|
به‌یادی هاورێ كۆمۆنیست و
هاوسه‌نگه‌ری شورشگیر
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه،
ناسكه فه‌تحی ناسراو به گوڵاڵه
هاورێ ناسكێ یه‌كێك له هه‌وه‌لێن
ژنانی ناوچه‌ی دیوانده‌ره بوو
كه به‌ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له په‌یوه‌ست بوو.
ئه و
له‌خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی
ئاوایی كه‌چه‌گومه
د
له مه‌سیری جاده‌ی بیجار- تكاب
دا له دایك بووه و وه‌ك
هه‌ر منداڵه زه‌حمه‌تكێشیك ژیانی
له‌گه‌ڵ فه‌قیری وبێ به‌شی
تێكه‌ڵاو بوو. هاورێ ناسكێ هه‌ر
له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه ده‌ستی
دایه كاری تاقه‌ت بروكێن و
كارگه‌ی قاڵی بافی شوێنی كار بوو.
گوێ را‌گرتن له به‌رنامه‌كانی
رادیو و ئاشنایی له گه‌ڵ
هاورێیانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له،
بووه هۆی ئه‌وه كه هه‌ر چی
زۆرتر سه‌رچاوه‌ی فه‌قیری و بێ
به‌شی، كاری تاقه‌ت پڕوكێن وبێ
سه‌وادی خۆی و زه‌حمه‌تكێشان،
یانی نیزامی چه‌وسێنه‌ری
سه‌رمایه‌داری بناسی و له
كومه‌ڵه وه‌ك ته‌شكیلاتیکی
شورشگێر، كه پارێزه‌ری قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانه، نزیكتر بێته‌وه
وه وشیارانه له كومه‌له و
سیاسه‌ته‌كانی پشتیوانی بكات.
پاییزی ساڵی ٦١ له‌گه‌ڵ كومیته‌ی
به‌شی هه‌وه‌توو- قه‌ره
ته‌وه‌ره، ته‌ماسی گرت وداوای
كرد كه ئه‌ركی پێ بسپێرن. له‌م
په‌یوه‌نده‌دا ئه‌ركی
بڵاوكردنه‌وه‌ی خبرنامه
ونه‌شریاتی كۆمه‌ڵه و كۆ
كردنه‌وه‌ی یارمه‌تی یان پێ
سپارد. هاورێ ناسكێ ئه‌م
ئه‌ركانه‌ی به باشی و شێلگێرانه
به‌رێوه ده‌برد.
مانگی به‌همه‌ن ساڵی ٦٢ دا كاتێك
كه هاورێیانی گوردانی كاوه بۆ
جه‌وله چووبوونه ئاوایی
كه‌چه‌گومه‌د ، له‌گه‌ڵ هاروێێانی
پێشمه‌رگه بۆ مه‌ركه‌زی ئامووزشی
پێشمه‌رگه‌یه‌تی وه‌رێ كه‌وت. پاش
ته‌واو بوونی ده‌وه‌ری ئامووزشی
له‌گوردانی كاوه سازمان دراو
پاشان له گه‌ڵ واحدیك له
پێشمه‌رگه‌كان بۆ ناوچه‌ی بانه
چوو و به شوور و شه وقیکی
زۆره‌وه به‌ره‌پیری ئه‌م
مه‌ئموورییه‌ته چوو وه
ئه‌ركه‌كانی به باشترین شێوه جێ
به جێ ده‌كرد. پاش ماوه‌یه‌ك بۆ
ناوچه‌ی دیوانده‌ره گه‌ڕایه‌وه
و هه‌ڵسورانی خۆی له‌م ناوچه‌دا
درێژه‌پێ دا. هاروێ ناسكی زۆر زوو
ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان
په‌یوه‌ند بگرێ. له‌جه‌وڵه‌كان
دا له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان به
تایبه‌ت ژنان و كچانی ئاوای سه
باره ت به رێگای رزگاربونیان
قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن.
زستانی ساڵی ٦٣ كاتێک كه بۆ
هه‌وه‌لین جار وه‌ك
پیشمه‌رگه‌كه‌یك بۆ
ئاواییه‌كه‌یان ده‌گه‌رایه‌وه،
زه‌حمه‌تكیشان له ژن و پیاو
وپیر و منداڵه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی
ئاوایی چاوه‌ری ێ كچه‌كه‌یان
ناسكی بوون. كاتێک كه له ناو
سه‌فی هاروێیاندا چاویان به
ناسكی كه‌وت، بۆ لای چوون و له
حاڵیكدا كه فرمێسكی شادی
روومه‌تیانی ته‌ڕ كردبوو، له
باوه‌شیان ده‌رگرت. هاورێ ناسكی
ده‌یگووت: به‌راستی خه‌بات كردن
له ریزی پیشمه رگه‌كانی
كومه‌له‌دا بۆ رزگاری كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان، بۆ من جێگای
شانازی یه.
سه‌رئه‌نجام هاورێ ناسكێ فه‌تحی
ناسراو به گۆڵاڵه له تێك
هه‌ڵچوونێك دا له گه‌ڵ هیزه‌كانی
حیزبی دیموكرات له جنووبی
كوردستان، رۆژی ١١ی فه‌روه‌ردینی
ساڵی ١٣٦٤ گیانی له رێگای رزگاری
كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان وه له
رێگای دفاع له ده‌سكه‌وته‌كانی
شوڕشی كوردستان دا فیداكرد و
چووه ریزی گیان به‌خت كردوانی
رێگای سووری سوسیالیزم
به درێژه دان به‌رێگایه‌كی رێز
له یادی ئه‌م هاورێ
خۆشه‌ویسته‌مان ده‌گرێن
|