|
به‌ریز بێ یادی ئازیزی هاورێ
ره‌حمانی وه‌یسی ناسراو به
ره‌حمان مرواری كادری لیهاتووی
حیزبی كومونیستی ئیران و
فه‌رمانده‌ی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
هاوری ره‌حمانی وه‌یسی كه به
ره‌حمان مر
واری
ده‌ناسرا، سالی ١٣٤٢ له ئاوایی
"مرواری" له‌ناوچه‌ی "سوور،
سوور"ی كامیاران له‌دایك بوو.
خویندنی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تای
له‌ئاوایی یه‌كه‌ی خۆیان ته‌واو
كرد و دوایی به‌ماوه‌ی ساڵێك
له‌كامیاران ده‌رسی خویند. دواتر
له‌به‌ر دسته‌نگی و هه‌ژاری،
دریژه‌ی بۆ به خویندن نه‌دراو
وه‌ك كریكاریك بۆ بژیوی خیزانی
ماڵ
ره وانه ی
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه له ژیانی
بوو كه له جه‌ریانی كار له
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له‌گه‌ڵ
ره‌نج و بێ به‌شی و ژین تاڵی
هه‌زاران هاوچینی خۆی ئاشنا بوو.
ده‌ورانێك كه ئه‌و هێزی به‌رینی
چینی كریكاری زیاتر ناسی و
له‌هه‌مان كات دا ژیانی دوور
له‌خۆشی وپڕ مه‌ینه‌تی كۆمه‌ڵ،
كۆمه‌ڵ هاوزنجیری خۆی،
له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به چاوی
خۆی بینی.
له‌گه‌ل یه‌كه‌م بڵیسه‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
٥٧ به شه‌پۆلی ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه په‌یوه‌ست بوو و
به‌و په‌ری بیزاری وقینه‌وه، له
رووخاندنی حكوومه‌تی پاشایه‌تی دا
به‌شداری كرد.
دوای قیام هاورێ ره‌حمان زوو
توانی ناوه‌رۆكی جمهوری ئیسلامی‌یش
بناسی و هه‌ر بۆیه‌ش له‌سه‌ر
درێژه‌دان به‌خه‌بات له‌دژی ئه‌م
رژیمه‌ش سوور بوو. له‌و به‌ینه‌دا
بوو كه له‌گه‌ڵ ماركسیزم ئاشنا
بوو. له‌گه‌ڵ ده‌سپێ كردنی
خه‌باتی چه‌كدارانه له‌كوردستان،
بوو به هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه و
ساڵی ٥٩ وه‌ك هاوری یه‌كی
ته‌شكیلاتی په‌یوه‌ندی
خه‌باتگیرانه‌ی خۆی
به‌كۆمه‌ڵه‌وه
گرێ دا.
ئاخر وئۆخری پاییزی ٦٠ بوو كه
به ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له
په‌یوه‌ست بوو.
به‌هاری ٦٢ وه‌ك فه‌رمانده‌ی
نیزامی ده‌سته‌یه‌كی هه‌ڵبژیردرا.
به‌هۆی كارزانی جه‌ساره‌ت،
شاره‌زایی له كاروباری نیزامی
دا، دوای چه‌ند مانگ فه‌رمانده‌ی
په‌ڵیك له هاورێ یانی
پیشمه‌رگه‌ی پێ سپێردرا.
كه‌م كه‌س هه‌یه كه جاریك
له‌گه‌لی رووبه‌روو بووبێ و
هه‌رگیز سیمای ئه‌و كومونیسته
تێكۆشه‌ره له بیر بكا
.
به‌ڵێ ئه‌م كۆمه‌ڵه
تایبه‌تمه‌ندی یه بوو كه ئه‌وی
كرد به ئه‌ندامێكی جێ متمانه‌ی
كومه‌له و حیزبی كۆمۆنیستی ئیران
و كادرێكی دڵسۆز بۆ
زه‌حمه‌تكیشان. پاییزی ساڵی ٦٣
وه‌ك معاونی فه‌رمانده‌ی گوردان
دیاری كرا‌و له‌م بواره‌ش دا وه‌ك
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
له‌ده‌یان عه‌مه‌لیاتی گه‌وره‌و
وبچووك دا، چ وه‌ك ته‌راحێكی كار
لیهاتوو، چ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی
شاره‌زا ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو.
زستانی ئه‌وساڵه له‌سێهه‌مین
ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌ی حیزبی
ئوكتربردا به‌شداری كرد. هاورێ
ره‌حمان هه‌روا ده‌هات له
درێژه‌ی هه‌ڵسوورانی
خه‌باتكارانه‌ی دا وه‌ك سیمایه‌كی
گه‌شتر و وشیارتر به‌ره‌و پێش
ده‌چوو.
به‌داخه‌وه مه‌رگی سوور و
سه‌ربه‌رزانه‌ی مه‌وادی پێ نه‌دا
تا زیاتر له‌وه بۆ ئامانجه‌كه‌ی
وریبازی پیروزی بژی و رۆژی ٢٧ی
فه‌روه‌ردینی ٦٤ له‌ناوچه‌ی بانه
له‌شه‌ری حیزبی دیموكرات له‌گه‌ل
كومه‌له دا گیانی له پێناو
ئازادی و سوسیالیزمدا به‌خت كرد.
یادی هاروێ ره‌حمانی وه‌یسی
ناسراو به ره‌حمان مررادی
له‌ناو دڵی هه‌موو خۆشه‌ویستانی
دا ده‌ژی و بۆ سه‌ركه‌وتن هانیان
ده‌دا. |