|
به‌ریز بیت یادی هاوری مه‌حموودی
ئهحمهوزاده پیشمه‌رگه‌ی
زه‌حمه‌تكیشی كومه‌له
هاوری مه‌حموودی ئهحمهوزاده
سالی ١٣٤٢ له ناو شاری مهاباد
له دایك بوو. هه‌ر له‌و شاره
چووه مه‌دره‌سه. ماوه‌یه‌ك
كریكاری و ماوه‌یكیش له كارگه‌ی
ته‌عمیری ماشین دا كاری كرد. له
جه‌ریانی قیامی سالی ٥٧دا و
خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی ئه‌و
سه‌رده‌مه هاته مه‌یدانی
خه‌باتی سیاسی و به گه‌رمی
به‌شدرای ئه‌و خه‌باته‌ی كرد.
ئه‌و ده‌ورانه هاوری مه‌حموود
له گه‌ل ماركسیزم ئاشنا بوو.
هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بوو كه
كومه‌له‌ی ناسی. له گه‌ل ده‌س
پیكردنی شورشی چه‌كدارانه له
كوردستان، كاك مه‌حموود هاته لای
ته‌شكیلاتی كومه‌له.
له‌سه‌رتاوه كه له به‌شی
نه‌هینی ناو شاردا كار ده‌كرد.
به زوویی ده‌سكه‌وته‌كانی
ته‌شكیلاتی كومه‌له كهههتا
ئه‌و ده‌م له‌ناو ریزه‌كانیدا
جیگیر بوون فیر بوو، وهتیدهكوشا
به كرده‌وه به‌ریوه‌یان به‌ری.
هه‌ر چه‌ند هاوری مه‌حموود
له‌ته‌شكیلاتی شاردا كاری ده‌كرد،
به‌لام عه‌لاقه‌ی زوری ئه‌و به
پیشمه‌رگایه‌تی و به‌شی عه‌له‌نی
ته‌شكیلات بوو به هۆی ئه‌وه كه
پاش، ماوهیكه ته‌شكیلات رازی
بكا و ببێ به پیشمه‌رگایه‌تی و
به‌شی عه‌له‌نی ته‌شكیلات بوو به
هۆی ئه‌وه كه پاش ماوه‌یه‌ك
ته‌شكیلات رازی بكا و ببێ به
پیشمه‌رگه. ده‌ست به كار بوونی
له‌و مه‌یدانه‌ش له خه‌باتدا
هه‌ر له سه‌رتاوه جه‌ساره‌ت و
شه‌هامه‌تی به هاوسه‌نگه‌رانی
سه‌لماند. هاوری مه‌حموود یه‌كیك
له‌و هاوریی یانه بوو كه له
مه‌یدانی شه‌ردا ئیبتكاراتی
نیزامی به جێی به كار دێنا‌و ،
هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌وی كرد بووه
هاوری یه‌كی جێ متمانه‌ی هاوری
یانی. وره‌ی به‌رز و
فیداكارییه‌كانی له مه‌یدانی
شه‌ردا نه‌ته‌نیا ئه‌وی كرد بووه
خۆشه‌ویستی هاوسه‌نگه‌رانی،
به‌ڵكو له ناو خه‌ڵكیش دا
خوشه‌ویست بوو. شه‌ره‌كانی
قوڵقوله، و سرنجاق له جومله‌ی
ئه‌و شه‌رانه‌ن كه هاوری
مه‌حموود تیاندا ده‌وری به‌رچاوی
هه‌بووه.
به داخه‌وه ئه‌م خۆشه‌ویسته‌مان
نه‌ی توانی تا سه‌ر بۆ
حیزبه‌كه‌مان بمێنێ و زیاتر له
مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و
چینایه‌تی دا گه‌شه بكا، رۆژی
٢٢ی ئوردیبهههێشتی ٦٤ له
جه‌ریانی شه‌ری حیزبی دیموكرات
ئیران له‌گه‌ل كومه‌له دا له
مه‌نتقه‌ی گه‌وركی مهاباد، گیانی
كرده فیدای پاراستنی ئازادی و
ئامانجه‌كانی كومه‌له و حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران.
یادی له دڵماندا ده‌ژی. |