به یادی هاورێ محمدی خوسره‌وی
ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئیران،
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سووری كۆمه‌ڵه
وخۆشه‌ویستی زه‌حمه‌تكیشان
ناوچه‌ی بۆكان
هاوری محمدی
خوسره‌ویی له‌زومره‌ی ئه‌و
هاورییانه‌یه كه مه‌رگی ئه‌و
كۆمه‌ڵیكی زور له‌زه‌حمه‌تكیشانی
ناوچه‌ی بۆكانی ته‌كان دا‌و، مەرگی
ناوەختی بووە هۆی غەم وپەژارەی
زەحمەتکێشانی ناوچەی بۆکان .
هاروێ محمد
له‌ناو دڵی به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی
هه‌ژار و نه‌داری ناوچه‌ی بۆكاندا
خۆشه‌ویست و جێگای رێز بوو.
له‌جه‌رەیانی خه‌باتی ئه‌وانه‌دا
وه‌ك خەباتکارێکی دڵسوز و
كومونیستیكی پیشه‌نگ هاتبوه
مه‌یدان و دڵسوزی و فیداكاری خۆی
له ده‌یان بواری ئه‌م شۆرشه‌دا
بو ئه‌وان نیشان دا بوو.
هاوری محمد
خوسره‌وی له ئاوایی قاراوای
ناوچه‌ی بۆكان له‌کۆشی
بنەماڵەیەکی
زەحمەتکیش
له‌دایك بووە.
سه‌ره‌رای هه‌ژاری و نه‌داری
ناردیانه مه‌دره‌سه و له
جه‌ریانی خه‌باتی سه‌راسه‌ری
خه‌ڵكی ئیران له ساله‌كانی ٥٦-٥٧
لە دژی رژیمی دیکتاتۆری شا
هاورێ محمد
له‌ده‌بیرستان
ده‌رسی ده‌خوێند.
له‌وجوولانه‌وه‌یه‌دا وه‌ك
خوێندکارێکی شۆرشگیر به‌شداری
كرد. هاوری محمد له‌ره‌وتی
به‌ره‌و پیشی شۆرشی كوردستان دا
بوو به فه‌عالی كۆمه‌ڵه. ژیانی
شۆرشگیرانه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ
ریكخراوی خوی، له‌و روژه
وه‌ده‌ستی پێكرد، كه بوو به
هەڵسوراوی كۆمه‌ڵه و نه‌شرییات و
نووسراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له
شاره‌وه ده‌هینایه‌وه ئاوایی
یه‌كه‌ی خۆیان و له‌كۆر و كۆمه‌ڵی
زه‌حمه‌تكیشاندا ده‌یخویندنه‌وه.
مانگی جۆزەردانی
سالی ٦١ بە ریزی پیشمه‌رگەکانی
کۆمەڵە پەیوەست دەبێت. یه‌كه‌م
ئه‌ركی ده‌س پێكردنی
پێشمه‌رگایه‌تی كه له لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه پی سپیردرا
وەک پەیک ورابتی
به ینی واحد ومەقەرەکانی کۆمەڵە
بوو. ده‌یزانی
هه‌میشه ئه‌و مه‌حموولانه‌ی كه
ئه‌و ده‌یانهینی و دیانبا، تووی
وشیاری چینایه‌تی له‌ناو
جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكیش بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر بو یه‌ش به
دل و گیان ده‌یپاراستن.
له‌جه‌ریانی ئه‌و
كاره‌دا بوه خۆشه‌ویستی
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌و
هاوسه‌نگه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی.
دڵسوزیی و بروا به سه‌ركه‌وتن،
فیداكاریی و لیبراویی بو خه‌باتی
زه‌حمه‌تكیشان، بووه هۆی ئه‌وه
كه زستانی سالی ٦٢ له‌لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه به ئه‌ندامی
حیزبی كومونیستی ئیران بناسری.
دوای ماوه‌یه‌ك مه‌سئوولییه‌تی
سیاسی ده‌سته‌ی پی سپیردرا. له‌و
كاره‌ش دا سه‌ركه‌وتوو بووه و
له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ مه‌ئموریه‌تێك
چوو بۆ ناوچه‌ی شنۆ.
گه‌شه‌كردن
له‌سیمای هاوری محمد دا روژ به
روژ به‌دی ده‌كرا. دوای
گه‌رانه‌وه‌ی له‌ناوچه‌ی شنو، به
هۆی تیكه‌لاوی له گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكیشان و خۆشه‌ویست بوونی
یه‌وه له‌كومیته به‌شی ته‌ره
غه‌دا سازمان درا. كار لێهاتوویی
و خۆشه‌ویستی ئه‌و له‌ناو خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكیشدا به‌راده‌یه‌ك بوو
كه ئیستاش قسه وباس ئه‌و
له‌گویی هه‌ژاره‌كانی ئه‌و
ناوچه‌یه‌دا ده‌زرینگیته‌وه.
به‌داخه‌وه هاورێ
محمد، ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی
زه‌حمه‌تكیشان له‌ریكه‌وتی ٩ ی
مانگی گۆڵانی سالی ١٣٦٤ دا
له‌جه‌ریانی شه‌ری حیزبی دیموكرات
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه له‌ئاوایی
باغلووچه كه‌وته به‌ر گولله و
دوای چه‌ند سه‌عاتیك گیانی لە
پێناو ئازادی وسوسیالیسم به‌خت
كرد.
یادی چرای ڕی
نیشانده‌ری كریكارانه به‌ره‌و
سه‌ركه‌وتن
|