|
به‌رز و به‌ریز بێ یادی
زه‌حمه‌تكیشی وشیار و تیكوشه‌ری
مام جبرئیل عمر قه‌زه‌نی فه‌عالی
دلسوز وخوشه‌ویستی كۆمه‌له
هاوری جبرئیل كه له‌ناو خه‌لك دا
به مام جبرئیل ناسرابوو
پیره‌پیاویكی شه‌ست ساله بوو كه
به دریژایی ته‌مه‌نی بیجگه له
ره‌نج وكویره‌وه‌ری هیچ خۆشیه‌كی
له دڵ نه‌نیشت بوو.
مام جبرئیل كه هه‌ر له
سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه له‌گه‌ڵ كار
وكۆیره‌وه‌ری، گه‌وره ببوو و
له‌جه‌رگه‌ی ئه‌مكار و
كۆیره‌وه‌ریه‌دا چه‌وسانه‌وه و
نابه‌رابه‌ری نیو كومه‌لگای
سه‌رمایه‌داری به باشی ناسی بوو،
بۆ رزگار بوون له چنگ ئه‌م
مه‌ینه‌تانه ده‌ستی به‌خه‌بات
كرد.
وشیاری و خسووسیاتی شورشگیرانه،
ئه‌وی له نیو كومه‌ڵانی
زه‌حمه‌تكیشی به‌شه‌كانی شپێران و
سۆما دا كرد بوو كه‌سیكی
خۆشه‌ویست و جیگای متمانه.
هاوری جبرئیل له راپه‌رینی ساڵی
٥٧ دا وه‌ك هه‌ر زه‌حمه‌تكیشیكی
وشیار، هه‌لسووراوانه به‌شداری
كرد و له جه‌ریانی ئه‌م
راپه‌رینه‌داش گه‌لیك ده‌رس
وته‌جره‌به‌ی به ده‌س هێنا.
پاش راپه‌رین له‌گه‌ل كومه‌له
ئاشنا بوو و له په‌یوه‌ند له
گه‌ڵ كۆمه‌له‌دا ریبازی كومونیزمی
ناسی و تیگه‌یشت كه بیجگه له‌م
ریبازه هیچ ریبازیكی تر ناتوانی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان له چنگ
چه‌وسانه‌وه و نابه‌رابه‌ری
نیزامی سه‌رمایه‌داری رزگار بكا.
ئه‌و هه‌میشه ده‌یووت، كریكاران
و زه‌حمه‌تكیشان به‌هیزی
یه‌كگرتووی خۆیان و به خه‌باتی
لیبراوانه‌كان رزگار ده‌بن و هه‌ر
ئه‌م ئه‌سله‌ش له‌ناو
هاوچینه‌كانیدا ته‌بلیغ ده‌كرد و
به‌م جۆره بۆ خه‌بات له دژی
نزامی گه‌نده‌لێ سه‌رمایه‌داری
هانی ده‌دان.
جه‌نایه‌تكارانی ج.ا به شیوه‌ی
جۆرا وجۆر خست بوویانه ژێر
گوشار، ته‌نانه‌ت زۆر جار
هه‌ره‌شه‌ی زیندان و شكه‌نجه‌یان
لێ ده‌كرد، به‌ڵام هیچ كام له‌م
فشارانه نه‌یان ده‌توانی ته‌ئسیر
بكه‌نه سه‌ر وره‌ی شورشگیرانه‌ی
و له خه‌بات وتیكوشان سستی
بكه‌نه‌وه.
هاوری جبرئیل هه‌ر له‌و كاته‌وه
كه پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له له
مه‌لبه‌ندی شیمال ده‌ستیان
به‌هه‌لسوورانی سیاسی و نیزامی
كرد، په‌یوه‌ندیكی نزیك وگه‌رمی
له‌گه‌ڵ هاورییان دامه‌زراند.
مام جبرئیل، ئیستا ئیتر له دژی
نابه‌رابه‌ری و هه‌رچه‌شنه زوڵم
و زۆریك راپه‌ریبوو و به‌و په‌ری
فیداكاری بو رزگار بوونی یه‌كجاری
تێده‌كوشا.
به‌هاری ساڵی ٦٤ مام جبرئیلی
خوشه‌ویست به ده‌ستی حیزبی
دیموكرات اسیر و پاش ٢ روژ اعدام
ده‌كریت.
بژی یادی مام جبرئیل و هه‌موو
گیان به‌خت كردوانی ریگای
سوسیالیزم.
|