به‌رز و به‌رێز بێت یادی ئازیزی پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداکاری کۆمه‌ڵه هاورێ ئومیدی موحه‌مه‌دی
هاورێ ئومید سالی 1342 له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌ست کۆرت و زه‌حمه‌تکیشی شاری سنه له دایک بوو، هه‌ر له‌و شاره چووه مه‌دره‌سه و ویرای خوێندن کاریشی ده‌کرد. ده‌س کورتی بنه‌ماڵه مه‌جالی دریژی ته‌حسیلی پێ نەدا. ئه‌و خوشه‌ویسته هه‌ر وه‌ک هه‌زاران مندال و لاوی کرێکار و زه‌حمه‌تکیش له درێژه‌دان به خوێندن مه‌حرووم بوو وه بۆ دابین کردنی بژیوی بنه‌ماڵه‌که‌ی به ناچار روی کرده بازاری کار و ده‌ستی دا به کرێکاری کرد. هاورێ ئومید به کار کردن له کارگاکان و کار له غه‌زاخوریه‌کان وه کار له په‌نای کریکارانی فه‌سلی و هیتر، ده‌رد و ره‌نجی هاوچینه‌کانی له نزیکه‌وه له‌مس و ده‌رک کرد. ده‌یدی که چون به‌شێکی زۆر له ئینسانه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگا پر له هه‌ڵاواردانه به ده‌ستی که‌مینه‌یەکی مفته‌خور ده‌چه‌وسینه‌وه. له راپه‌رینی سالی 57 ئومیدی تازه‌لاو ویرای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران هاته میدان و له دژی نیزامی چەوسینه‌ری پاشایه‌تی خه‌باتی کرد ئه‌و یه‌کیک له پێشره‌وانی ئیعترازات، مانگرتنه‌کان و رێ پێوانه خیابانیه‌کانی ئه‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵک بوو، له‌م ده‌وره‌یه دا بوو که هاوری ئومید هه‌ڵسورانی خۆی به
کۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا. هاورێ ئومید له هاوینی ساڵی 64 دا وێرای کۆمه‌لیک له دوستانی به ریزی پێشمه‌رگایه‌تی کۆمه‌ڵه په‌یوست بوو وه بۆ تێپه‌رکردنی ده‌وری سیاسی-نیزامی به‌ری کرایه ئاموزشگای پێشمه‌رگایه‌تی کۆمه‌ڵه. یه‌کیک له هاوریانی ئاوا باس ده‌کا بیستم ئومید خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی کۆمه‌ڵه بووه و منیش به پیریه‌وه چووم دوای سڵاو و به‌خێر هاتن و ئه‌حوال پرسی هۆی هه‌لبژاردنی ئه‌م میدانه له هه‌ڵسورانم لێ پرسی هاوری ئومید له وه‌ڵام دا وتی راستیه‌که‌ی ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌موو زوڵم و نابه‌رابه‌رییم لا سه‌خت بوو له لایه‌کی تره‌وه موشکلات مانعی به‌ره‌وپیش بردنی ئه‌رکه‌کانم له موبارزه بوو وه به پیویستم زانی که روو له هه‌ڵسورانی ئاشکرا بکه‌م. هاوری ئومید پێ ی نابووه مەیدانیک که پی موعته‌قید بوو و زیاتر و روشن تر له هه‌ر کاتێکی دیکە بۆ وه‌دی هێنانی ئامانج و ئارەزوە‌کانی په‌یگیر و جدی بوو. هاوری ئومید دوای تێ په‌ر کردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی-نیزامی له گوردانی ئاریز سازمان درا، ئه‌و خوشه‌ویسته هاورێیه‌کی مونه‌زم، سه‌میمی و جه‌سور بوو وه له نیو هاوریانی دا ره‌فیقیکی خوشه‌ویست و جی متمانه بوو. به داخه‌وه هاوری ئومید موحه‌مه‌دی کریکاری وشیار و موعته‌ریز رێکەوتی 27ی رەزبەری ساڵی ١٣٦٤ هەتاوی له جه‌ریانی شه‌ر له گه‌ڵ جه‌نایه‌تکارانی گروهی زه‌ربه‌ت له نزیک شاری سنه له حالیک دا که به جه‌سارت و کارزانی یه‌وه هێرشی ده‌برده سه‌ر داگیرکه‌ران که‌وته به‌ر گولله‌ی پاریزوه‌رانی جه‌هل و سه‌رمایه و گیانی به‌خت کرد. به دریژه‌دانی ریگای هاوری ئومیدی موحه‌مه‌دی ریز له یادی هه‌میشه زیندوی ده‌گرین |