|
یادی هاوری ره‌شیدی پیر به‌رز و
به‌ریزه
هاوری ره‌شید تیكۆشه‌ریكی
كومه‌له و حیزبی كۆمۆنیستی ئیران
بوو كه له‌ماوه‌ی ژیانی
خه‌باتكارانه‌ی دا ساتیك له
تیكۆشان غافل نه‌بوو. و به عه‌شق
و عه‌لاقه‌یه‌كی زۆره‌وه
له‌پیناو ئامانجه‌كانی چینی
كریكار دا هه‌لسووراو و خه‌باتی
كرد. ساڵی 1340 له ئاوایی
به‌رده ره‌شانی ناوچه‌ی مهاباد
له‌نیۆ بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیش دا چاوی به ژین
پشكوت. هه‌تا كلاسی سێ راهنمایی
له دی یه‌كه‌ی خۆیان و له شاری
مهاباد ده‌رسی خۆیند. پاشان له
هونه‌رستانی سه‌نعه‌تی شاری
مهاباد دریژه‌ی به خویندن دا.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه كۆمه‌ڵانی
خه‌لكی به‌رێنی ئیران له دژی
رژیمی گه‌نده‌ڵی شا خروشان هاوری
ره‌شیدیش كه هه‌ر له ماڵی
خۆیانه‌وه، له گه‌ڵ سیمای
دزیووی هه‌لاواردن و نابه‌رابه‌ری
رژیمی شا ئاشنا ببوو. بی هیچ دوو
دڵیك له‌م خه‌باته‌دا به‌شداری
كرد و بوو به یه‌ك له
هه‌لسووراوانی ته‌زاهوورات و
میتینگه‌كانی شاری مهابادو له
چه‌ك كردنی پاسگای به‌رده ره‌شان
دا ده‌وریكی به‌رچاوی گیرا.
سه‌ر ئه‌نجام ساڵی 59 هاته ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه.
هه‌ر مه‌ئموورییه‌تیك كه پی
ده‌سپیردرا، به شور وشه‌وق و
شه‌هامه‌ته‌وه به‌رێوه‌ی
ده‌برد. له‌ماوه‌ی
پیشمه‌رگایه‌تی دا له گه‌لیك
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچوكی
ناوچه‌ی مهاباد وه به تایبه‌ت
شه‌ره‌كانی هیزی پیشره‌و به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد و گه‌لیك
ئه‌زموونی به نرخی له جه‌ساره‌ت
و فیداكاری بۆ هاوسه‌نگه‌رانی به
جێ هیشت.
ساڵی 63 به هۆی بریندار
بووینه‌وه نه‌یتوانی له واحیده
نیزامیه‌كان دا فه‌عالیت بكا و
به‌م جۆره له كۆمیته‌ی به‌شی
شامات دا سازمان درا.
ساڵی 64 نه‌خۆشی ته‌نگی پی
هه‌لچینی و ئیتر نه‌یتوانی دریژه
به فه‌عالیتی چه‌كدارانه بدا.
به‌لام په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ
ته‌شكیلات نه‌بری و ئه‌م جاره
به شیوه‌ی نهینی فه‌عالیه‌تی
خۆی دریژه‌ی پی دا.
زه‌حمه‌تكیشانی له دژی هیزی
داگیركه‌ر هان ده‌دا. زۆری پێ
نه‌چوو كه ئه‌م فه‌عالیته‌ی
هاوری ره‌شید له لایی جاسوسانی
رژیم ئاشكرا بوو وه گرتیان و
خستیانه ژیر ئه‌شكنجه و ئازاری
وه‌حشیانه‌وه. چه‌ندین جار
هه‌ره‌شه‌ی كوشتن‌یان لی كرد.
به‌لام ئه‌م جنایتكارانه هه‌ر چی
هه‌وڵیان دا نه‌یانتوانی زمانی
ئه‌سرار هه‌ڵگری ئه‌و بكه‌نه‌وه
و به‌م جۆره هاوری ره‌شیدی پیر 8
رۆژی له سه‌ریه‌ك، له زیندانی
مهاباد له ژیر درندانه‌ترین
شكنجه‌ی جه‌لادانی ج.ا دا
قاره‌مانانه له ئامانج و بیر‌و
باوه‌ری پیروزی چینی كریكار
دیفاعی كرد.
سه‌رئه‌نجام ئه‌م خۆین ریژانه
به پیلانیكی جنایتكارانه له
ناو زیندان خه‌فه‌یان كرد و پاشان
به بنه‌ماله‌كه‌یان وت كه خۆی
خۆی كوشتووه. ته‌رمی هاوری
ره‌شید له ناو خه‌م و په‌ژاره‌ی
خه‌ڵكی مه‌نته‌قه‌دا ئه‌سپرده
كرا و رق و بیزاری ئه‌م خه‌لكه
به‌ش مه‌ینه‌ته ده‌رحه‌ق به
رژیمی هار و دژی به شه‌ری ج.ا
برده سه‌ری.
یادی هاوری ره‌شیدی پیر به
دریژه‌دانی ریگاكه‌ی ریز لێ
ده‌گرین.
|