|
به‌رز وبه‌رێز بێت یادی هاورێ
"محمدی علی رمائی"
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سور و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
كاك محمد علی رما‌یی
زه‌حمه‌تكێشێكی ئاوایی "نجێ" له
به‌شی ژاوه‌رۆی سنه بوو، كه له
سه‌رده‌می منداڵی یه‌وه ئاوێته‌ی
ره‌نج وكار بوو. سه‌ره‌تا بۆ
یارمه‌تی دان به‌دابین كردنی
بژیوی خانه‌واده‌ی ده‌ستی دایه
شوانی وپاشان له نه‌و
جوانییه‌وه به مه‌به‌ستی كار،
به‌ره‌و شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان چوو. له راپه‌رینی
جه‌ماوه‌ری ساڵی ٥٧ له‌گه‌ڵ
خه‌باتی سیاسی تیكه‌لاوبوو.
هانده‌ری هاورێ محمد بۆ په‌یوه‌ست
بوون به ریزه‌كانی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، ئه‌وه بوو
كه ده‌یهه ویست له سه‌نگه‌ری
چینایه‌تی خۆیدا له‌دژی بێ مافی و
سته‌م و چه‌وساندنه‌وه خه‌بات
بكا، و به‌ته‌واوی هێزی یه‌وه
به‌گژ ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ران دا
بچێته‌وه. له‌م باره‌وه ئه‌م
هاورێ خۆشه‌ویسته گوتبووی:
"من خوش حام به وه که وه‌ك لاوێكی
زه‌حمه‌تكێش توانیم خۆم و
هاوچینه‌كانی خۆم به باشی بناسم".
ئینزبات و هه‌لسوورانی
شورشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه، كاری وشیاریده‌رانه‌یان
و سه‌میمیه‌ت و دڵسۆزیان، وه
بڕوای قووڵیان به رێباز
وئامانجیان، ئه‌و تایبه‌ت
مه‌ندییانه بوون كه سه‌رنجی
هاوری محمدیان راكێشا
وسه‌رئه‌نجام بووه هۆی بڕیار
دانی یه‌كجاره‌كی بۆ هاتنه نێو
رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه.
هاورێ محمد له‌ماوه‌ی كورتی
پێشمه‌رگایه‌تی له نێو
كۆمه‌ڵه‌دا، به‌شوروشه‌وقێكی
زۆره‌وه ده‌ستی دایه بردنه
سه‌ری وشیاری سیاسی وچینایه‌تی
خۆی و به عه‌شقێكی زۆره‌وه له‌م
بواره‌دا تێده‌كۆشا وهه‌وڵی ده‌دا
كه له خه‌باتی به كرده‌وه‌ی
خۆیدا، ره‌چاویان بكات.
سه‌رئه‌نجام به‌داخێكی گرانه‌وه
رێكه‌وتی ٢٤ی ئابانی ساڵی ٦٤
له‌شه‌ری حیزبی دیموكرات له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه له‌ناوچه ى سه‌رشیوی
سه‌قز گیانی به‌خت كرد و چووه
ریزی گیانبه‌خت كردووان ریبازی
ئازادی و سوسیالیزمه‌وه.
به‌له‌ده‌ست دانی ئه‌م هاورێ
خۆشه‌ویسته، حیزبی ئێمه یه‌كێك
له‌و هاورێیانه‌ی له‌ده‌ست دا كه
ئاسۆیه‌كی روونی هه‌ڵدان
وگه‌شه‌كردن، چاوه‌ڕێی ده‌كرد.
هه‌ر بژی یادی خۆشه‌ویستی هاوری
محمدی عه‌لی ره‌مایی |