منصور شوکتی

 
 

تاریخ جانباختن: 1364.08.22

محل و نحوه جانباختن: مرگور ارومیه ـ مقابله با تهاجم حزب دمکرات

 

به‌رز وبه‌ریز بیت یادی هاوری مه‌نسوری شه‌وكه‌تی ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئیران وپیشمه‌رگه‌ی جه‌سووری كۆمه‌له‌

 

هاورێ مه‌نسوری شه‌وكه‌تی سالی ١٣٣٩ له‌شاری نه‌غه‌ده‌ له‌ دایك بوو و هه‌ر له‌م شاره‌دا تا وه‌رگرتنی دیپلۆم درێژه‌ی به‌ خۆیندن دا. له‌قیام ٥٧ دا مه‌نسور یه‌كیك له‌و لاوه‌ شورشگێرِ و خوێن گه‌رمانه‌ بوو كه‌ شان به‌ شانی كۆمه‌ڵانه‌ی خه‌ڵكی شار له‌ خۆ پیشاندان و مانگرتنه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كاندا به‌ شور و شه‌وقێكی زۆره‌وه‌ به‌شداری ده‌كرد.

هاورێ مه‌نسور له‌جه‌ریانی ئه‌م خه‌باته‌ شورشگیرانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ تیكوشانی سیاسی و كومونیستی ئاشنا بوو و له‌ پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی به‌شكۆی سالی ٥٧ هه‌لسورانی سیاسی و خه‌باتگیرانه‌ی خۆی له‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ "جمعیت دمكراتیك"ی شاری نه‌غه‌ده‌دا ده‌رێژه‌ پێداو له‌ به‌شی خوێندكارانی ئه‌م "جمعیت"ه‌ دا شیلگیرانه‌ چالاكی له‌خۆی ده‌نواند. هه‌ر له‌ رێگای ئه‌م "جمعیت" ه‌وه‌ بوو كه‌ سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ناسی و ئه‌وسا وه‌ك فعالی كۆمه‌له‌ ده‌ستی دایه‌ ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی له‌ نێو جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش دا.

هاوری مه‌نسوری شه‌وكه‌تی هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی وه‌حشیانه‌ی رژیم بۆ سه‌ر كوردستان له‌ ساڵی ٥٩ دا، هاته‌ نێو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه‌ و شێلگیرانه‌تر له‌جاران درێژه‌ی به‌ هه‌ڵسورانی شورشگیرانه‌ی خۆی دا. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا له‌زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌دژی هێزه‌ داگیركه‌رو جینایه‌ت كاره‌كانی رژیم له‌ناوچه‌ی شنۆ به‌شداری كرد، كه‌ بۆ وێنه‌ ده‌توانین باس له‌ زنجیره‌ی شه‌ره‌ سه‌خت و حیماسی یه‌كانی ئاوایی "قه‌لاتان" وده‌شتی شنۆ بكه‌ین.

له‌ساڵی ٦٠ دا، ده‌وره‌ی ئامووزشی پزشكیاری بینی له‌یه‌كێك له‌ ده‌رمانگاكانی كۆمه‌ڵه‌ له‌نێو شاری شنۆ و دواتر بۆ به‌رێوه‌ بردنی كاری ته‌شكیلاتی وده‌رمانی بۆ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به‌رێ كرا و له‌ ساڵی ٦١یش دا وه‌ك پزشكیاری گوردانی ٢٢ ی ورمێ چوو بۆ شیمالی كوردستان.

هاوری مه‌نسور به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری كوردستان و چه‌ندین ساڵ كار و تێكۆشان وهه‌ڵسورانی شورشگیرانه‌ له‌ ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا، خاراو ببوو و سه‌رئه‌نجام پاییزی ساڵی ٦٢ دا به‌ ئه‌ندامی حیزبی كۆمونیستی ئیران وه‌رگیرا.

ئه‌م هاروێ خۆشه‌ویسته‌ له‌ شه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌دژی رژیم دا وه‌ك گرتنی پایگای سه‌ركوت گه‌ران له‌ ئاوایی "باوان" و چه‌ك كردنی به‌سیجیانی ئاوایی "گه‌نگه‌ چین" و "موغول" و گروهی زه‌ربه‌تی نه‌غه‌ده‌، به‌شداری چالاكانه‌ی هه‌بوو وه‌ به‌ فیداكاری و له‌ خۆ بوردوویی یه‌وه‌ له‌ ته‌واوی بواره‌كانی تێكۆشان دا پێ له‌سه‌ر بروا كومونیستی یه‌كانی خۆی دا ده‌گرت.

له‌به‌هاری ساڵی ٦٤ دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێ ی پێشمه‌رگه‌ی گوردانی ٢٢ی ورمێ، به‌مه‌به‌ستی مه‌ئمورییه‌تێك چوو بۆ یه‌كێك له‌ مه‌قه‌ره‌ مه‌رزی یه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و له‌هاوینی هه‌ر ئه‌و ساڵه‌دا، فه‌رمانده‌ هی واحدێك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی پێ سپێردرا.

به‌داخێكی گرانه‌وه‌ هاورێ مه‌نسور له‌ ٢٢ ئابانی ساڵی ٦٤دا له‌ ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری شیمالی كوردستان له‌ تێك هه‌لچونیك دا له‌ گه‌ڵ هێزه‌كانی حیزبی دیموكرات، گیانی ئازیزی به‌خت كرد و چووه‌ نێۆ كاروانی سوری گیان به‌خت كردووانی رێبازی سوسیالیزمه‌وه‌.

هه‌ر بژی یادی خۆشه‌ویستی.

 

 
 

در گرامی داشت رفیق "منصور شوکتی" عضو فداكار حزب کمونیست ایران 

 رفیق "منصور شوکتی"، سال 1329 در شهر نقده ديده به جهان گشود و تحصيلاتش را تا اخذ دیپلم در اين شهر ادامه داد.   سال 1357 در جریان مبارزات شكوهمند توده های مردم ایران عليه رژيم شاه رفيق منصور یکی از جوانان انقلابی شهر نقده بود که دوشادوش توده های مردم  مبارز اين شهر در تظاهراتها و متینگ های توده ای شرکت مي کرد.

رفیق منصور در جریان مبارزات انقلابی با مسائل سیاسی و کمونیستی آشنا گردید و پس از قيام فعالیتهای سیاسی_ مبارزاتی خود را در بخش دانش آموزی جمعیت دمكراتيك نقده پیگیرانه ادامه داد و از طریق همین جمعیت با سیاستها و اهداف کمونیستی کومه له آشنا گرديد و به مثابه یکی از هواداران فعال کومه له به تبلیغ این سیاستها در میان توده های مردم کارگر و زحمتکش پرداخت و از اینطریق در جهت آگاه کردن زحمتکشان و فرا خواندنشان به مبارزه علیه رژیم جمهوری اسلامی تلاشی انقلابی را آغاز کرد.

رفيق منصور همزمان با یورش وحشیانه رژیم جمهوری اسلامی به کردستان در سال 1359 به صفوف پیشمرگان کومه له پیوست و پیگیرتر از پیش در ناحیه اشنویه و از آن جمله در نبردهای سخت و حماسی روستای "قه لا تان" و "دشتی شنو" با جسارت و فداکاری مثال زدني شركت كرد.

رفيق"منصور شوكتي" سال 1360 دوره آموزش پزشکیاری را در یکی از درمانگاههای کومه له در داخل شهر اشنویه با موفقيت به پايان رساند و در زندان مرکزی کومه له سازماندهی گرديد و سال 1361 نیز به عنوان پزشکیار گردان 22 ارومیه عازم شمال کردستان شد.

انجام کارهای درمانی و خصوصیات انقلابی رفیق منصور، او را به سیمایی محبوب در میان توده های مردم زحمتکش شمال کردستان تبدیل کرده بود، یبماران از روستا های مختلف برای معالجه  به رفيق منصور مراجعه مي كردند و او نیز در نهایت صمیمیت و دلسوزی برای مداوای آنها تلاش می کرد، در عین حال از این فرصت در جهت ارتقاي آگاهي سياسي توده های مردم استفاده میکرد و منشأ ستمها و نابرابریهای موجود در جامعه را با زبانی شیرین و ساده برایشان توضیح می داد.

رفیق منصور که در جریان مبارزات توده ای در کردستان و چندین سال کار و فعالیت انقلابی در صفوف نیروی پیشمرگ کومه له آبدیده شد بود،  پائیز سال 1362 به عضویت حزب کمونیست ایران پذیرفته شد.

رفيق منصور در عرصه فعاليت نظامي نيز رزمنده اي انقلابي و پرشور بود و در بسياري از نبردهای پیشمرگان کومه له علیه مزدوران رژیم در شمال كردستان شرکت داشت و فداکاری و از خود گذشتگی هاي بسياري از خود نشان داد.

به دليل توانايي  و شايستگي هايش بود كه سال 1364 به عنوان فرمانده واحدي از پيشمرگان گردان 22 اروميه انتخاب گرديد.

جسارات و فداكاري، باور عميق به آرمانهاي كمونيستي، متانت و توانايي بالايش در برقراري ارتباط صميمانه با توده هاي مردم كارگر و زحمتكش و همچنين همرزمانش به وي سيماي محبوب و  قابل اعتماد در صفوف تشكيلات کومله بخشيده بود.

متاسفانه روز 22 آبان ماه سال 1364 رفيق "منصور شوكتي" در جريان جنگ تحميلي حزب دمكرات به کومله و بر اثر توطئه افراد مسلح اين حزب در منطقه"مرگور" در شمال كردستان جانباخت و قلب مالامال از عشقش به رهايي كارگران و زحمتكشان براي هميشه از طپش باز ايستاد.

ياد و خاطره فداكاري و جسارت رفيق "منصور شوكتي"  اين رزمنده كمونيست و انقلابي را با ادامه راهش گرامي مي داريم.