|
به‌رز و به‌ریز بێت یادی كریكاری
وشیار و خه‌باتكار پیشمه‌رگه‌ی
فیدكاری كۆمه‌ڵه هاورێ مو‌سا
وه‌لی لوو
هاوری مو‌سا له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشیدا له به‌شی
ئه‌نزه‌لی شیمالی كوردستان له
دایك بوو. سه‌رده‌می منداڵی له
هه‌ژاری و بێ به‌شی دا تێپه‌رِ
كرد و نه‌یتوانی بچێت بۆ
مه‌دره‌سه. هاوری مو‌سا بۆ
یارمه‌تی دان به دابین كردنی
بژیوی خانه‌وده‌كه‌ی له مندالی
یه‌وه ده‌ستی دایه كاری شوانی و
كریكاری له ئاوایی دا و دوواتر
ده‌ستی دایه كریكاری له شوێنه
جۆر به جۆره‌كان و بو شاره‌كان
چوو.
جار ئه‌م پرسیاره‌ی بۆ ده‌هاته
گۆرِێ
كه بۆچی ئیمه شه‌و رۆژ كار
ده‌كه‌ین و ره‌نج ده‌كیشین به‌ڵام
كه‌سانی دیكه هه‌مه‌ره‌ی كارمان
بۆ خۆیان ده‌به‌ن و به‌م شیوه‌یه
ئیمه موحتاجی نانی شه‌ومان
ده‌مێنیته‌وه؟ ئایا جیهان
هه‌میشه هه‌روا بووه و هه‌ر واش
ده‌مێنیته‌وه؟ رێگا چاره چییه؟
هاورێ مو‌سا له گه‌رِان
به شوێنی وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیارانه‌دا ته‌نیا یه‌ك وه‌ڵامی
بینی یه‌وه: خه‌باتی
یه‌كگرتووانه بۆ له نیو بردنی
ئه‌م نه‌زم و نیزامه و به‌رپا
كردنی جیهانیكی نوێ و ئازاد و
به‌رابه‌ر. وه له‌م په‌یوه‌ندی
یه‌دا بوو كه له هاوینی ساڵی ٦٣
دا هاته نیو ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له‌وه.
بوون به پیشمه‌رگه بۆ مو‌سا به
مانای ده‌ست پیكردنی ده‌ورانی كی
نوێ له ژیانی بوو... ده‌ورانیك
كه تێیدا له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا
نووسین و خوێندنه‌وه فێر بوو و
ئه‌وسا زیاتر له گه‌ل سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كومه‌له و حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران ئاشنا بوو و
زانستی سیاسی و چینایه‌تی خۆی
بووه سه‌رێ.
ئازایه‌تی و فیداكاری له
مه‌یدانی شه‌رِی
چه‌كدارانه‌دا و ته‌نانه‌ت و
دڵسۆزی له گه‌ل زه‌حمه‌تكیشاندا،
هاورێ موسای كرد بووه خوشه‌ویست
و جی متمانه. كۆمه‌لانی خه‌لك
له‌دله‌وه خۆشیان ده‌ویست و به
عه‌لاقه‌وه گوێیان بۆ قسه‌كانی
راده‌گرت.
شه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه‌كانی
گوردانی ٢٢ی ورمێی له زستانی
ساڵی ٦٣ و به‌هاری ساڵی ٦٤ دا،
مه‌یدانی ئازایه‌تی و فیداكاری
ئه‌م هاورێ خۆشه‌ویسته بوون. له
ئاخر و ئۆخۆری ساڵی ٦٤ له گه‌ڵ
هاورێیانی گوردانی ٢٢ی ورمێ بۆ
ئه‌نجام دانی مه‌ئموورییه‌تی
ته‌شكیلاتی بۆ یه‌كیك له
مقه‌ره‌كانی ناوه‌ند كۆمه‌له
به‌رِێ
كرا و له‌ویش به دلسۆزی و له‌خۆ
بوردوویی ئه‌ركه شورشگیرانه‌كانی
خۆی به‌ره‌وپیش برد.
به داخه‌وه ئه‌م هاوری
خۆشه‌ویسته له رۆژی ٢٢ی ئابانی
ساڵی ٦٤ دا له‌جه‌ره‌یانی شه‌ری
حیزبی دیموكرات له‌گه‌ل كومه‌له
له‌شیمالی كوردستانی گیانی به‌خت
كرد و به‌م شیوه حیزبی ئیمه
پیشمه‌رگه‌یه‌كی فیداكار و
شۆرشكیری خوی له ده‌ست دا و
زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانیش له
یارو یاوه‌ریكی دلسوز و
نه‌سره‌وتوویان دابرِان.
به‌رز و به‌ریز بی یادی هاوری
مووسایی وه‌لی پوور پیشمه‌رگه
وه‌فادار به ئامانجه
به‌رزه‌كانی شورشی كریكاران وبی
به‌شان!
|