به‌رز و به‌رێز
بێت یادی هاورێ حەمە مینی
ئه‌مینی ناسراو به
حه‌مه‌مین چاوگی پێشمه‌رگه‌ی ئازا
و ماندویی نه‌ناسی کۆمه‌ڵه
هاوری حەمە مین
که له ناو هیزی پێشمه‌رگه دا
به حه‌مه‌مین چاوگی ده‌ناسرا
پێشمه‌رگه‌یه‌کی جه‌نگاوه‌ر و
کرێکاریکی وشیار بوو که له
جه‌رگه‌ی زه‌حمه‌تکیشانی ناوچه‌ی
مه‌ریوانه‌وه هه‌لسابوو.
مه‌حمه‌د ئه‌مین تا پولی پینجه‌می
سه‌ره‌تایی له ئاواییه‌که‌ی
خویان ده‌رسی خویند و پاشان چووه
شاری مه‌ریوان. موحیتی شار
ته‌ئسیری کرده سه‌ر ئه‌و روله
هه‌ژاره و له نزیکه‌وه فاسله‌ی
نیوان داراکانی له گه‌ل خویانی
هه‌ست پێ کرد. ئه‌و سه‌ر ده‌مه
که له شار ده‌رسی ده‌خویند هه‌ر
چه‌ند به ته‌مه‌ن لاو بوو به‌لام
له جه‌ریانی خه‌باتی
زه‌حمه‌تکیشانی دارسه‌یران له
دژی ده‌ره‌به‌گه‌کان و رژیمی
په‌هله‌وی به‌شداری کرد و له
گه‌ل زۆربه‌ی لاوه
زه‌حمه‌تکیشه‌کانی دارسه‌یران له
نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی دوستانه‌ی
بوو.
هه‌ر ئه‌و سه‌ر
ده‌مه‌ش بوو که ویرای خویندن له
کارگایه‌کی میکانیکی دا کرێکاری
ده‌کرد.
له جه‌ریانی
قیامی سالی 57 دا به‌شداری گه‌رمی
کرد. بو وینه به‌شداری
هه‌لسووراوانه‌ی له ته‌حسوونی
تیکوشه‌رانی شار له دادگوسته‌ری
مه‌ریوان دا بو ئازاد کردنی
زه‌حمه‌تیکشانی بی لوو که ساواک
به هاوکاری ده‌ره‌به‌گه‌کان
گرتبوویانن، له زومری کارنامه‌ی
هه‌لسوورانی سیاسی هاوری محمد
ئه‌مین بوون.
کاتیک بو ده‌وری
دووهه‌م شاره‌کان که‌وتنه‌وه
ده‌ست پێشمه‌رگه له بنکه‌ی
گۆڵان له شاری مه‌ریوان سازمان
درابوو. پاش داگیرکردنه‌وه‌ی سه‌ر
له نوی شاره‌کان له لایەن
جمهوری ئیسلامیه‌وه له شار
مایه‌وه و له پێوەند له گه‌ل
کۆمه‌ڵه‌دا کاری ده‌کرد. ئه‌م
هاوری یه له جه‌ره‌یانی کار و
تیکوشانی سیاسی دا سه‌رجه‌م 3 جار
له لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری
ئیسلامی یه‌وه ده‌ستگیر کرا که
جاری دوایی 2 مانگ له زیندان دا
ماوه‌یه به‌لام راوه‌ستا و پته‌و
بوونی باوه‌ری بوو به هوی
ئه‌وه‌ی که سه‌رکوتگه‌رانی رژیم
نه‌توانن هیچ به‌لگه‌یه‌کی لێ به
ده‌ست بینن و ناچار ئازاد
کرایه‌وه. دیسان چووه ناو
کریکاران و ده‌ستی دایه‌وه
کریکاری. له‌وه ده‌ورانه‌دا
روخساریکی ئاشنا و خوشه‌ویستی
کریکارانی شیرکه‌تی ساختمانی
پادگانی مه‌ریوان بوو وه هه‌موو
خوشیان ده‌ویست.
زستانی 63 که
دیسان که‌وته‌وه به‌ر ته‌عقیب ی
رژیم، له شار هاته ده‌ر و به
ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کومه‌له
په‌یوه‌ست بوو، و له ناوچه‌ی
مه‌ریوان و له گوردانی کاک فواد
سازمان درا. ماوه‌ی
پێشمه‌رگایه‌تی هاوری محمد ئه‌مین
هه‌ر چه‌ند کورت بوو به‌لام ئه‌و
ماوه‌یه‌کی دور و دریژ بوو که
له گه‌ل کاروانی چینی خۆی قۆلی
له گورینی ئه‌م ده‌وروو
دووکانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌درای
هه‌ڵماڵی بوو. هه‌ر بویه‌ش وه‌ک
مه‌سئوولی تدارکانی په‌ل
هه‌لبژیردرا.
به داخه‌وه هاوری محمد ئه‌مین
ریکه‌وتی 2 ی خه‌زه‌لوه‌ری سالی
1364
له جه‌ریانی شه‌ر له گه‌ل
هیزه‌کانی جمهوری ئیسلامی له
به‌رزایی یه‌کانی وسنه و
گویزه‌کویره که‌وته به‌ر گولله
و دوای چه‌ند سه‌عات دلی له
لیدان که‌وت.
یادی هاوری محمد
ئه‌مین له دلماندا زیندووه
|