|
به‌رێز بێت یادی هاورێ قاسمی ئه‌مین وه‌زیری پێشمه‌رگه دڵسوز و
ماندووی نه‌ناسی کۆمه‌ڵه
هاورێ قاسمی ئه‌مین وه‌زیری له زومره‌ی ئه‌و هاورێ تێکۆشەرانەدایە که له شه‌ری 24 روژه‌ی شاری سنه‌وه وه‌ک یاریکی دڵسوز له ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کٶمه‌ڵه دا گەلێک شانوی لە فیداکاری و لە خۆبوردویی لە خۆی نیشاندا . هاوری قاسم سالی 1336 له کۆشی بنە ماڵەیەکی دەستکورتی شاری سنه دا له دایک بووە. ژیانی سه‌رده‌می منالی گه‌لیک بیره‌وه‌ری تاڵی له نه‌داری و بی بژیوی بو هاوری قاسم تیدا بوون. لە شاری سنە تا ده‌ورانی ده‌بیرستان ده‌ریژه به خویند دا. هیشتا ته‌مه‌نی17 ساله بوو له هه‌وانیروز ئیستخدام بوو. لە خه‌باتی جه‌ماوه‌ری کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە ساله‌کانی56 و 57 دا به‌شداری کرد و وەک زۆربەی لاوانی ئەو سەردەمە راپەرین بوو بە هۆی ئەوەی سرنجی بۆ لای مەسایلی سیاسی راکێشی و لە خۆپیشان و متینگەکانی ئەو دەورەیە بەشداری بکات ، پاش روخانی حکومەتی شا وبەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ناسینی ناوەروکی کۆنە پەرەستانە و دژی کرێکاری ئەو رژیمە درێژەی بە هەڵسورانی خۆی دا ، سەرەتا خەباتی خۆی بە رێکخراوی چریکە فیداییەکانەوە گرێدا و ماوەیەک لە ریزەکانی ئەو رێکخراوەدا تێکۆشا . لە گەڵ دەسپێکردنی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆسەر کوردستان هاوری قاسم بە وردبونەوە لە ناوەروکی بەرنامە وسیاسەتەکانی رەوتە جوراوجورەکانی هەڵسوراو لە کوردستان درێژەی خەباتی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێدا و لیبراوانە هاتە مەیدانی خەبات و تێکۆشان و چەکی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەی کردە شان و له شه‌ری 24 روژه‌ه‌ی ناو شاری سنه دا شان به شانی پێشمه‌رگه‌کانی
کومه‌له به‌شداری کرد ، به دوای ئه‌وه‌دا که پێشمه‌رگه له شار هاته ده‌ر به هه‌ڵسوورانی سیاسی و تیکه‌ڵاوی له گه‌ڵ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکیش وه‌ک روخساریکی خۆشه‌ویست و جیی متمانه‌ی خه‌ڵکی لێ هات. کاری پر حه‌وسه‌له و به‌رده‌وام داوته‌لب بوون بو به‌شداری‌کردن له کاره‌کانی ته‌شکیلات دا له خسووسیاتی به‌رز و به‌ر چاوی هاوری قاسم بوون. له ناو هیزی پێشمه‌رگه‌ش دا سیمایه‌کی مه‌تین و یاریکی رووخوشی هاوسه‌نگه‌رانی بوو. ماوه‌یه‌ک مه‌سئولییه‌تی ته‌سلیحاتی ناوچه‌ی مه‌ریوانی پی سپیردرا و به‌و په‌ری دلسوزی و فیداکاری یه‌وه به‌ریوه‌ی برد. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش که مه‌سئوولی ته‌دارکاتی گوردان بوو، هه‌روا له ناو دڵی هاورییانی دابوو وه بو هه‌موان جیگای ریز بوو. هاوری قاسم له‌و هاوری یانه بوو که عه‌لاقه‌ی به کار له ناو خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکیش دا هه‌بوو. به زمانی ساده به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی کۆمەڵەی ته‌بلیغ ده‌کرد و له به‌ره‌و پیش بردنی ئه‌رکه‌کانی دا شێلیگر و ماندوویی نه‌ناس بوو. به پیی ئه‌و خووسییاتانە بوو که زۆریک له زه‌حمه‌تکیشانی سه‌ر شی‌و و شامیان ده‌یا ناسی و خوشیان ده‌ویست. ئه‌و کۆمه‌ڵه خسووسییاته کومونیستی یه و فیداکاری له به‌ره‌پیش بردنی ئه‌رکه‌کانی دا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که به به‌هاری ساڵی 61 وه‌ک ئه‌ندامی کومه‌له ناسرا. ئاخری مه‌سئوولییه‌تی هاوری قاسم فه‌رمانده‌هی ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کانی گوردانی کاک فوئاد بوو. له زور شانوی حه‌ماسی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه دا ده‌وری چالاکانه‌ی نواند. به داخه‌وه ئه‌و خوشه‌یوسته‌مان ریکه‌وتی 2ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٤ هەتاوی له جه‌ریانی شه‌ر له گه‌ڵ داگیرکه‌رانی جمهوری ئیسلامی له به‌رزایی یه‌کانی نیوان وه‌سنه و گویزه‌کویره ی ناوچه‌ی مه‌ریوان دا گیانی به‌خت کرد. یادی هاوری قاسمی ئه‌مین وه‌زیری له
دلماندا زیندووه |