به‌رێز بێ یادی هاورێ عومه‌ری
محەمه‌دی ناسراو به
عومه‌ری حاجی غه‌فوور
پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگیر و جه‌سووری
کۆمه‌ڵه
ئه‌و کەسانه‌ی له
نزیکه‌وه هاورێ عومه‌ر یان
ده‌ناسی، هه‌رگیز یادی ئه‌و
خۆشه‌ویسته له بیر ناکه‌ن هاورێ
عومه‌ر له‌و کاته‌وه که هەستی
بە بێعەداڵەتی وهەڵاواردن لە
کۆمەڵگای سەرمایەداری دا کرد و
کومونیزمی وه‌ک زانستی رزگاری
به‌خشی کرێکاران و کۆمه‌ڵانی
زه‌حمه‌تکیش ناسی، وه‌ک رێبواریکی
شێلگیری ئه‌و ریبازه بی وچان بۆ
وه‌دی هێنانی ئامانجی به‌ش
مه‌ینه‌تان تێکۆشا، کاک عومه‌ر
یار و یاوه‌ری زه‌حمه‌تکیشان و
روڵه‌یه‌کی فیداکار و کومونیستیکی
جه‌سووری روژی سه‌خله‌ت بوو.
هاوری عومه‌ر
محەمه‌دی سالی 1338 له ئاوایی
له‌گز له به‌شی چومی مجید خان
له دایک بووە.
باوکی کاک عومه‌ر
له ماوه‌ی ژیانیدا له ده‌س
زوڵم و زۆری ده‌ره‌به‌گه‌کان
چەند جار مەجبور کرا شوێنی ژیانی
بگۆری ، لەئاکامدا چوونه ئاوایی
میراوا له نزیک شاری بوکان ولەوی
نیشتە جێ بوون ، هاوری عومەر له‌و
ئاواییە چووه مه‌ده‌رسه و له
ده‌ورانی خویندنیدا خویندکاریکی
وریا و زیرک بوو.
لە گەڵ دەسپێکردنی
جوڵانەوەی جه‌ماوره‌یی له دژی
رژیمی په‌هله‌وی، وەک لاوێکی
ئازادیخواز بوو بە یه‌کیک له
هه‌ڵسوراوانی ئه‌و خه‌باته . به
تایبه‌ت له سازمان دان و
خروشاندنی کرێکاران و
زه‌حمه‌تکیشاندا ده‌وری به‌رچاوی
هه‌بوو.
له‌و سه‌ر
ده‌مه‌دا بوو که به دڵسوزیی
یه‌کی تایبه‌تی یه‌وه سه‌ری له
زوربه‌ی بنە ماڵه کرێکاری وکەم
داهاتەکانی ئاوایی میراوا هه‌ڵ
ده‌هێناو سه‌باره‌ت به به‌شداری
له خه‌بات بۆ وه‌دس هینانی
مافه‌کانیان قسه‌ی بو ده‌کردن.
ئه‌و نزیکی و
دڵسوزییه له گه‌ڵ ماڵه
هه‌ژاره‌کانی میراوا، ئه‌وی
کردبوه خوشه‌وییستیان و
متمانه‌یان پیده‌کرد. کاتی قیامی
سالی 57 ده‌ستی پیکرد، له
جه‌ریانی خه‌باتی زه‌حمه‌تکیشانی
میراوا بو وه‌رگرتنی وامی بی‌کاری
و کیشانی به‌رق، وه‌ک سیمایه‌کی
ریبه‌ر ده‌وری گیراو هینده‌ی تریش
له ناو دڵی زه‌حمه‌تکیشاندا جیی
کرده‌وه و متمانه‌ی ئه‌وانی بۆ
لای خۆی راکیشا.
له گه‌ل یه‌که‌م
هیرشی رژیم بو سه‌ر کوردستان له
په‌یوه‌ند له گه‌ڵ کٶمه‌ڵه له
ناو شاری بوکان دریژه‌ی به
هه‌ڵسووران دا.
کاتیک شاری بۆکان
که‌وته ده‌ستی پێشمه‌رگه و
خه‌ڵکی شۆرشگیر، هاوری عومه‌ر له
بیهداری بوکان ده‌ستی به کار کرد
و هه‌ر وه‌ک جاران پیوه‌ندی خۆی
له گه‌ڵ کرێکاران و
زه‌حمه‌تکیشان پته‌وتر ده‌کرد.
کاتیک له مانگی
خەمانانی سالی 60 دا شاری بۆکان
له لایان رژیمه‌وه داگیر
کرایه‌وه، هاوری عومەر له شار
ماوه‌یه و له گه‌ره‌کی
کریکارنشینی میراوا دا له
پیوه‌ند له گه‌ل ته‌شکیلات دا
سازمان درا.
خۆی له سه‌رتای
لاوییه‌وه له و گه‌ره‌که
گه‌وره بووبوو. خه‌ڵکی گه‌ره‌ک
به باشی ده‌یانناسی و خوشیان
ده‌ویست.
به‌ڵام کاری
شۆرشگیرانه‌ی ئه‌و روله
کومونیسته له شاردا زیاتر له
چوار مانگی نه‌خایاند و به‌هوی
ئه‌وه‌یکه بو دوژمن ناسرا بوو،
له شار هاته ده‌ر و به ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
له سه‌ره‌تای
پێشمه‌رگا‌یتیه‌وه له ناوچه
بوکان وه‌ک پزشکیار سازمان درا.
له برێوە بردنی کاره‌که‌ی خۆیدا
جدی و ڵسوز بوو.
هاوری یانی له
بیریانه که له دژوارترین هه‌ل
و مه‌رج دا کاتیک برینداریکی
ده‌چووبه‌ر ده‌ست، له‌و په‌ری
فیداکاری و ئیعتماد و به نه
فسەوە بۆ چارەسەرکردنی
بریندارەکە ده‌س به‌کار ده‌بوو.
زور که‌س له
هاوری یانی پێشمه‌رگه که له
جه‌ریانی شه‌ر لە دژی دوژمن
بریندار دەبوون و له کاتی خوی‌دا
له نه‌تیجه‌ی دڵسوزی و فیداکاری
هاوری عومه‌ر دا له مه‌رگ
نه‌جاتیان بووه و برینه‌که‌یان
ساریژ بوه‌ته‌وه. هاوری عومه‌ر
له دریژه‌ی کاری پزشکی دا
سه‌رده‌میک له بیمارستانی
مه‌رکه‌زی کۆمه‌ڵه و ماوه‌یه‌ک
له ناوچه‌ی مه‌هاباد، سه‌رده‌میک
له بیمارستان مه‌لبه‌ندی موکریان
و دوای وه‌ک مه‌سئولی پزشکی
ناوچه‌ی بوکان کاری کرد.
ناوی هاوری
عومه‌ر وه‌ک هاوری یه‌کی پزشکیار
که له هه‌ر شه‌ریکدا به‌شداری
بوایه و له هه‌ر مه‌لبه‌ندیک دا
له ناو هاوسه‌نگه‌رانی دابوایه
مایه‌ی دڵخوشی و وره‌به‌رزی
پێشمەرگەکان بوو.
خه‌لکی زوریه‌ک
له به‌شه‌کانی موکریان به
بیستنی ناوی هاوری عومه‌ری
محەمه‌دی گه‌لیک بیره‌وه‌ری شیرین
یان له تیکۆشان و دلسوزیی ئه‌و
خوشه‌ویسته‌یان بیر
ده‌که‌ویته‌وه.
به داخه‌وه ئه‌و
هاوری خوشه‌ویسته‌مان روژی 23ی
مانگی خەزەڵوەری سالی 64 کاتیک
له ئاوایی قازلیانی ناوچه‌ی
بوکان به دوای دوو که‌س له
هاوریانی برینداریه‌وه بوو، له
لایان به‌کریگیراوانی ج.ا. یه‌وه
گه‌ماروه ده‌ده‌رین و له‌و په‌ری
وه‌حشیگه‌ری دا تیرباران ده‌کرین.
یادی ئازێزی هاوری عومه‌ر
مەحەمه‌دی ناسراوا به عومه‌ری
حاجی غه‌فووری له دلماندا زیندوه
|