|
به‌رز وبه‌رێز بێ یادی هاورێ
نه‌سرینی حه‌سه‌ن خاڵی
پیشمه‌رگه‌ی وشیار ودڵسۆزی
كۆمه‌ڵه
هاورێ نه‌سرینی حه‌سه‌ن خاڵی له
ساڵی ١٣٤٣ دا له‌شاری مهاباد له
دایك بوو. هه‌ر له‌و شاره چوو،
مه‌دره‌سه و له جه‌ریانی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ساڵه‌كانی
٥٦-٥٧ دا له‌گه‌ڵ مه‌ساییلی سیاسی
تیكه‌لاو بوو و هه‌ڵسووراوانه
له ته‌واوی خۆپیشاندان و متینگ و
به گشتی خه‌باتی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئه‌و شاره له دژی رژیمی
په‌هله‌وی به‌شداری كرد.
له‌جه‌ریانی قیامی ٥٧دا گه‌لێك
ده‌رسی به نرخی تێكۆشان فێر بوو
و له‌گه‌ل عیلمی ماركسیزم ئاشنا
بوو و ساڵی ٥٩ ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ
ته‌شكیلات كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی
گرت وه به‌شێوه‌ی نهێنی له
په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌دا
ده‌ستی به‌كار كرد و له
ته‌شكیلاتی ناوشاردا سازمان درا.
به‌شوور وشه‌وقه‌وه ئه‌ركه پی
سپێردراوه‌كانی خوی به‌رێوه
ده‌برد و به‌رده‌وامیش له بردنه
سه‌ری پله‌ی وشیاری سیاسی
چینایه‌تی خۆیدا تێده‌كۆشا. دوای
ماوه‌یه‌ك كاركردن هاورێ نه‌سرین
له‌لایه‌ن جاسوسه‌كان و
سه‌ركوتگه‌رانی جمهوری ئیسلامی
یه‌وه كه‌وته ژێر چاودێری
وته‌عقیب، وه چه‌ندین جار
ویستیان بیگرن كه بۆیان
نه‌گونجا.
سه‌رئه‌نجام به‌هۆی شناسایی كرانی
یه‌وه درێژه‌ی كار له شاردا بۆی
موکین نه‌ماو به‌ڕیزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. له سه‌ره‌تادا
له‌گوردانی ٢٤ی مهاباد سازمان
درا. له‌م مه‌یدانه‌ش له خه‌باتی
شورشگیرانه‌دا شێلگیر و
لیبراوکاری خوی ده ست پیکرد وله
گه‌ڵ هاوڕی یانی په‌یوه‌ندی نیزیك
و گه‌رمی دامه زراند. له
جه‌ریانی جه‌وله‌ی
پیشمه‌رگه‌كانداله‌ناوچه‌ی
مهاباد، بۆ ته‌بلیغ له‌ناو
زه‌حمه‌تكیشان دا تێكۆشه‌روبه
ده‌ربه‌ست بوو. هه‌میشه به شوور
وشه‌وقه‌وه به پێشوازی
كاره‌كانه‌وه ده‌چوو.
له‌مه‌یدانی كاروباری هونه‌ریش دا
ده‌ست وپه‌نجه‌ی هاورێ نه‌سرین
نقاشی ی جوان و به‌هه‌ستی
ده‌خوڵقاند.
سه‌ره‌تای پاییزی ٦٤ له‌گوردانی
٢٢ی ورمێ دا سازمان درا،
به‌وره‌یه‌كی به‌رز و
ئیراده‌یه‌كی پته‌وه‌وه بۆ كار
له‌ناو زه‌حمه‌تكیشان شیمالی
كوردستان خۆی ئاماده ده‌كرد.
له‌و ماوه كورته‌دا كه له‌گه‌ڵ
هاورێ یانی گوردانی ٢٢ ورمێ بوو
ماندووی نه‌ناسی و دڵسۆزی خۆی
له‌پێناو ته‌شكیلات و
زه‌حمه‌تكیشاندا ده‌رخستبوو.
به‌داخه‌وه هاورێ نه‌سرین له
جه‌ریانی پیلانی حیزبی دیموكرات
دا رۆژی ٢٨ی ئابانی ٦٤ له
مه‌رگه‌وه‌ری شیمالی كوردستان له
پیناوئازادی سوسیالیزم دا گیانی
به‌خت كرد.
یادی هاوری ئه‌سرین ی حه‌سه‌ن
خاڵی به درێژه‌دان به رێگای
پێرۆزی ڕێز لێ ده‌گرین.
|