌رانه له‌نێو سه‌ربازان
دا.
سه‌رئه‌نجام هاورێ له‌تیفی نی‌ك
په‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌لیك سه‌ربازی
دیكه له‌پادگان هه‌لاتن و هاتنه
نێو ریزه‌كانی راپه‌رینی
به‌همه‌نی ٥٧ه‌وه.
به ئاشكرابوونی فه‌عالییه‌تی
كومه‌له هاورێ له‌تیف كه ژیانی
سیاسی و خه‌بات كارانه‌ی خۆی له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی قه‌دیمی ی ئه‌م
سازمانه‌دا ده‌ست پێكردبوو، بوو
به فه‌عالی كۆمه‌ڵه. له پاش
رووخانی رژیمی شا بوو به
موعه‌لیم و له مه‌دره‌سه كانی
شاری مه‌ریوان دا ده‌ستی به
ده‌رس گوتنه‌وه كرد.
یه‌كێك له فه‌عالییه‌ته‌كانی
هاورێ له‌تیف له‌م ده‌ورانه‌دا،
هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی
جوتیاران و كۆرِو
كۆمه‌ڵه دیموكراتیكه‌كانی
مه‌ریوان و هه‌ورامان بوو. له
٢٨ی موردادی ٥٨ه‌وه كه‌هێرشی
به‌رینی هێزه‌كانی جمهوری ئیسلامی
بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ستی پێكرد،
هه‌تا هێرشی هیزه‌كانی رژیم له
ئابانی ٥٩دا بۆ گرتنه‌وه‌ی سه‌ر
له‌نوێ ی شاره‌كانی كوردستان،
هاورێ له‌تیف له نێو شاری
مه‌ریوان دا مایه‌وه و خه‌ریكی
كاری ته‌بلیغی بوو ودواتر هاته
ریزی پیشمه‌رگایه‌تی كومه‌له‌وه.
هاورێ له‌تیف ئازایه‌تی و
فیداكاری وبه‌شداری كردنی
له‌عه‌مه‌لیاته‌كان دا له‌گه‌ڵ
كاری سیاسی و ته‌بلیغی ئاوێته
كردبوو و له‌هه‌ر دوو بواردا
پێشره‌و و ماندوویی نه‌ناس بوو.
له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م تایبه‌ت
مه‌ندییه به‌رچاوانه له ساڵی
٦٠ دا وه‌ك مه‌سئوولی سیاسی
ده‌سته و پاش ماوه‌یه‌كی كورت
وه‌ك مه‌سئوولی سیاسی په‌ل
هه‌ڵبژێردرا.
به‌هۆی تایبه‌ت مه‌ندی كومونیستی
و خه‌بات كارانه‌ی له زستانی
ساڵی ٦١دا بوو به ئه‌ندامی
كۆمه‌له و سالی ٦٢ وه‌ك كادرێكی
لێهاتوو و كارزان، مه‌سئوولیه‌تی
سیاسی ی هێزی كاك فوادی پێ
سپێردرا. هاورێ له‌تیف كه
موبه‌لیغێكی به توانا و
مره‌وجێكی شێلگێر و ده‌قیق بوو،
له‌بواری نیزامیش دا، توانایه‌كی
زوری هه‌بوو وه ئۆتۆریته‌یه‌كی
مه‌عنه‌وی ی زۆری له‌نێو
پێشمه‌رگه‌دا هه‌بوو. هه‌ر بۆیه
له‌هاوینی ساڵی ٦٣ دا له‌لایه‌ن
كومیته‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوانه‌وه
به فه‌رمانده‌ی نیزامی ی گوردانی
كاك فواد، هه‌لبژێردرا. له
به‌هاری ٦٤دا جگه له به‌رێوه
بردنی مه‌سوولییه‌ته‌ی وه‌ك
ئه‌ندامی كومیته ناوچه‌ی
مه‌ریوانیش هه‌ڵبژێردرا.
هاورێ له‌تیف ی نی‌ك په‌ی به
كارزانی و ئازایه‌تی یه‌وه
ته‌رحی ده‌یان عه‌مه‌لییاتی
گه‌وره و بچووكی دارشت و
به‌رێوه‌ی بردن. هه‌روه‌ها
مقاومه‌ت له‌دژی هێرشی هێزه
سه‌ركوت گه‌ره‌كانی رژیمی رێك
ده‌خست و به سه‌ركه‌وتووییه‌وه
به‌رێوه‌ی ده‌بردن.
عه‌مه‌لییاته‌كانی ناوشاری
مه‌ریوان، گرتنی پایگاكانی رژیم
له ئاوایی یه‌كانی چۆر، سه‌وڵاوا
و ره‌شه‌دێ، عه‌مه‌لییاته‌كانی
سه‌رجاده‌ی مه‌ریوان-سنه وه‌ك
عه‌مه‌لییاته‌كانی ده‌راوی بالك
له‌ساڵی ٦٣ دا، شه‌ره‌كانی
"قامیشله ڵه" له به‌هاری ٦٤دا،
په‌لامار بردن بۆ سه‌ر پایگا‌و
دامه‌زراوه نیزامی كانی رژیم له
دامه‌زراوه نیزامیه كانی
سه‌وڵاوا، سازمان دانی مقاومه‌ت و
په‌لامار له‌دژی هێرشه‌كانی رژیم
بۆ سه‌ر وه‌سنه و سه‌ركه‌ل و
نشكاش له‌به‌هاری ٦٣دا، وپێله و
گه‌وناوی له‌هاوینی ٦٤، وده‌یان
عه‌مه‌لییاتی گه‌وره و بچووكی
دیكه له جنووبی كوردستان،
نموونه‌ی ئه‌و بوارانه‌ن كه
هاورێ له‌تیف نی‌ك په‌ی ئه‌و په‌ری
فیداكاری گارزانی خۆی تێدا
نوواند.
هاورێ له‌تیف نه‌ته‌نیا ده‌یان
ئیمكانات وكاناڵی ته‌شكیلاتی و
ته‌داروكاتی و ئیرتباتی له‌نێو
جه‌ماوه‌ردا سازمان دا، به‌ڵكو
له په‌یوه‌ست بوونی هێندێك له
باشترین رۆڵه‌كانی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكیشان دا به‌ریزی
كومه‌له، نه‌قشێكی به‌رچاوی
گێرا. سه‌رئه‌نجام ئه‌م هاوری
خوشه‌ویسته‌مان رۆژی ١١ی تیری
ساڵی ٦٤ به‌هوی ده‌رچوونی تێرێكی
ته‌سادووفیه‌وه گیانی ئازیز و
خوشه‌ویستی به‌خت كرد و بۆ
هه‌میشه به جی هیشتین.
به‌گیان به‌خت كردنی ئه‌م هاوری
خۆشه‌ویسته، كریكاران
وزه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی
مه‌ریوان، رابه‌رێكی به ناوبانگ
و خۆشه‌ویستی خۆیان و كومه‌له و
حیزبی كومونیستی ئێرانیش یه‌كێك
له‌كادره به‌تواناكانی خۆی له
ده‌ست دا. به‌لام بێ گومان بروا و
ئه‌وینی قووڵی به هێزی كریكاران
و زه‌حمه‌تكیشان و كاری پر
حه‌وسه‌ڵه و ماندوویی نه‌ناسانه
و پرمه‌تانه‌ت مه‌تانه‌تی له
به‌ره‌و روو بوون له‌گه‌ڵ گیر
وگرفته‌كان دا و به برشت بوونی
له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان دا، گه‌لێك
ده‌رسی به ئه‌زموون و پر بایه‌خی
تێدان كه بۆ هه‌میشه له
یاده‌كان دا ده‌مێننه‌وه.
هه‌ر بژی یادی ئازیزی هاوری
له‌تیفی نی‌ك په‌ی. |