به‌رز و
به‌رێز بێ یادی پێشمه‌رگه‌ی وشیار
و فیداکاری کۆمه‌ڵه
هاورێ مەحەمد رەحیمی سالحی
(رەحیم اوف)
هاوری مه‌حه‌مه‌د
ره‌حیم سالی 1339 له ئاوایی
تیانە، سه‌ر به ناوچه‌ی
کامیاران له کۆشی بنه‌ماله‌یه‌کی
زه‌حمه‌تکیش دا له دایک بوو.
هاوری مه‌حه‌مه‌د له ته‌مه‌ین 6
سالی دا چووە مه‌دره‌سه و دوای
ته‌واو کردنی ده‌رس، چوو بو
ئاموزشگای خه‌له‌بانی، دوایی
ته‌واو کردنی ئه‌و ده‌وره‌یه،
چه‌ند ساڵیک له نیرویی هه‌وایی
ئه‌رته‌ش دا ماویه‌وه.
له سه‌ره‌تاکانی
هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی
، هاوری مه‌حه‌مه‌د وه‌ک
خه‌له‌بانیکی نیروی هه‌وایی له
نیو پایه‌گاکانی ئه‌رتش دا کاری
ده‌کرد، زۆر زوو په‌ی به
جه‌نایه‌ته‌کان و زوڵم و زۆری کار
به ده‌ستانی رژیمی دژی به
شه‌ری ج.ا برد ، و بۆی ده‌رکه‌وت
که رژیمی ج.ا دژی خه‌ڵکی فەقیر و
هه‌ژار و بی دیفاعه و روژانه،
خوینی ده‌یان و سه دان کەس لە
خه‌لکی به‌ش مه ینه‌تی ناو
کۆمه‌ڵگا لە پێناو بەرژەوەندی
چینی سەرمایەدار وداسەپاندنی
دەسەڵاتی رەشی خۆی و جێگیرکردنی
دواکەوتویی وکۆنەپەرەستی ، دەرێژی
. هەر بۆیە بە ناسێنی ناوەرۆکی
ئەو رژیمە ، بۆ ئەوەی نەبێتە
ئامرازی سەرکۆتی خەڵکی ئازادیخواز
، ریزەکانی ئه‌رته‌شی به جی
هیشت و گرایەوە ئاواییەکەی
خویان.
هاوری مه‌حه‌مه‌د
که وه‌ک شۆرشگیریکی هه‌ڵسووراو
روژ له گه‌ڵ روژ زیاتر بۆ بردنە
سەری وشیاری سیاسی خوی هه وڵی
ده‌دا، بیرکردنەوە لە ژیانی خەڵکی
زەحمەتکیش و چەوساوە و بینینی
مه‌ینه‌تیه‌کانی ژیانی رۆژانه ی
کۆمه‌ڵانی بی به ش و چه‌وساوه ،
خولیای خەبات وتێکۆشان لە گەڵ
بێعداڵەتی و چەوسانەوە وکۆتایی
هێنان بەو وەزعەی لە مێشکی دا
پەرە پێدا ، ورق و بێزاری له‌م
نیزامه زاڵمانە لە دەرونیدا
پەرەی سەند .
له‌م ده‌ورانه‌دا
هاوری مه‌حه‌مه‌د له گه ل
کومونیستی شۆرشگێر و سیمای
ناسراوی ناوچه‌ی کامیاران، هاوری
گیانبه‌ختکردوو عه‌بدولای
په‌رویزی ئاشنا ده‌بی و
په‌یوه‌ندی زیاتری خوی له گه‌ل
ژنان و پیاوانی شۆرشگیر و
زه‌حمه‌تیکش ئه‌و ناوچه‌یه
قووڵتر و قایم تر ده‌کات.
به ده‌ست پێکردنی
هه‌ڵسوورانی ئاشکرای کۆمه‌ڵه له
ناوچه‌ی کامیاراندا، هاوری
مه‌حه‌مه‌د په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ
کۆمه‌ڵه ده‌گریت وه‌ک که‌سیکی
هه‌ڵسووراوی کۆمه‌ڵه، له
به‌ره‌و پیش بردنی ئه‌رکه پی
سپیردراوه‌کانی ڵسوزانه
تێده‌کۆشی.
بو هاوری
مه‌حه‌مه‌د ئه‌م مه‌یدانه
تازه‌یه له فه‌عالییه‌ت و
هه‌ڵسوورانی،وه هه‌روه‌ها
په‌یوه‌ندی ئه‌و له گه‌ل هاوریی
گیان به‌خت کردوو عه‌بدوولای
په‌رویزی، گه‌وره‌ترین مه‌جالیک
بوو که وه‌ده‌ستی که‌وتبوو، وه
هه‌ر روژ زیاتر به یارمه‌تی
هاوری عه‌بدولا تیده‌کوشا تا
وشیاری سیاسی خوی به‌رێته سه‌ر و
له گه‌ل سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه
باشتر ئاشنا بی. هاوری مه‌حه‌مه‌د
ره‌حیم سالحی ده‌وری به‌رچاوی بوو
له خه‌بات و تێکوشانی خه‌ڵکی
ناوچه‌ی کامیاران و هه‌ر کات
هه‌لیکی بو ده‌ر ره‌خسا ده‌چوو
لایا‌ن و له گه‌ڵ ئه‌وان ده‌دوا
و رێنوینی ده‌کردن.
هاوری مه‌حه‌مه‌د
له دریژه ی ئه‌م خه‌باته‌دا بو
په‌ره‌پیدانی هه‌ڵسوورانی
شۆرشگیرانه، سالی 1360 پێوه‌ندی
به ریزی پێشمەرگەکانی
کۆمه‌ڵه‌وه ده‌گریت و دوای
تێپه‌رکردنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی نیزامی
له ئاموزشگای مه‌رکه‌زی
کومه‌له، ده‌چیته گوردانی شاهو.
هاوری مه‌حه‌مه‌د ره‌حیم له نیو
هاوریانی گوردانی شاهودا به هۆی
لێهاتوویی له باری نیزامیه‌وه و
هه‌روه‌ها پێوه‌ندی سه‌میمانه‌ی
له گه‌ل هاوسه‌نگه‌ره‌کانیدا له
ماوه‌یه‌کی که‌م دا ده‌بیته
هاورییەکی خوشه‌ویست. هاوری
مه‌حه‌مه‌د له زوربه‌ی
فه‌عالییه‌ته سیاسی و نیزامی
یه‌کانی گوردانی شاهو له
دوره‌یه‌دا به‌ش داری ده‌کا و
گه‌لیک دلسوزی و له خو بوردویی
له خۆ نیشان دا.
بە داخەوە رێکەوتی
١٨ی مانگی گۆڵانی ساڵی ١٣٦٤ لە
کاتی بەرپەرچدانەوەی هیرشی
هێزەکانی حیزبی دیموکرات بۆ سەر
پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە
بەزایەکانی نەرمەڵاس کەوتە بەر
گوللە و گیانی لە پێناو ئازادی
وسوسیالیسم دا بەخت کرد .
به گیان به‌خت
کردنی هاوری مه‌حه‌مه‌د ره‌حیمی
سالحی حیزبی ئێمه هاورییه‌کی
وشیارو دڵسۆز و زەحمەتکێشانی
ناوچەی کامیاران تێکۆشەریکی
خویان له ده‌ست دا. یادی به
دریژه‌دانی ریگای پر له شانازی،
ریز لی ده‌گرین.
یادی به‌رز و
رێگای پێروزی به‌رده‌وام بێت
|