به
یادی زه‌حمه‌تکێشی
وشیاروپێشمەرگەی تێکۆشەری کۆمەڵە
هاوری ره‌حیمی مووسا لوو ناسراو
به ره‌حیم شکاک
هاوری ره‌حیم له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاری ئاوایی
مه‌له‌شی خوارو له بەشی قوتوری
سه‌لماس له دایک بووە. باوکی
ره‌شایی بوو وبە زەحمەت دەیتوانی
ژیانیکی مه‌مره و مه‌ژی بو
خانه‌واده‌که‌ی دابین بکات .
هاوری ره‌حیم
توانی ته‌نیا دوو سال ده‌رس
بخوینی و پاشان بە هۆی نەداری
بنەماڵەکەی دەستی لە خوێندن
هەڵگرت وبۆ یارمەتی دانی باوکی و
بۆ پەیدا کردنی بژێوی
بنەماڵەکەیان دەستی دایە کارکردن
، ولەو تەمەنەدا کە پێویست بوو
لە خۆشییەکانی دەورەی منداڵی چیژ
وەرگری و گەشە بکات و فێری عیلم و
زانست بێت بوو به شوانی ئاوایی.
له ته‌مه‌نیکدا
که کاتی زاخاودانی مێشک و
ده‌روون و بیر و باوه‌ری بوو،
سفره‌ی مالیان ئه‌وه‌نده به تاڵ
بوو، که بو نانی شوانی ده‌بوا
چیژی هه‌ر چی تاڵی و سویری به
میرات ماوی نه‌زمی کون بچیژی.
هیشتا که‌م ته‌مه‌ن بوو که بوو
به کرێکاری قالی بافی و له
ده‌ورو به‌ری سه‌لماس کاری
ده‌کرد.
سه‌ره‌رای که‌م
ته‌مه‌ن بوونی چه‌ند جار له گه‌ل
خاوەن کار بو زیادکردنی کری و
ته‌عتیلی زیاتر توشی کیشه بوو.
راپەرینی کۆمەڵانی
خەڵکی ئێران لە دژی نیزامی
پاشایەتی ، دەوری هەبو لەسەر
وشیار کردنەوە لاوانی ئەو سەردەمە
، هاورێ ره‌حیم لەو راپەرێنە
بەرینە ئەوە فێر بوو کە ئەگەر
کۆمەڵانی زەحمەتکێش و چەوساوە
هێزی خۆیان یەکبخەن دەتوانن
ئاڵوگۆری قوڵ وبنەرەتی لە کۆمەڵگا
پێک بینن و ژیانیکی شیاوی ئینسان
بۆ هەمو ئینسانەکان دانین بکەن و
کۆتایی بە زۆڵم وستەم وهەڵاواردن
بهینن ،
هەڵسورانی هێزی
پێشمەرگەی کۆمەڵە لەو ناوچەیە
بووە هۆی ئاشنا بوونی هاوری رەحیم
لە گەڵ ئامانج وسیاسەتەکانی
کۆمەڵە و بەدیهێنانی ئاواتەکانی
خۆی و هاوچینەکانی لە رێبازی
کۆمەڵەدا دیتەوە و بۆ دەرباز بون
لەو ژیانە و رزگاری لە دەست ستەم
و چەوسانەوە رێگەی خەبات و
تێکۆشانی گەرتە بەر و له
به‌هاری ساڵی 63 دا به ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه پەیوەست
بوو. هاوری ره‌حیم شکاک ده‌وره‌ی
ئاموزشی به سه‌ر که‌وتوویی تێ
په‌ر کرد و پاشان له گوردانی 24
ی مه‌هاباد سازمان درا. له
ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تیدا هاوری
ره‌حیم گه‌لیک بیره‌وه‌ری بو
هاوسه‌نگه‌رانی به‌جی هێشتووه.
رووخوشی و سه‌میمی یه‌ت له
خوسوسییاتی به‌رزی بوون.
له نێو کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکدا تا ئه‌و جیگای له ده‌ستی
هاتبا، ته‌بلیغی ئامانج و
سیاسەتەکانی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌کرد.
هاوری یه‌کی خوشه‌ویست و به
ده‌ربه‌ستی هاوسه‌نگه‌رانی بوو،
لە حاست ژیان و گوزەرانی خەڵکی
زەحمەتکیش دڵسۆز وبە خەم بوو ،
پێوەندییەکی نزیک ودوستانەی لە
گەڵ پێک دەهێنان و بە ماف
وبەرژەوەندییەکانیان ئاشنای
دەکردن و بۆ یەکخستنی ریزەکانیان
تێدەکۆشا .
به داخه‌وه
ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی هاوری
ره‌حیمی مووسا لوو ساڵیکی
نه‌خایاند له ریکه‌وتی ٢٣ ی
مانگی گۆڵانی ساڵی ١٣٦٤ له
جه‌رەیانی شه‌ری حیزبی دیموکرات
له گه‌ل کۆمه‌ڵه‌دا له
به‌رزاییه‌کانی گورگه له
ناوچه‌ی مه‌هاباد به رێزی گیان
به‌خت کردوانی رێگای سوسیالیزم
وئازادی په‌یوه‌ست بوو.
به
دریژه‌دانی ریگای رێز لە یادی
ئازیزی دەگرین
|