بەرێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی
زه‌حمه‌تكیش وشۆرشگیری كۆمه‌ڵه
هاورێ عومه‌ری شه‌هریاری ناسراو
به "عومه‌ر كۆربناو"
یه‌كیك له‌هاورییانمان
له‌بیره‌وه‌ریه‌كانی خوی‌دا
سه‌باره‌ت به‌هاوری عومه‌ری
شه‌هریاری ناسراو به عومه‌ر
كۆربناو ئاوا ده‌گیریته‌وه:
ئیواره‌ی ئه‌و روژه كه‌هاتبوو بۆ
پیشمه‌رگایه‌تی، كورته‌یه‌ك
له‌ژیانی خۆی بۆ گیرامه‌وه. وه‌ك
ئه‌وه‌یكه هاوریی له میژیینه‌ی
یه‌كتریبن ده‌ستی به قسه‌كردن
كرد. خه‌لكی ئاوایی كۆربناوی نزیك
شاری سه‌رده‌شتم. باوكم له‌سامانی
دنیا هیچی نه‌بوو بیجگه له‌وه‌ی
به كریكاری په‌یدای ده‌كرد.
له‌بیرمه باوه‌كوو هه‌موو روژیك
كاری ده‌كرد، به‌ڵام زورشه‌و
به‌بی شێو سه‌رمان ده‌نایه‌وه.
دایكیشم ویرای باوكم كاری ماڵانی
ده‌كرد. من له‌ژیانم دا ته‌نیا
یه‌ك روژیش نه‌متوانی بچمه
مه‌دره‌سه. مندالیكی ٥-٦ ساله
بووم كه له ده‌س ئه‌و ژیانه
تاله‌ی دی رامان كرد و چووینه
شار. به‌ڵام له‌ویش گوزه‌رامان
فه‌رقیكی وای نه‌كرد. باوكم بوو
به‌شوان. ماڵه‌كه‌مان
له‌گه‌ره‌كیكی قه‌راخ شار بوو.
له‌گه‌ڵ باوكم ده‌چوومه شوانی و
زورجار ئه‌و نه‌خوش ده‌كه‌وت و من
له جیاتی ئه‌و ده‌چووم. نانی
سه‌ر سفره‌ی شه‌وانه شمان نانی
شوانی بوو كه دایكم له‌ماڵان كۆی
ده‌كرده‌وه.
١٤-١٥ ساله بووم كه بو كریكاری
ره
وانه
ی
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
بووم. به‌م جوره بوو كه‌هاوری
عومه‌ر به‌هاری سالی ٦١ هات بو
پیشمه‌رگایه‌تی و به‌هوی
سه‌میمییه‌ت و تیكه‌لاو
بوونیه‌وه خیرا له ناودلی هاوری
یانیدا جیی كرده‌وه. لیهاتووویی
نیزامی هاوری عومه‌ر دوای
ماوه‌یه‌كی كورت بو
هاوسه‌نگه‌رانی ده‌ركه‌وت. پاییزی
سالی ٦١ له‌جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتیك
دا له ٭گۆمه‌كورته‌ك٭ له‌سه‌ر
جاده‌ی سه‌رده‌شت- مهاباد
به‌پرشیكی خومپاره بریندار بوو.
هاوری عومه‌ر له‌ماوه‌ی
پیشمه‌رگایه‌تیدا پله‌ی وشیاری چو
بوه سه‌رو له‌وشیار كردنه‌وه‌ی
زه‌حمه‌تكیشاندا به‌حه‌ق و مافی
خویان فه‌عال و هه‌ڵسووراو بوو.
یه‌كیك له‌و هاورییانه بوو كه‌بو
ئه‌نجام دانی سه‌خت ترین
مه‌ئموورییه‌تی ته‌شكیلاتی
پیشقه‌ده‌م بوو. كه‌متر شه‌ری
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له فاسله‌ی
ساله‌كانی ٦١ هه‌تا ٦٤ له‌ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت هه‌یه كه هاورێ
عومه‌ر تییدا به‌شدار نه‌بوو بی.
ئاخرین مه‌یدانی فیداكاری هاورێ
عومه‌ر عه‌مه‌لیاتی سه‌رپایگای
ناوه له‌ناوچه‌ی بانه ریكه‌وتی
٢٤ی سەرماوەزی سالی ١٣٦٤ بوو كه
له‌نزیك سیمی خارداری پایگا گیانی
به‌خت كرد و دریژه‌ی ریگای
به ئیمه سپارد.
یادی هاوری عومه‌ری شه‌هریاری
ناسراو به عومه‌ر كۆربناو
به‌دریژه‌دانی رێگای رێز لێ
ده‌گرین
|