|
به‌یادی هاوری مه‌ولوودی
جه‌وانمه‌ردی ناسراو به عه‌لی
ده‌رمان ئاوێ. له‌ناوچه‌ی سه‌ڵماس
ئه‌م هاوری خۆشه‌ویسته‌مان ساڵی
١٣٤٤ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیشی ئاوایی "ده‌رماناوی"
له مه‌نته‌قه‌ی سڵماس له‌دایك
بوو. ژیانی سه‌رده‌می مناڵی له
گه‌ڵ ره‌نج و مه‌راره‌ت تیكه‌ڵ
بووه.
كاتێك بوو به ٦ ساڵان چووه
مه‌دره‌سه و پاشانیش له‌شاری
سلماس دریژه‌ی به خویندن دا.
هاوری مولوود هاوێنان كاتیك كه
مه‌دره‌سه ته‌عتیل ده‌بوو، شان
به‌شانی خانواده‌كه‌ی كاری ده‌كرد
و له‌م ریگایه‌وه به شیك
له‌خه‌رجی خویندنی دابین ده‌كرد.
ساڵی ٥٧ له ته‌زاهورات و
كۆبوونه‌وه كانی خه‌لكی
شاره‌كانی سلماس و ورمی دا
هه‌ڵسووراوانه به‌شداری كرد.
پاشانیش به‌هۆی هاورییانی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له‌شاری
ورمێ، سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی
كۆمه‌له‌ی ناسێ و بووبه یه‌كیك
له تیكۆشه‌ر وهه‌لسووراوی
كۆمه‌ڵه له مه‌نته‌قه‌ی سلماس.
به‌ڵی! هاوری مه‌ولوود كه ئه‌و
كات له‌ته‌شكیلاتی نهینی دا كاری
ده‌كرد، بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی
كریكاران وزه‌حمه‌تكیشان وئاشنا
كردنیان له‌گه‌ڵ قازانج و
برژه‌وه‌ندی چینایه‌تیان به شوور
و شه‌وقه‌وه هه‌ڵده‌سوورا. هاوری
مه‌ولوودی جه‌وانمه‌ردی به هۆی
خسووسیاتی شورشگیرانه‌و كۆمه‌ڵی
تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌وه ببۆه
سیمایه‌كی ناسیاو و خۆشه‌ویستی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشانی
مه‌نته‌قه و له هه‌مان كات دا
ببوه چقلی چاۆی كۆنه په‌ره‌ستان
و جاسوسانی داگیركه‌ری رژیم.
هاوری مه‌ولوود به‌هۆی
هه‌ڵسوورانی شورشگیرانه وئیعتبار
و نفووزی له‌نێۆ كومه‌لانی
زه‌حمه‌تكیشدا كه‌وته ژیر
چاوه‌دیری جاسووسانی رژیم وه
سه‌رئه‌نجام ئه‌منیه‌تی كه‌وته
خه‌ته‌ره‌و به‌ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
مه‌ڵبه‌ندی شیمالی كوردستان
په‌یۆه‌ست بوو. له‌م قوناغه‌ش دا
وه‌ك هاورییه‌كی دڵسوز و فیداكار
له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی
سیاسی چه‌كدارانه دا بی وچان
هه‌ڵده‌سوراو له گه‌ڵ
هاوسه‌نگه‌رانی و كۆمه‌لانی
زه‌حمه‌تكیشی ناوچه‌دا
په‌یوه‌ندیكی گه‌رم و سه‌میمانه‌ی
دامه‌زراند و بۆ چاره سه‌ركردنی
گیروگرفتی هاورییانی و خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكیش وه‌ك هاورییه‌كی به
ده‌به‌ست تی ده‌كۆشاو رینۆینی
ده‌كردن. به‌هۆی ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندی وه زۆر زووبوو به
روخساریكی ناسراوو خۆشه‌ویستی
زه‌حمه‌تكیشانی مه‌نته‌قه‌ی شیمال
به تایبه‌ت به‌شه‌كانی سۆما،
ئه‌نزه‌ل و كه‌نار به رۆژ.
هاوری مولوود له ره‌وتی ئه‌م
گه‌شه و هه‌ڵدانه‌دا پاییزی ساڵی
٦٢بوو به ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران و مه‌سئولیه‌تی
تداره‌كانی په‌لیك له
پیشمه‌رگه‌كان پێ سپیردرا و
پاشانیش مه‌سئولیه‌تی نیزامی
تیمیك له پیشمه‌رگه‌كانی وه
ئه‌ستو گرت.
هاوری مه‌ولوود له ماوه‌ی
فه‌عالیه‌تی شورشگیرانه‌ی دا له
زۆربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی
مه‌ڵبه‌ندی شیمال چالاكانه به
شداری كرد. عه‌مه‌لیاتی چه‌ك
كردنی به‌سیجیه‌كانی دیهاتی مغوول
و گه‌نگه‌چین، گرتنی پایگای باوان
و گروهی زه‌ربه‌تی نه‌غه‌ده،
نمونه‌ی ئه‌و هه‌لسوورانه
نیزامیانه بوون كه هاوری
مه‌ولوود له هه‌موویان دا
ده‌وریكی به‌رچاوی گیراوه. ئه‌م
هاوری تكوشه‌ره‌مان رۆژی ٢٢ مانگی
خه‌زڵوه‌ری ساڵی ٦٤ له جه‌ریانی
شه‌ری حیزبی دیموكرات له گه‌ل
كۆمه‌ڵه له مه‌نته‌قه‌ی
مه‌رگه‌وه‌ری شیمالی كوردستان
گیانی له پیناو قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی چینی كریكار دا
به‌خت كرد دریژه‌ی ریگای پیروزی
به ئیمه سپارد.
به دریژه‌دانی ریگای هاوری
مه‌ولوود ناسراو به عه‌لی
ده‌رمان كاوێ ریز له یادی ئازیز
و خوشه‌ویستی ده‌گرین و له سه‌ر
ریگای تا وه‌دی هینانی ئامانجه
به‌رزه‌كانی به‌رده‌وامین. |