|
به یادی هاورێ شۆرشگێر و خۆشه‌ویستی زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی
موكوریان كاك محه‌ممه‌د پووپه‌ك ناسراو به حه‌مه‌ی حاجی
هاورێ محه‌ممه‌د پووپه‌ك ناسراو به حه‌مه‌ی حاجی، سالی 1341
له ئاوایی "دێبوكر"ی مه‌نگورِان
له بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشدا چاوی به ژین پشكووت. 9 سالی
ته‌مه‌ن بوو كه دایكی له ده‌ست دا، وه‌ك زۆر منداڵی
زه‌حمه‌تكێشی لادێ ده‌بوایه له كاری كه‌شاوه‌رزیدا به‌شداری
كردبایه. به دوای ڕاپه‌رینی سالی 57دا هاورێ محه‌ممه‌د
هیواكانی له رێبازی كۆمه‌ڵه‌دا دۆزیه‌وه و له زستانی سالی
58دا هات بۆ پێشمه‌رگایه‌تی. هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی
پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه و به كار و كرده‌وه‌ی شۆرشێگێرانه‌ی جێی
له ناو دڵی هاوسه‌نگه‌رانیدا كرده‌وه. سه‌ره‌تای
پێشمه‌رگایه‌تی هاورێ محه‌ممه‌د، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ چه‌ك
كردنی تاقمی كۆنه‌په‌ره‌ستی رزگاری كه به فیداكاری و
جه‌ساره‌تێكی تایبه‌ته‌وه به‌شداری تێدا كرد، وه له
مه‌یدانی كاری نیزامی‌دا وه‌ك كه‌سێكی جێی هیوا خۆی نواند. كاك
محه‌ممه‌د له نێو هێزی پێشمه‌رگه‌شدا وه‌ك هاورێیه‌كی دڵسۆز
ناسراو بوو وه له كردنه‌وه‌ی گیر و گرفتی هاورێیانیدا به
په‌رۆش و هه‌ڵسوراو بوو. له ره‌شه‌مه‌ی سالی 62دا به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ناسرا. به پێی ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه شۆرشگێرانه‌ی كه له كاری نیزامی‌دا بووی
گه‌لێك به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆری له فه‌رمانده‌هی ده‌سته‌وه
بگره تا فه‌رمانده‌یی په‌ل و گوردان پێی سپێردرا و
لێوه‌شاوه‌یی خۆی نشان دا. به‌شێك له‌و شه‌ڕانه‌ی كه كاك
محه‌ممه‌د وه‌ك فه‌رمانده تێیاندا به‌شداری بوو بریتین له:
شه‌ری گه‌وره‌ی قلیان تاغ، گرتنی پایگای گه‌وره‌ی سه‌نگه‌سار،
هێری رژیم بۆ مه‌حال كه له‌وێ بریندار بوو، وه ده‌یان
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچووكی ناوچه‌ی موكریان به تایبه‌ت
عه‌مه‌لیاته‌كانی ناوشاری مه‌هاباد.
نزیكی و خۆشه‌ویستی ئه‌و له نێو خه‌ڵكیی زه‌حمه‌تكێش له
ناوچه‌كانی موكریان به تایبه‌ت شاروێران، مه‌حاڵ، یاڵته‌مه‌ر
و مه‌نگۆران، هه‌رگیز له بیر ناچێته‌وه. هاورێ محه‌ممه‌د
پووپه‌ك ناسراو به حه‌مه‌ی حاجی له رۆژی 5ی خاكه‌لێوه‌ی سالی
64دا له شه‌رێكدا له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی حیزبی دیمۆكرات، له ئاوایی باغی شێخانی گه‌وركی
تورجان دڵی پڕ له هیوا و عه‌شق به ئازادی له لێدان كه‌وت و
گیانی به‌خت كرد.
یادی به‌رز و به‌رێز بێت. |