به‌رز و به‌رێز بێت یادی
زه‌حمه‌تکیش کومونیست هاورێ
عوسمان لوتفی پێشمه‌رگه‌ی جه‌سورو
فیداکاری کۆمەڵە
هاورێ عوسمان لوتفی له ئاوایی
کولته‌په‌ی قورمیش له
خانه‌واده‌یه‌کی زەحمەتکێش و
دەستەنگ چاوی بە ژین هەڵهێناوە
و هه‌ر له مندالیه‌وه که‌وته
ژیر سه‌خت ترین و ناخۆشترین
هه‌لومه‌رجی ژیانی هه‌ژارانه‌وه.
لاوێکی تازە پێگەیشتو بوو، ئه‌ویش
وه‌ک کۆمه‌ل،کۆمه‌ل له‌و
کرێکارانه‌ی که به شوین کاردا
په‌رێوه‌ی شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان دەبون ، بۆپەیداکردنی
کار رویکردە شارەکانی دەرەوەی
کوردستان .
له جه‌ریانی کرێکاری له
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له گه‌ڵ
ژماره‌یه‌کی زۆر له کرێکارانی غه
یر کورد ئاشنا بوو و هه‌ژاری و
ده‌سته‌نگی ئه‌وانیشی به چاوی
خۆی دیت و بۆی ده‌رکه‌وت کە لە
هەمو شوێنێکی ئەو وەڵاتەدا
کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشان وه‌ک
یه‌ک دەچەوسێنەوە .
کاتیک رژیمی په‌هله‌وی له ئاکامی
راپەرینی سەراسەری کۆمەڵانی خه‌ڵک
دا رووخا‌و هێزه سیاسیه‌کان
ده‌ستیان به هه‌ڵسورانی سیاسی
کرد، بە پیی بەرژەوەندی چینایەتی
خۆی و بە پاڵ پشتی ئەو دەرس و
تەجرەبانەی کە لە راپەرین بەدەستی
هێنابوو ، بۆ کۆتایی هێنان بە
نابەرابەری کۆمەڵایەتی هەڵسورانی
سیاسی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێدا و
بوو بە هەڵسوراوی رێباز و
سیاسه‌تەکانی کۆمه‌ڵه ولێبراوانە
لە نێو هاوچینەکانیدا تەبلیغی
بەرنامە و سیاسەتەکانی ئەو
رێکخراوەی دەکرد .
سالی 62 کاتیک فشار و سەرکوتی
رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند،
به ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو. دوای تیپه‌رکردنی
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی ونیزامی
له گوردانی 31 بۆکان سازمان درا.
ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی بو هاوری
عوسمان، دەورەیەکی تازە لە خەبات
بوو. لیره زیاتر له پیشوو له
گه‌ل نیزامی سه‌رمایه‌داری و
چونیه‌تی خه‌بات له گه‌ڵ ئه‌و
نیزامه ئاشنا بوو. باشتر ئامانجی
خۆی ناسی و لێبراوانه بۆ وه‌دی
هێنانیان قولی هه‌ڵمالی.
به‌هاری 63 بۆ مه‌ئمورییه‌ت له
گه‌ڵ واحیدیک لە پێشمەگەکان چوو
بۆ ناوچه مه‌هاباد و پاشان بۆ
ناوچه‌ی شنۆ بەری کرا و بە دڵسوزی
وفیداکارییەوە هەمو ئەرکەکانی بە
ئەنجام گەیاند . سه‌میمییه‌ت،
دڵسوزی، روحیه‌ی جه‌معی، فیداکاری
و جه‌ساره‌ت له مه‌یدانی شه‌ردا
له خسووسییاتی ئه‌و
زه‌حمه‌تیکشه کومونیسته بوو.
سیمای مه‌تین و شور و شه‌وقی
شۆرشگیرانه‌ی ئه‌و هه‌رگیز له
بیر هاورییانی ناچێته‌وه و له
جه‌ریانی کار و بار دا له دڵی
هاوسه‌نگه‌رانی دا جیی کردبووه.
خۆی روڵه زحمه‌تکیش بوو و به
باشی ده‌یتوانی ئه‌وه‌ی که فێر
بوبو بە زمانێکی ساکار بۆ
زه‌حمه‌تکیشانی ته‌بلیغ دەکرد .
له مەیدانی خەباتی چەکدارانە
هاورێیەکی بە ورە و تێدەکۆشا
کارزانی و شاره‌زایی له و
بوارەدا بەرێتە سەر .
هاوری عوسمان لە دەورانی
پێشمەرگایەتی دا لە دەیان
عەمەلیاتی گەورە وبچوک دا بەشداری
کرد و گەلێک فیداکاری و جەسارەتی
لە خۆی نیشان دا ، ئه‌و یه‌کیک
له‌و پێشمه‌رگه جه‌نگاوره و
جه‌سوورانه‌ی گوردانی 31 ی بوکان
بوو کە بەهۆی لێهاتوییەوە
فه‌رمانده‌یی واحدیک له هاوریی
یانی پێشمه‌رگه‌ی پی سپیردرا.
به داخه‌وه ئه‌و زه‌حمه‌تکیشه
تیکوشه‌ره ریکه‌وتی 7ی مانگی
سەرماوەزی ساڵی 64 له جه‌ریانی
شه‌ره حه‌ماسی یه‌که‌ی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له دژی
هێرشی بەربڵاوی هێزە
داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ
سه‌ر ئاوایی پیریونس له فه‌یزو
لابه‌گی بۆکان پاش شەرێکی حەماسی
و قارەمانانە و جه‌سوورانه گیانی
ئازیزی لە پێناو ئامانجە
بەرزەکانی به‌خت کرد.
یادی ئازیزی هاورێ عوسمان لوتفی
بە درێژەدانی رێبازی پڕ لە شانازی
بەرز رادەگرین
|