به‌رز
وبه‌رێز بێت یادی كرێكاری وشیار و
خه‌باتكار هاورێ
مو‌سا ساعد په‌نا، ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
هاورێ موسای ساعید
په‌ناه ناسراو به "مو‌سا مارنجی"
ساڵی ١٣٤٦ له ئاوایی "مارنج"ی
سه‌ر به ناوچه‌ی كامیاران چاوی
به دنیا هه‌ڵ هێنا و هه‌ر له‌م
ئاواییه‌دا تا كه‌لاسی پێنج
ده‌رسی خوێند و پاشان بۆ
درێژه‌دان به‌خۆیندن، ره‌وانه‌ی
شاری سنه بوو. به‌ڵام كه‌م
داهاتی باوكی زیاتر له‌مه ئیزنی
خوێندنی پێ نه‌دا و هه‌ر بۆیه
به ناچار بۆ یارمه‌تی دانی باوكی
ودابینكردنی بژیوی خانه‌واده بۆ
ئاواییه‌كه‌یان گه‌ڕایه‌وه و پاش
ماوه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی كاركردن
چوو بۆ تاران و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌م
شاره ده‌ستی دایه كاری
جۆراوجۆر. گه‌ڕانه‌وه‌ی
مو‌سا له تاران هاوكات بوو له
گه‌ڵ جۆش و خرۆشی راپه‌رینی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له دژی رژیمی
په‌هله‌وی، هاورێ موسایش زۆر
چالاكانه له‌م اعتراز و
خۆپیشاندانانه‌دا به‌شداری كرد.
هاورێ مو‌سا ساڵی
٥٨ له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و
سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی
كرده رێنوێنی ژیانی
خه‌باتكارانه‌ی و هه‌ڵسوڕانیكی
سیاسی پڕ له گوڕ و تینی ده‌ست
پێكرد. له‌م ساڵه‌دا کۆماری
ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌ركوت
كردنی كۆمه‌ڵانی راپه‌ڕیوی
كوردستان، هێرشه جنیایه‌ت
كارانه‌كه‌ی ده‌ست پێكرد، وه
ئه‌و به‌شه له‌هاورێیان كه له
شاره‌كان دا مابوونه‌وه و له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌شكیلاتی
نهێنی كۆمه‌ڵه‌دا كاره‌كانیان
به‌رێوه ده‌برد، هه‌ڵسوڕاوانه‌تر
له‌جاران هاتنه مه‌یدان، یه‌ك
له‌وان هاورێ مو‌سا بوو، كه
سه‌ره‌ڕای فشاری بەکرێگیراوانی
رژیم و پێك هاتنی فه‌زای سه‌ركوت
و وه‌حشه‌ت، له‌شاردا كاره‌كانی
خۆی به‌ره‌و پێش ده‌برد.
هاوری مو‌سا ناچار
بوو كه ساڵی ٦٠ سه‌ر له‌نۆی بۆ
دابین كردنی بژیوی خانه‌واده
بچێته‌وه بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی
ئێران و بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌كێك
له كارخانه‌كانی تاران‌دا ده‌ستی
دایه كاركردن. له‌م كاته‌دا ئیتر
مو‌سا، كرێكارێكی وشیار و
خه‌باتكێڕ بوو كه له كۆڕی
كرێكاران دا به زمانێكی ساده
باسی له نابه‌رابه‌ری و
هه‌ڵاواردن ده‌كرد. كرێكارانی
ئه‌م كارخانه، له‌دڵه‌وه ئه‌م
هاورێیه‌یان خۆش ده‌ویست و
متمانه‌یان پێ ده‌كرد و گیر‌و
گرفته‌كانیان له‌گه‌ڵ دا
ده‌خستنه به‌ر باس كردن.
له‌كۆتایی به‌هاری
ساڵی ٦٢ دا كه‌هه‌ڵسوڕانی
خه‌باتگێڕانه‌ی هاورێ مو‌سا بۆ
بەکرێگیراوانی رژیم ناسرا بوو و
وێ ده‌چوو كه بیگرن،
بۆیە بە
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
پەیوەست بو و ئه‌م جاره له‌م
سه‌نگه‌ره‌وه و له مه‌یدانی
خه‌باتی چه‌كدارانه ، ته‌واوی
وزه و توانایی خۆی خسته گه‌ڕ.
زستانی ٦٢دا بوو
به ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی
ئیران و له به‌هاری ٦٣ وه‌ك
ده‌ستیاری كومیته‌ی به‌شی
"سورسور" له‌ناوچه‌ی كامیاران،
رێك خرا و له‌م مه‌یدانه‌ش دا زۆر
دڵسۆزانه تێده‌كۆشا.
ئه‌م هاورێ
خۆشه‌ویسته له زۆر شه‌ڕی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌دژی
هێزه سه‌ركوت كه‌ره‌كانی جمهوری
ئیسلامی به‌شداری كرد.
شه‌ڕه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه له به‌هاری ساڵی ٦٣
له‌ئاوایی " كه‌نۆڵان"
,
" شاخ شكێن"، ته‌فر وتوناكردنی
گروهی زه‌ربه‌تی كامیاران له
پاییزی ٦٣دا، چه‌ك كردنی پایگای
بەکرێگیراوانی رژیم له ئاوایی
"گۆڵچی یەر"، شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی
"قاڵقاڵی" له زستانی ساڵی ٦٤دا،
ئه‌و مه‌یدانانه بوون كه هاورێ
مو‌سا، فیداكاری و ئازایه‌تی و
وشیاری خۆی تێدا نواند. ئاخرین
مه‌سئوولییه‌تی هاورێ مو‌سا،
معاونه‌تی فه‌رمانده‌هی واحدێك
له‌هاورێیانی پێشمه‌رگه بوو.
سه‌رئه‌نجام ئه‌م
هاورێ وشیار و كۆڵنه‌ده‌ره
رێکەوتی ١٤ی رێبەندانی ساڵی ٦٤دا
له‌جه‌ریانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه
جەنایەت كاره‌كانی جمهوری ئیسلامی
له ئاوایی "گۆڵانە" له‌ناوچه‌ی
دیوانده‌ره، كه‌وته به‌ر
گولله‌ی و
له پیناو ئامانجی
رزگاری به خشیدا
گیانی
ئازیزی به خت کرد.
نه‌مری
بۆ یادی ئازیزی و سه‌ركه‌وتن بو
ریبازه‌كه‌ی
|