|
بژی یادی هاورێی نادری ساعد
په‌نا، پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاورێ "نادری ساعد په‌نا" له
ساڵی ١٣٤٣دا له‌كۆشی
بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاریی شاری
سنه‌دا له‌دایك بوو. ئه‌وه‌ی وه‌ك
بیره‌وه‌ری سه‌رده‌می مناڵی بۆ
هاورێ نادر مابووه‌وه
رابردوویه‌كی پڕ له‌تاڵی
ومه‌ینه‌ت بوو. ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی
بژیوی خانه‌واده‌كه‌یان هێزی كاری
باوكی بوو كه به چه‌رمه‌سه‌رێ
له‌بازاری كاردا ده‌یفرۆشت و
ژیانێكی مه‌مره مه‌ژی پێ دابین
ده‌كرد.
زۆر ئاوات و ئاره‌زوو له‌ده‌روونی
دا سه‌ریان هه‌ڵ ده‌دا، به‌ڵام
هه‌روا به‌ناكامی به هیچ كامیان
نه‌ده‌گه‌یشت. هه‌ر ئه‌م هه‌ل و
مه‌رجه بوو كه له سه‌ره‌تای
ته‌مه‌نیه‌وه بناغه‌ی قینێكی
چینایه‌تی ده‌رحه‌ق به‌م شێوه
گوزه‌ران و
نیزامه
له‌دڵی دا داڕێژرا. به‌م حاڵه‌وه
چووه مه‌دره‌سه و ده‌ستی
به‌ده‌رس خوێندن كرد.
هاورێ نادر هێشتا تازه‌لاو بوو
كه‌بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
له‌دژی رژیمی شا ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌م رۆڵه كرێكاره‌ش كه گه‌ڵێك
له‌هیوا و ئاواته‌كانی له
چوارچێوه‌ی ئه‌م نیزامه‌دا خنكا
بوون، به هیوا به دوا رۆژێكی
رووناك، وه‌ك
زوریک له هاولاسه کانی
به گه‌رمی به‌شداری ئه‌و
خه‌باته‌ی كرد، به‌ڵام به شوێن
قیام ٥٧ و هاتنه سه‌ركاری ج.ا و
هێرش كردنی ئه‌و رژیمه نگریسه‌ی
سه‌رمایه‌داری بۆ سه‌ر
ده‌سكه‌وته‌كانی قیام، تێگه‌یی
كه له ژێر سێبه‌ری ئه‌م
حكوومه‌ته‌شدا به‌ش مه‌ینه‌تانی
كومه‌ل ناتوانن بحه‌سێنه‌وه.
سیمای ئاشنا وخۆشه‌ویستی هاورێ
نادر له‌ناو هاوكلاسی یه‌كانی دا
جێگایه‌كی تایبه‌تی كردبووه،
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش به پیلانی
عاملینی رژیم له‌مه‌دره‌سه
ده‌ركرا ودوایی له مه‌دره‌سه‌ی
شه‌وانه‌دا ده‌ستی به‌ده‌رس
خۆیندن كرده‌وه. دوای ماوه‌یه‌ك
هه‌ڵسووران به‌م شێوه، چووه ناو
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی
په‌یكار، وه ئه‌مه هاوكات بوو
له‌گه‌ڵ بوحرانی ناو ته‌شكیلاتی
ئه‌و سازمانه، به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌وه كه هاورێ نادر ئاسۆیه‌كی
رۆشنی له‌مانه‌وه له‌ناو ئه‌و
سازمانه‌دا نه‌ده‌دی، گه‌رایه‌وه
ناو شار و سه‌ر له‌نۆی، وه‌ك
پێشوو له‌دژی رژیم تێهه‌ڵچووه.
هه‌ر بۆیه‌ش زستانی ٦١ له شار
هاته‌ده‌ر و به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
هاورێ "نادری ساعد په‌نا"
له‌به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌ركه‌كانی
دا تێده‌كۆشا. ئه‌و كاته
كه‌ده‌چووه ناو خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكیش به‌زمانێكی شیرین
ته‌بلیغی ئامانج و ڕێبازی
كومونیزمی ده‌كرد و له‌مه‌یدانی
نیزامیش دا خاوه‌ن جساره‌ت و
له‌خۆ بردوویی بوو. له زۆر
عه‌مه‌لیاتی جاده‌ی مه‌ریوان-
سنه، ژاوه‌رۆ و گه‌ڵاته‌رزان دا
به‌شدار بوو. جارێك له‌گرتنی
مقه‌ڕی دوژمن له "نجێ" به
تووندی بڕیندار بوو، وه دوای
سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی
هه‌روا شێلگیر له‌سه‌ر كاره‌كانی
به‌رده‌وام
بوو. ساڵی ٦٣ بۆ ماموری یه‌تێك
له‌گه‌ڵ واحدێك له‌هاورێیانی
پێشمه‌رگه چوه شیمالی كوردستان
و له‌وێش به‌باشی و به ئێمان به
رێبازی له‌جێ به‌جێ كردنی
ئه‌ركه‌كانی دا تێده‌كۆشا.
به‌داخه‌وه رۆژی ١٣ی
فه‌روه‌ردینی ٦٤ له جه‌ره‌یانی
شه‌ری حیزبی دیموكرات له‌گه‌ل
كومه‌له له پشت ئاوایی
"كه‌نده‌ل"ی ناوچه‌ی بانه به
برینداری ئه‌سیر كرا وپاشان گیانی
به‌خت كرد.
یادی هاورێ نادری ساعد په‌نا
له‌ناودڵی هاورێیانی دازیندووه. |