به‌رێز بێت
یادی زه‌حمه‌تكێشی شۆرشگێر،
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سووری
كۆمه‌ڵه هاورێ مریه‌می ساعد
په‌ناه (ناسراو به كوبرا مارنج)
یادی هاورێ
مریه‌می ساعدپه‌نا كه له ناو
هێزی پێشمه‌رگه‌دا به كوبرا
مارنجی ده‌ناسرا، له‌ناو دڵی
هاوسه‌نگه‌رانیدا زیندووه،
مریه‌م له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار
و زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی مارنج له
ناوچه‌ی سنه له دایك بووە.
مریه‌م كچ بوو.
ئه‌م كومه‌لگایه بو كچ به
تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تكیش
بوایه، كاری دیاری كراوی دیاری
كردبوو.
كچ ده بی دیلی
كاری ناو مال بیت. كچی
زه‌حمه‌تكیش ده‌بوایه له كاری
مه‌زرا و كریكاری یارمه‌تی ده‌ری
باوك وبرا بیت. مافی قسه‌كردن و
راده‌ربرینی نه‌بی. بو هیچ كاریك
پرسی پی نه‌كه‌ی و به گشتی
كویله‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری بی.
به‌لی: مریه‌م
له‌و روژه‌وه پیی گرت،
جه‌هه‌ندمی ئه‌م دنیا چه‌وته
چاوه‌ریی بوو. باوكی ره‌شایی بوو
وه وه‌زعی ژیانیان زور خراب بوو.
به دوای قیامدا مریه‌م له ریگای
هات وچوی پێشمه‌رگه بو
ئاواییه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ مه‌سایلی
سیاسی و كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو.
تێگه‌یشت كه ئه‌م دنیایه تا
سه‌ر هه‌ر وا نامینیته‌وه.
تێگه‌یشت كه هێزی بزوینه‌ری ئه‌م
شۆرشه كۆمه‌ڵانی کرێکار و
زه‌حمه‌تیكشن. تیگه‌یشت كه
ژنانیش وه‌ك نیوه‌ی كۆمه‌ڵ مافی
به‌شداری كردنیان له شۆرش و
چاره‌نووسی كۆمه‌ڵ دا هه‌یه.
هه‌ر بویه‌ش له
هاوینی ساڵی ٦٢دا به رێزی
پێشمه‌رگەکانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
بوو. ئه‌مجاره‌یان مریه‌م له
دنیایه‌كی نوێ دا به‌ره‌و
ئاسۆیه‌كی روون چه‌كی دیفاع له
قازانجی به‌ش مه‌ینه‌تان و
زورلێكراوانی كرده شان و بو
گه‌شه‌پێدانی بیر‌و هۆشی خۆی قۆلی
هیمه‌تی هه‌ڵمالی. به‌دوای
تێپه‌ركردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی
سیاسی ونیزامی ، له‌ناو هێزی
پێشمه‌رگه‌دا سازمان درا. پێ به
پیی بردنه سه‌ری پله‌ی وشیاری
سیاسی و نیزامی خۆی، ده‌ستی دایه
ده‌رس خویندن تا راده‌یه‌ك كه
به باشی فێری نووسین و
خوێندنه‌وه بوو . بۆ مریه‌م كه
خۆی نموونه‌ی ژنیكی ره‌نج دیده‌ی
ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بوو، تیكه‌ڵاو
بوون له گه‌ل زه‌حمه‌تكیشان كاری
زور ئاسان بوو.
ئه‌وشه‌رانه كه
هاوری مریه‌می ساعه‌په‌نا چالاكی
تیدا نواند، چه‌ند وینه‌یه‌كی
بریتین: له شه‌ری حه‌ماسی ئالانی
سه‌رده‌شت له پاییزی ٦٢دا، چه‌ك
كردنی پایگای به‌سرێ له زستانی
٦٢دا له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت،
شه‌ری هه‌ڵۆ له زستانی ٦٢دا له
ناوچه‌ی بانه، به‌شداری له شه‌ر
دژی هیرشی به‌ربلاوی رژیم له
هاوینی ٦٢دا بو سه‌ر ناوچه‌ی
دیوانده‌ره.
به‌داخه‌وه
هاوری مریه‌م له ریكه‌وتی ٢٨ی
ئوردیبه‌هشتی ١٣٦٤ دا له
جه‌ریانی شه‌ریكدا دژی
سه‌ركوتكه‌رانی ج. ا له
مه‌نته‌قه‌ی تیله كوی ناوچه‌ی
دیوانده‌ره گیانی له پیناو
ئامانج به‌رزه‌كانی دا به‌خت كرد.
یادی ئه‌و ژنه
كومۆنیسته له دڵماندا و له دڵی
هه‌موو زه‌حمه‌تكیشاندا زێندوه
|