به‌رز و به‌رێز بێت یادی کادری
وشیار وپێشمەگەی تێکۆشەری کۆمەڵە
هاورێ مسته‌فا بێكه‌س ناسراو به
ته‌كش
ناوی هاوری مستەفا بێ كه‌س كه
به تەکش ده‌ناسرا، بو به‌شیكی
زور له زه‌حمه‌تكیشانی ژاوه‌رو و
به‌شی ساراڵ ئاشنا و خوشه‌ویسته.
هاوری مسته‌فا سالی ١٣٣٥ له
کۆشی خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیشی شاری سنه‌دا له‌دایك
بووە. هیشتا تازه‌لاو بوو كه
دژوارترین و سه‌خت ترین ژیان
به‌سه‌ر مالیاندا سه‌پا. باوكی
كه به دریژایی ژیانی بو ده‌ست
خستنی بژیوی ژیان كاری كردبوو،
ئه وکات
به
نه‌خوشی و
بی ئیختیاری
له‌سوچی مال دا كه‌وتبوو.
تاقه هیوای خیزانی مال ، كاك
مسته‌فا بوو. هاوری مسته‌فا
لاویكی ١٥ ساڵه له ژیر قورسایی
ئه‌م وه‌زعه تاله‌دا بو
دابین کردنی
گوه‌زرانی بنەمالەکەیان دەستی
دایە کار کردن .
ئه وئازیزه
له‌ده‌س فروشی و شاگردیی یه‌وه
بگره هه‌تا سه‌خت ترین كاری
كرد
. به
هوی
مه‌تانه‌ت و وریایی و ماندوویی
نه‌ناسی له‌راده به‌ده‌ریه‌وه،
هه‌م لە شوێنی له‌ناو كریكاراندا
خوشه‌ویست بوو وه هه‌م لای
خه‌لكی گه‌ره‌ك رێزیكی تایبه‌تیان
لێ ده‌گرت.
هاوری مسته‌فا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
كه باری
قوسی
گوزه‌رانی خانه‌واده‌ی
ده‌چه‌رخاندن
، چونه
مه‌دره‌سه
شی له بیرنه کرد
و ده‌رسی
خوێند‌و
پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی
ده‌بیرستان شوغلی موعه‌لیمی ی
هه‌لبژاردو له یەکێک لە
ئاواییەکانی به‌شی سارال بوو به
موعه‌لیم.
هاوری مسته‌فا له‌و سه‌رده‌مه
له ژیانیدا ته‌نیا موعه‌لیمی
مندالان له‌مه‌دره‌سه
نه‌بوو،ئه‌و سته‌می چینایه‌تی
ئه‌م نیزامه‌ی ده‌ناسی. ئه‌وه‌ی
ده‌زانی كه كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان له‌دژی ئه‌م
وه‌زعه ده‌بی وشیاری خۆیان بەرنە
سەر و یه‌كگرتوانه خه‌بات بكه‌ن.
بێ وچان لەو بوارەدا تێدەکۆشا
ولە کۆر و کۆمەڵە کرێکارییەکاندا
توی وشیاری بڵاو دەکردەوە و
ئەوانی بۆ خەبات لە دژی نیزامی
ناعادڵانەی سەرمایەداری هان دەدا
، هەر بۆیە به‌دوای ماوه‌یه‌كی
كورت دا له‌دڵی زه‌حمه‌تكیشاندا
جیی كرده‌وه‌و ته‌نانه‌ت
ماوه یه کیش
كه‌لاسی شه‌وانه‌ی بۆ گه‌وره
ساڵان دانا
که
زۆر جار قسه‌و باسی سیاسی گه‌رم
ده‌بوو.
پیش قیام له‌گه‌ل هاوری یانی
كومه‌له په‌یوه‌ندی گرت و زیاتر
له‌گه‌ل خه‌باتی سیاسی تیكه‌لاو
بوو.
راپەرێنی شکۆداری کۆمەڵانی خەڵکی
ئێران لەدژی رژیمی دیکتاتۆری شا
ئەو مەیدانە بوو کە هاورێ مستەفا
بە گەرمی بەشداری تێدا کرد و له
ریزی پیشه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته‌دا
هه‌ڵسووراوانه لە متینگ و
خۆپیشاندانەکاندا به‌شداری كرد و
وەک تێکۆشەریکی وشیار لە
سازماندان و رێکخستنی خەباتی
خەڵکی شاری سنە دەوری گێرا .
كاتیك ج.ا هاته سه‌ركار، ئه‌ویش
له‌زومره‌ی ئه‌و تێکۆشەرانه بوو
كه بوناساندنی ناوەرۆکی دژی
ئینسانی وکۆنەپەرەستانەی ئه‌م
رژیمه به خه‌لك و پیویستی ی
دریژه‌دان بە خه‌بات، گه‌لیك
هه‌ڵسوورانی له‌خۆی نیشاندا.
له‌جه‌ریانی نه‌وروزی خویناوی
سنه‌دا یه‌كیك له‌به‌شدارانی
جه‌سووری ئه‌و خه‌باته بوو.
له‌باقی مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی
شۆرشگیرانه و جه‌ماوه‌ریی وه‌ك
رێ پیوانی میژوویی خه‌لكی سنه
به‌ره‌و مه‌ریوان چالاكانه
به‌شدار بوو. كاتیك ج.ا هیرشی
كرده سه‌ر كوردستان، چه‌كدارانه
له‌ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا له به‌رانبه‌ر ئه‌و
هیرشه‌ی رژیم دا موقاوه‌مه‌تی
كرد. به‌دوای یه‌كه‌م پاشه‌كشه‌ی
هیزه‌كانی ج.ا وگرتنه‌وه‌ی
شاره‌كان له‌لایه‌ن هێزی
پێشمه‌رگه و خه‌ڵكه‌وه هاوری
مسته‌فا له‌شاردا دریژه‌ی
به‌هه‌لسووراوان دا وه كاتیكیش
ج.ا سه‌ر له‌نوی هیرش كرده‌وه،
به رینوینی ته‌شكیلات له‌شار
مایه‌وه‌و له‌به‌شی نه‌هینی دا
كاری ده‌كرد.
ئه‌م ده‌وره له‌هه‌ڵسوورانی
هاورێ مسته‌فا زوری نه‌خایاندو
به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له‌لایه‌ن
جاسوسانی ج.ا یه‌وه ناسرا،
له‌شار هاته ده‌ر و به‌ریزی
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی په‌یوه‌ست
بوو. هاوری مسته‌فا هه‌ر له‌سه‌ر
ره‌وتی خه‌باتكارانه‌ی پیشوو و،
شیلگیرتر و وشیارتر له‌جاران
دریژه‌ی به‌هه‌ڵسووران دا.
له‌ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی دا
له‌زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ته‌شكیلات
دا كاری كرد.
له دریژه‌ی كار وهه‌لسوورانی دا
ببووه كادریكی به توانای حیزبی
كومونیستی ئیران كارنامه‌ی
تیكوشانی هاوری ته‌كش بێكه‌س
لیواولیو لە راوه‌ستاویی وتێكۆشان
بۆ وه‌دی هێنانی ئاواته
خنكیندراوه‌كانی كرێكاران و
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش.
چ ئه‌و سه‌رده‌مه‌كه ئه‌ندامی
كومیته‌ی رووستایی ناوچه‌ی سنه
بوو وه چ ئه‌و كاته‌ی ئه‌ندامی
كومیته بەشی ساراڵ بوو، چ ئه‌و
ده‌ورانه‌ی مه‌سئوولی سیاسی
په‌لیك له پیشمه‌رگه‌كانی
گوردانی شوان بوو وه چ دوایین
مه‌سئوولییه‌تیك كه مه‌سئوولی
ده‌سته‌ی سازمانده‌ی ساراڵ بوو،
وه‌ك خه‌باتكاریكی تیكوشه‌ری ریی
رزگاری كومه‌لانی كریكار و به‌ش
مه‌ینه‌ت بوو.
به‌داخه‌وه ئه‌م خوشه‌ویسته‌مان
ریكه‌وتی ٢٥ی مانگی بەفرانباری
سالی ١٣٦٤ له‌ئاوایی ٭ده‌ره‌ویانی
فارس٭ له‌گه‌ل واحدیك له‌هاوری
یانی پیشمه‌رگه ده‌كه‌ویته
كه‌مینی جه‌لادانی ج.ا و گیانی
له پیناو ئامانجی به‌رزیدا به‌خت
ده‌كا.
یادی هاوری مستەفا بی كه‌س
به‌دریژه‌دانی ریگای ریز لی
ده‌گرین
|